بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھێزە چەکدارەکانی ڕوسیاەوە ڕەوانە کراوە)
ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا
دامەزران٧ی ئایاری ١٩٩٢
کورتەناوВС РФ
بەشداربووە لەVostok 2018، ھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکراینا، شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، تەنگژەی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا، ٢٠٢١-٢٠٢٢، Battle of Lyman
ناکۆکیجەنگی یەکەمی چیچان، جەنگی دووەمی چیچان، شەڕی ڕووسیا و گورجستان، Russian military intervention in the Syrian civil war، ھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکراینا
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەSupreme Commander-in-Chief of the Armed Forces of the Russian Federation
وڵاتڕووسیا
Youth wingYoung Army Cadets National Movement
خاوەنیKrasnaya Zvezda، UVB-76
شوێنی بارەگاکانمۆسکۆ
Foundational textConstitution of Russia
لە پێشRussian National People's Army، Russian Liberation Army
جێگەی دەگرێتەوەUnited Armed Forces of the Commonwealth of Independent States
وێبگەhttp://mil.ru
Main regulatory textQ41806104
Item operatednuclear weapons of Russia
بە فەرماندەییسەرۆک کۆماری ڕووسیا

ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا یان ھێزی چەکداری ڕووسی (بە ڕووسی: Вооружённые Си́лы Росси́йской Федера́ции) ناوی فەرمی ئەو دامەزراوە سەربازییە لە ڕووسیا کە دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت دامەزراوە. ئەمەش دوای ئەوە بوو کە بۆریس یێڵتسین لە ٧ی ئایاری ١٩٩٢دا فەرمانێکی سەرۆکایەتی واژووکرد کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیای دامەزراند و سەرجەم سوپاکانی ھێزە چەکدارەکانی سۆڤیەت لەسەر خاکی ڕووسیای سۆڤیەت خستە ژێر دەسەڵاتی نوێی ڕووسیا. سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا سەرۆکی ڕووسیا دەبێت. ھەرچەندە ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە ساڵی ١٩٩٢ پێکھێنراون، بەڵام ڕەگ و ڕیشەی خۆی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکێتیی کیێڤ ڕووسی سلاڤەکانی ڕۆژھەڵات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتی نێونەتەوەییی ستۆکھۆڵم، ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٧٢ ملیار دۆلاری بۆ ھێزی چەکداری خەرجکردووە، ڕووسیا بەنیازە خەرجییە سەربازییەکانی زیاتر بکات، لەگەڵ ڕەشنووسی بوودجەدا دەریدەخات بەھای ڕاستەقینەی خەرجیییە سەربازییەکان بە ڕێژەی ٥٣٪ تا ساڵی ٢٠١٤ بەرزبووەتەوە. بەڵام پەیمانگاکە دەشڵێت زۆرێک لە شرۆڤەکاران پرسیار دەکەن کە ئایا پیشەسازی ڕووسیا دەتوانێت پلانێکی لەو شێوەیە بەدیبھێنێت دوای دەیان ساڵ لە سستی ئابووری دوای داڕمانی یەکێتیی سۆڤیەت.[١]

مێژوو

[دەستکاری]

یەکێتیی سۆڤیەت لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ بە فەرمی ھەڵوەشایەوە، ساڵی دواتر گەواھیدەری شکستی زۆرێک لە ھەوڵەکان بوو بۆ پاراستنی یەکێتیی ڕووسیا و خستنەڕووی لە یەکێتیی وڵاتانی سەربەخۆدا. بە تێپەڕبوونی کات ھەندێک یەکە کە لە کۆمارە تازە سەربەخۆکاندا جێگیر بوون، سوێندی ملکەچییان بە میرییە نیشتمانییە نوێیەکانیان خوارد لە کاتێکدا زنجیرەیەک پەیماننامە کە لەلایەن وڵاتە تازە سەربەخۆکانەوە واژووکرابوون، و سەروەت و سامانی سەربازییان دابەشکرد.[٢]

ھێزەکان:

  1. ھێزی ئاوی ڕووسی
  2. ھێزی موشەکی و ستراتیجی
  3. ھێزی ئاسمانی ڕووسی

ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بێجگە لەو ھێزانە ھێزی دیکەشی ھەیە وەک:

  1. ھێزی تایبەتی ئۆپراسیۆنی ناوخۆیی
  2. ھێزی چەکداری زەمینی
  3. ھێزی تایبەتی دەرەوەی ڕووسیا

بەگشتی ھەموو سەرباز و ئەندامانی ئەم ھێزانە تەمەنیان لەنێوان ٢٧–١٨ ساڵیدایە، میری ڕووسیا بڕی ٦٥٫١ بلیۆن دۆلاری بۆ ئەم ھێزانە خەرجکردووە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]