ھان ژاوۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھان-ژاوۆ
ژاوۆی پێشوو
漢 (304–319)
趙 (319–329)
شوێنی ھان-ژاوۆ
پایتەختلیشی (٣٠٤–٣٠٥)
لیتینگ (٣٠٥–٣٠٨)
پوزی (٣٠٨–٣٠٩)
پینگیانگ (٣٠٩–٣١٨)
چانگان (پایتەختی ھان) (٣١٨–٣٢٩)
شانگوی (٣٢٩)
دەوڵەت پاشایەتی

ھان ژاوۆ (چینی سادەکراو: 汉赵; چینی دێرین: 漢趙، خوێندنەوە: ھان ژاوۆ) ٣٠٤ تا ٣٢٩ی زایینی)، یاخوود بە ژاوۆی پێشوو ناسراوە (چینی سادەکراو: 前赵، چینی دێرین: 前趙، خوێندنەوە: چیان ژاوۆ) ویلایەتێکی سیستەمی زنجیرە فەرمانڕەوایی بوو لە مێژووی چین. لەلایەن خێڵی لیوی سەربە نەژادی شانگنو فەرمانڕەوایەتی دەکرا. لە سەردەمی شازدە شانشینەکە لە چین[١] لە مێژووناسی چین، دوو نازناوی دەوڵەتی مەرجدار ویلایەتەکە دراوە، یەکیان باکووری ھان (北漢; بێی ھان) بۆ ئەو ویلایەتەی کە لە ساڵی ٣٠٤ لەلایەن لیو یوانەوە ڕاگەیەندرا، و ژاوۆی پێشوو (前趙) کە ویلایەتەکە لەلایەن لیو یاوۆ لە ٣١٩ ڕاگەیەنرا. ناونانی ئەوان بە دوو ویلایەتی  جیاواز ڕەنگە سەرلێشێواو بێت یان ورد نەبێت. هەرچەندە ناوی ویلایەتەکەیان گۆڕی، بەڵام فەرمانڕەواکەی وەک ئەوەی لە سەرەتاوە لەلایەن لیو یوان لە ٣٠٤ دایمەزراند مامەڵەی لەگەڵدا کرد، تەنها بە ناوێکی جیاوازەوە ھاتە پێشەوە. کەواتە، بیرکردنەوە لەوان وەک دوو ویلایەتی جیاواز دەتوانێت چەواشەکارانە بێت. لەجیاتی ئەوە خۆی لە ڕەچەڵەکی ئیمپراتۆری یان پەیوەندی خێزانیی پەیوەست بە شانشینی هان ڕەتکردەوە یان جیاکردەوە. و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بانگەشەی ئەوەی کرد کە رەچەڵەکی خۆی لە یووی مەزنی ئیمپراتۆریەتیی سیا بێت.

هۆکاری ناونانی بە "ژاوۆی پێشوو" لە مێژوونوسیدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەگەڵ زنجیرە فەرمانڕەوایەکیی تر تێکەڵ نەبێت کە لەلایەن شی لی لە ٣١٩ دامەزراوە، کە لە هەمان کاتدا بە فەرمی ناوی "ژاوۆ" بووە (وەک "ژاوۆی دواتر" لە مێژووی چین ناسراوە). بەکارھێنانی "ژاوۆی پێشوو" یارمەتیدەر دەبێت لە جیاوازیکردن لە "ژاوۆی دواتر" کە دواتر دامەزراوە و بە ڕوونی لە مێژوودا نیشاندراوە. لەبەر ئەوەی ژاوۆی پێشووتر و ھانی باکوور لەلایەن ھەمان خێزان فەرمانڕەوایەتی دەکرا، زانایانی چینی زۆرجار لەیەک ڕژێم کۆیان دەکردەوە بەناوی ڕژێمی ھان-ژاوۆ.

ھەرچۆنێک بێت ژمارەیەکی زۆر لە دەقە ڕۆژئاواییەکان بە جیا ئاماژە بەو دوو ویلایەتە دەکەن، هەندێکی تریش ویلایەتی هانیان بە “هانی باکوور” ناوبردووە. پێی دەوترێت سەرلێشێواو چونکە زاراوەی "هانی باکوور" بۆ ویلایەتێکی دیکە بەکارهاتووە لە قۆناغێکی دواتردا کە بە پێنج زنجیرەی فەرمانڕەوایی و دە شانشینەکە ناسراوە.

لە ساڵانی نێوان ٣١١ و ٣١٦ سوپای هان هێرشیان کردە سەر پایتەختە ئیمپراتۆرییەکانی لوۆیانگ و چانگانی شانشینی جین و دەستیان بەسەردا گرت و بەشێوەیەکی خێرا ئیمپراتۆر ھوای و مینی شانشینی جینیان دەستبەسەر کرد. کە برانە کۆشکی شاھانەی ھان، و سووکایەتیان پێکرا، و دواتر لە سێدارە دران. ئەوانەی مابوونەوە و سەربە دادگای شاھانەی جین بوون ڕایان کرد بۆ جیانکانگ، کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی لوۆیانگ و چانگان. کە لەوێدا ئیمپراتۆر یوان ڕۆژھەڵاتی جینی دامەزراندبوو.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Grousset, Rene (1970). The Empire of the Steppes. Rutgers University Press. pp. 56–57. ISBN 0-8135-1304-9.

Chen, Sanping (2012). Multicultural China in the Early Middle Ages. Encounters with Asia. University of Pennsylvania Press. ISBN 978-0812206289.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]