تەنگژەی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا، ٢٠٢١-٢٠٢٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەنگژەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ٢٠٢١-٢٠٢٢
بەشێکە لەشەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا
بابەتی لاوەکیPost-Soviet conflicts، Russian colonialism
وڵاتڕووسیا، ئوکراینا، بیلاڕووس
جێRussia–Ukraine border، Russian-occupied territories of Ukraine، Western Military District of the Russian Federation، Southern Military District، بیلاڕووس
پاشکۆ2014 Russian invasion of Ukraine
لەدوای ئەوھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
ڕێکەوتی دەستپێکردن٣ی ئازاری ٢٠٢١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢
ڕووداوە بەرچاوەکانUnity Day
سەردەم2021-2022 one-year-period
بەشداربووھێزە چەکدارەکانی ڕوسیا، کۆماری گەلی دۆنێتسک
دەبێتە ھۆکاریreactions to 2021–2022 Russo-Ukrainian crisis
دەزگا ھەواڵگرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەڵسەنگاندنێکیان بۆ جووڵەی ھێزە ڕووسییەکان کردووە.

لە ئازار و نیسانی ٢٠٢١، ڕووسیا نزیکەی ١٠٠،٠٠٠ سەربازی گواستەوە سەر سنوورە ھاوبەشەکەیان لەگەڵ ئوکراینا، کە گەورەترین یەکڕیزیی ھێزە ڕووسییەکانە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، ئەو کاتەی ڕووسیا کریمیای داگیر کرد. ئەم کارە نیگەرانیی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، لەبەر ئەوەی وادیارە ڕووسیا ھەوڵی داگیرکردنی ئوکراینا دەدات. وێنە سەتەلایتییەکان دەری دەخەن کە ڕووسیا سارووخ و چەکی قورسی تری گواستووەتەوە سەر سنوورەکانی. ئەم گرژییەی ئێستا بەشێکە لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا کە ٢٠١٤ دەستی پێ کرد. ڕووسیا دوو مەرجی دانا بۆ ئوکراینا، لەژێر ناوی «گەرەنتیی ئاسایشی»، یەکێکیان ئەوەیە کە نابێت ئوکراینا ببێت بە بەشێک لە ناتۆ، ئەوەی تریان کەمکردنەوەی ھێزەکانی ناتۆیە لە ناوچەکە، و ھەڕەشەی ئەوەی کرد گەر ھیچ کام لەو مەرجانە پێشێل بکرێت، بەبێ ئاگاداریی زیاتر، ھێرشی سەربازی دەکەن.[١]

لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ پۆتین سەرۆکی ڕووسیا بە شێوەیەکی فەرمی دانی نا بە سەربەخۆی ھەردوو ھەرێمی لوھانسک و دۆنێتیسک لە دۆنباسی سەر بە ئوکراینا، ھێزی سەربازی بۆ ئەو دوو ناوچەیە نارد، ئەمەش کاردانەوەی ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەوروپایی لێکەوتەوە.[٢] ئاماژەیان بەوەدا ئەمە زەنگی جەنگە دژ بە ئوکراینا، دەرچوونە لە ڕێکەوتنامەی مینسک.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "2021–2022 Russo-Ukrainian crisis". Wikipedia (بە ئینگلیزی). 28ی کانوونی دووەمی 2022. Retrieved 29ی Januaryی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ "Russia orders troops into rebel-held regions in eastern Ukraine". BBC News (بە ئینگلیزی). 2022-02-22. Retrieved 2022-02-22.
  3. ^ "پووتین دان بە سەربەخۆیی دوو ناوچەی ئوکراینا دەنێت و رێککەوتنیان لەگەڵ واژۆ دەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2022-02-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "Putin orders troops into eastern Ukraine on 'peacekeeping duties'". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2022-02-21. Retrieved 2022-02-22.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]