بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھائارێتز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

ھائارێتز (بە عیبری: הארץ واتە: «زەوی») ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلییە بە زمانی عیبری و ڕۆژانە لە تەلئەبیب بابەت بڵاودەکاتەوە و لە سەرانسەری ئیسرائیلدا بوونی ھەیە. ھەروەھا وەرگێڕانی ئینگلیزی لە ھەڵبژاردنەکانی ڕۆژنامەکە بە ھاوکاری ڕۆژنامەی ئەمریکی ھیرالد تریبیوون بڵاودەکاتەوە. و بە یەکێک لە گرنگترین ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل دادەنرێت.

لە ساڵی ١٩١٩ لە ئورشەلیم دامەزراوە، و سەر بە کۆمەڵەی ھائارێتزە. لە ساڵی ١٩٢٥ دەستەی نووسەران و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە ڕوویان لە تەلئەبیب کرد. لە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن زالمان شۆکن، بازرگانێکی ئەڵمانی-جوولەوە کڕدرا، کە کوڕەکەی گێرشۆم شۆکن وەک سەرنووسەری سەرەکی دەستنیشانکرد. گێرشۆم شۆکن بۆ ماوەی ٥١ ساڵ تا ساڵی ١٩٩٠ ئەم پۆستەی ھەبوو، بە پلەی یەکەم بەرپرسیار بووە لە دیزاین و شێوازی نووسین و شێوازی سەرنووسەری ڕۆژنامەکە. لە ساڵی ١٩٩٠ گێرشۆم شۆکن ھانۆچ مارماری وەک سەرۆکی سەرنووسەری دامەزراندووە، لەکاتێکدا کوڕەکەی بەناوی ئامۆس شۆکن خاوەندارێتی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەکەی بۆ مایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٥دا دەیڤید لانداو وەک سەرنووسەر دەستنیشانکرا دوای ئەوەی مارماری دەستی لەکارکێشایەوە دوای ناکۆکی لەگەڵ ئەمۆس شۆکن سەبارەت بە شێوازی سەرنووسەری و شێوازی بازاڕکردن.[١] [٢][٣]

ھائارێتز سەر بە ھێڵی سیاسی چەپی ئیسرائیلە. یەکێک لە ڕەوتەکانی ڕۆژنامەکە کشانەوەی بوو لە دەوڵەتی فەلەستین، ھەروەھا بەرگری لە ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ کرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Zertal، Idith؛ Galai، Chaya (٢٠٠٥). Israel's Holocaust and the Politics of Nationhood. مطبعة جامعة كامبريدج. لاپەڕە ٢١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 24 ديسمبر 2017 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ Caspi، Dan؛ Limor، Yehiel (١٩٩٩). The IN/Outsiders: Mass Media in Israel. Hampton Press. لاپەڕە ٧٩.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20040503221323/http://news.bbc.co.uk/2/low/middle_east/2583675.stm