ھێرشی مووسڵ (٢٠١٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرشی مووسڵ (٢٠١٦)
بەشێکە لەشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)، US-led intervention in Iraq
وڵاتعێراق
جێپارێزگای ھەولێر، پارێزگای موسڵ
پۆتانی شوێن٣٥°٤٨′١″N ٤٣°١٧′٢٣″E
کاتی ڕوودان٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٤ی ئازاری ٢٠١٦
Map

ھێرشی مووسڵ کە بە ئۆپەراسیۆنی فەتحیش ناودەبرێت، ئاماژەیە بۆ ھێرشێکی بەردەوام کە لە پارێزگای نەینەوای عێراق دەستیپێکردووە، دژی پێگەکانی داعش لە مووسڵ و دەوروبەری. ئەم ھێرشە ھەوڵێکی ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی حکوومەت و میلیشیا ھاوپەیمانەکان و ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە زەمینینییەکانی ئەمریکا و پشتیووانی ئاسمانی لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ھاوپەیمان. ھێرشەکە بەشێکە لە دەستێوەردانە سەربازییەکان دژی داعش، ئامانج لێی دوورخستنەوەی داعشە لە دووەم گەورەترین شاری عێراق و باقی پارێزگای نەینەوا. ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ھێرشی مووسڵی ساڵی ٢٠١٥ دێت، کە بە سەرکەوتوویی بەشێک لە ناوچەکانی باکووری خۆراوای مووسڵ کۆنترۆڵکردەوە. کەوتنی مووسڵ بە دەستی داعش لە نێوان ٤ بۆ ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ بوو.[١][٢][٣][٤]

پاشخان[دەستکاری]

نەخشەی ھێرش

لەوەتەی مووسڵ لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ کەوتە دەستی داعش، ئەمریکا و حکوومەتی عێراق پلانیان دانا بۆ دووبارە کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە. سەرەتا پلانەکە ئەوە بوو کە لە مانگی تەممووز یان ئابی ٢٠١٥ ھێرش بکرێتە سەر مووسڵ، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە تا کۆتایی مانگی شوبات، پێشمەرگە بە پێنج ھەزار سەربازەوە ھێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژاوای مووسڵ و ھێڵەکانی دابینکردنی داعشیان بۆ تەلەعفەر بڕی، بەو شێوەیە شەش میل لە شارەکەوە دوور بوون، لە پەراوێزی باکووری ڕۆژاوای مووسڵ. لە مانگی ئایاری ٢٠١٥، پلان بۆ ڕزگارکردنی ڕەمادی دواخرا و گۆڕا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ تا ساڵی ٢٠١٦.[٥]

لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ سوپای عێراق بەتەواوی گەمارۆی ڕەمادی دا و ھێرشێکی دیکەی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە دەستپێکرد، لە شوباتی ٢٠١٦ بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵی ڕەمادی و قەزاکانی دەوروبەری کردەوە، لە کۆتایی مانگی شوباتی ٢٠١٦، ٤ ھەزار سەربازی عێراقی دووبارە جێگیرکرانەوە بۆ قەزای مەخموور لە باکووری ڕۆژاوای پارێزگای ھەولێر، وەک ئامادەکارییەک بۆ ھێرشی داھاتوو بۆ سەر مووسڵ.

ھێرشکردن[دەستکاری]

ئازار[دەستکاری]

ھێرشەکە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە نزیک ناوچەی مەخموور لە پارێزگای نەینەوا دەستیپێکرد. لە ھەفتەکانی پێشوودا ھەزاران سەربازی عێراقی لەوێ جێگیرکرابوون و ھاوشانی ھێزە کوردییەکان و ئەمریکییەکان بنکەیان دانابوو. بەپێی زانیارییەکان ھێزەکانی عێراق لەکاتی پێشڕەویکردنیان بەرەو ڕۆژاوا بەرەو شارۆچکەی نەوتی قەیارە، چەند گوندێکیان لەدەست داعش وەرگرتەوە، لەوانە ئەلنەسر، گەرمەندی، کەدیلە و خووربەردان، ھەرچەندە دواتر دەرکەوت کە داعش ھێشتا ئەلنەسری داگیرکردووە و ھێزەکانی حکومەت ھێشتا ھەوڵی ئەوەی دەدا دەستی بەسەردا بگرن.[٦][٧]

زیانەکان[دەستکاری]

ڕۆژی ١٢ی نیسان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا ڕای گەیاند کە نەخۆشخانەکانی پارێزگای نەینەوا زیاتر لە ٥٠٠ تەرمی چەکدارانی داعشیان وەرگرتووە، لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی باشووری پارێزگاکە بەتایبەتی لە قەیارە.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]