وتووێژ:ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەمیشە بەرانبەرێکی دروست نییە بۆ (ابد). | سەرچیا‏١٨:٤٠، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە فارسیشدا دەڵێن ھەمیشە و وا بزانم ھەمیشە ھەر فارسی بێ. ھەمیشە (always) لەگەڵ ئەبەد (eternity) فەرقی ھەیە. بۆ ئەمە ھەر ھەتاھەتا دێتە بیرم. بیگوێزیەوە بۆ ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٩، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەبەد و یەک ڕۆژیش گونجاوە، لە ناوە فارسییەکەشەوە نزیکترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٤، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەمیشە[دەستکاری]

لە وەرگێڕانی ئینگلیزیدا وشەی life بەکارهێنراوە بۆ وەرگێڕانی ابد ، پێم وابێت هەمیشە وشەیەکی ڕێک دروست نییە بۆ بەرامبەر ابد بەڵام نەگونجاویش نییە بۆ نمونە سجنی ئەبەدی واتە زیندانی هەمیشەیی یان هەتاهەتایی مەبەستی ناونیشانی فیلمەکەش هەر ئەوەیە بەڕای من هەتاهەتا و هەمیشە دەگونجێن

فارسیش ھەر وایە. خۆیان لە خۆیان حاڵی نین. رێز بۆ وشە و ماناکەی دانانێن. بەڵام ڕاستیەکەی ئەمەیە ناوەکە فارسییە و بە فارسی نەنووسراوە ھمیشە و یک روز بۆیە باشترە بیگۆڕین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٧، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوە[دەستکاری]

منیش هەتاهەتا و یەک ڕۆژ پەسەند دەکەم بۆیە دەیانگۆڕم بەس نازانم چۆن ناونیشانە سەرەکیەکە دەگۆڕدرێت
لە سەرەوەی وتارەکە نیشانەی سێگۆشەیەکی لێیە نووسراوە زیاتر، ئەو داگرن دوایە گواستنەوە، دەتوانن پەڕەکە بگوازنەوە بۆ ئەو ناوەی دەتانھەوێ.şûşe وتووێژ ‏١٢:٤٨، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاوم زۆر بۆ گێڕا نەمبینی کێشەیەکی تریشم هەیە ناتوانم پۆستەری فیلمەکان دانێم بنار جبار (لێدوان) ‏١٣:٥٨، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@بنار جبار:لە پەنای دەستکاری بکە نووسراوە مێژوو، دوای ئەو ئەستێرەیەکی لێیە، لە لای چەپی ئەستێرەکە، سێگۆشەیکی سەراوبنی چووکەیە، ئەو لێدەن گواستنەوە دێنیت، بۆ دانانی پۆستەری فیلمەکان، پێم وایە دەبی مافی بارکردنتان هەبێت، لە بەڕێوبەران کاک @Calak: یان @Kushared: یان @Serchia:داوا بکەن بۆتان بار بکەن یان ئەو مافەتان پێ بدەن. şûşe وتووێژ ‏١٥:٠١، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش بۆ پۆستەرەکە خۆیان دەیخەنە سەری کێشە نابێت بنار جبار (لێدوان) ‏١٥:١٦، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٩:٣١، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]