ھائارێتز
ھائارێتز | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ |
سەرناو | הארץ، Haaretz |
وڵات | ئیسرائیل |
پۆتانی شوێن | ٣٢°٣′٧″N ٣٤°٤٦′٢١″E |
لایەنگیریی سیاسی | چەپڕەوی |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | social liberalism، دیموکراسیی کۆمەڵایەتی، لیبرالیزم |
خاوەن | Salman Schocken، DuMont Media Group، Leonid Nevzlin |
جێگەی دەگرێتەوە | The Palestine News |
سەرنووسەر | Aluf Benn |
بڵاوکەرەوە | Amos Schocken |
وڵاتی بنەڕەت | ئیسرائیل |
زمان | عیبری مۆدێرن، زمانی ئینگلیزی، زمانی عیبری |
دابەشکەر | گووگڵ پلەی، ئاپ ستۆر |
چاپی ڕۆژنامە | Berliner |
ناونیشانی شەقام | שוקן 21, תל אביב, 61001 |
وێبگە | https://www.haaretz.com/، https://www.haaretz.co.il/ |
ھائارێتز (بە عیبری: הארץ واتە: «زەوی») ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلییە بە زمانی عیبری و ڕۆژانە لە تەلئەبیب بابەت بڵاودەکاتەوە و لە سەرانسەری ئیسرائیلدا بوونی ھەیە. ھەروەھا وەرگێڕانی ئینگلیزی لە ھەڵبژاردنەکانی ڕۆژنامەکە بە ھاوکاری ڕۆژنامەی ئەمریکی ھیرالد تریبیوون بڵاودەکاتەوە. و بە یەکێک لە گرنگترین ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل دادەنرێت.
لە ساڵی ١٩١٩ لە ئورشەلیم دامەزراوە، و سەر بە کۆمەڵەی ھائارێتزە. لە ساڵی ١٩٢٥ دەستەی نووسەران و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە ڕوویان لە تەلئەبیب کرد. لە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن زالمان شۆکن، بازرگانێکی ئەڵمانی-جوولەوە کڕدرا، کە کوڕەکەی گێرشۆم شۆکن وەک سەرنووسەری سەرەکی دەستنیشانکرد. گێرشۆم شۆکن بۆ ماوەی ٥١ ساڵ تا ساڵی ١٩٩٠ ئەم پۆستەی ھەبوو، بە پلەی یەکەم بەرپرسیار بووە لە دیزاین و شێوازی نووسین و شێوازی سەرنووسەری ڕۆژنامەکە. لە ساڵی ١٩٩٠ گێرشۆم شۆکن ھانۆچ مارماری وەک سەرۆکی سەرنووسەری دامەزراندووە، لەکاتێکدا کوڕەکەی بەناوی ئامۆس شۆکن خاوەندارێتی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەکەی بۆ مایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٥دا دەیڤید لانداو وەک سەرنووسەر دەستنیشانکرا دوای ئەوەی مارماری دەستی لەکارکێشایەوە دوای ناکۆکی لەگەڵ ئەمۆس شۆکن سەبارەت بە شێوازی سەرنووسەری و شێوازی بازاڕکردن.[١] [٢][٣]
ھائارێتز سەر بە ھێڵی سیاسی چەپی ئیسرائیلە. یەکێک لە ڕەوتەکانی ڕۆژنامەکە کشانەوەی بوو لە دەوڵەتی فەلەستین، ھەروەھا بەرگری لە ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Zertal، Idith (2005). Israel's Holocaust and the Politics of Nationhood. مطبعة جامعة كامبريدج. p. 218. لە ڕەسەنەکە لە 14 يوليو 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە 24 ديسمبر 2017 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Caspi، Dan (1999). The IN/Outsiders: Mass Media in Israel. Hampton Press. p. 79.
- ^ https://web.archive.org/web/20040503221323/http://news.bbc.co.uk/2/low/middle_east/2583675.stm
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھائارێتز تێدایە. |