ھیلە تۆرنینگ شمیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھیلە تۆرنینگ شمیت
بە دانماركی: Helle Thorning-Schmidt
لەدایکبوون (١٩٦٦-١٢-١٤) ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٦ (تەمەن ٥٧ ساڵ)
Rødovre، دانمارک
باوکHolger Thorning-Schmidt
ھاوسەرStephen Kinnock
منداڵJohanna Kinnock، Camilla Kinnock
پیشەسیاسەتوان، international forum participant
شوێنی کارکردنBilka، Save the Children
پەروەردەزانکۆی کۆپنھاگن، College of Europe، Ishøj Gymnasium
پلەی ئەکادیمیDanish Master of Science in Political Science (cand.scient.pol)
دانیشتوویComposers' Quarter, Copenhagen، لەندەن
شوێنی کارستراسبورگ، شاری بروکسێل، کۆپنھاگن
Affiliation stringSave the Children International، Prime Minister of Denmark (2011-2015)
ئەندامی حیزبیSocial Democrats
بەستەری وەسفکراوhttp://www.kvinfo.dk/side/634/action/2/vis/1227/

ھیلە تۆرنینگ شمیت (بە زمانی دانمارکی: Helle Thorning-Schmidt؛ لە دایکبووی ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٦)[١] کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی خانەنشینبووی دانیمارکییە. ھیلە لە ماوەی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ تاوەکوو ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٥ بووە ٢٦ەمین سەرۆک وەزیرانی دانیمارک. ئەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٥، ڕێبەرایەتی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی دانیمارکی دەکرد. ھیلە یەکەمین ژنە کە ئەم دوو پۆستەی وەرگرتبێت.[٢]

ھیلە دوای شکست ھێنانی لە ھەڵبژاردنی گشتیی ٢٠١٥، ئەوا بڕیاریدا خۆی لە سیاسەت خانەنشینن بکات بۆ ئەوەش لە پۆستەکانی سەرۆک وەزیران و سەرکردایەتیکردنی پارتی سۆسیالیست دیموکرات دەستی لەکارکێشایەوە. دوای وازھێنانی لە نیسانی ٢٠١٦، بووە بەڕێوبەری جێبەجێکاریی ڕێکخراوی ناحکومی منداڵپارێزان، ئەو لەو پلەیە مایەوە تاوەکوو حوزەیرانی ٢٠١٩.[٣]

ھیلە شمیت لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ٢٠٠٤ ئەندام بووە لە پەرلەمانی ئەورووپا، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە ئەندام لە پەرلەمانی دانمارک.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ داڕێژە:Ft.dk link. Retrieved on 29 June 2019.
  2. ^ "Helle Thorning-Schmidt | prime minister of Denmark". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-03.
  3. ^ "Save the Children International Trustees' Report, Strategic Report, and Financial Statements for 2018" (PDF). Resource Centre.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]