ھێرۆی ئەمریکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرۆی ئەمریکی
بابەتی سەرەکیھێرۆ مستەفا
چەشنفیلمی بەڵگەنامەیی
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیکوردی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩
وێبگەhttp://www.americanherro.org

ھێرۆی ئەمریکی (بە ئینگلیزی: American Herro) فیلمێکی دیکۆمێنتاریی ژیاننامەییە لەبارەی ھێرۆ مستەفا، دیپلۆماتکاری ئەمریکی و ڕاوێژکاری باڵای جۆ بایدن بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کاتێک بایدن جێگری سەرۆک کۆمار بوو. فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٠٩دا لەلایەن کیرک ڕووسەوە بەرھەم ھێنراوە.[١]

فیلمە دیکۆمێنتارییەکە باس لە سەرەتای منداڵێتیی ھێرۆ دەکات وەکوو پەنابەرێکی کوردی موسڵمان کە لەگەڵ خێزانەکەی لە باشووری کوردستانەوە ھەڵاتووە. لە کاتێکدا لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لە مینۆتی ویلایەتی داکۆتای باکوور نیشتەجێ ببوو، لە بواری ئەکادیمی و کارەکانی وەکوو دیپلۆماتکارێکی جێگر لە بۆسنی، تورکیا، عێراق و شوێنەکانی تر سەرکەوتنی بەدەستھێنا. فیلمە دیکۆمێنتارییەکە گرتە ڤیدیۆییەکانی ماڵەوەی خێزانی ھێرۆ لە عێراق، وێنەکانی سەردەمی منداڵی، چاوپێکەوتنی سەردەمیانە لەگەڵ خێزانەکەی و ھاوکارەکانی و گەشتەکەی بە مەبەستی گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان و عێراق نیشان دەدات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ چیرۆکی ئەو ژنە کوردەی بۆتە جێی متمانەی کۆشکی سپی. ھاژە (لە ڕێکەوتی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩). سەردان لە ڕێکەوتی ٩ی ئازاری ٢٠٢٤.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]