گەورەترین ژمارەی سەرەتایی ناسراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گرافی ژمارەی ڕەنووسەکانی گەورەترین ژمارەی سەرەتایی ناسراو بەپێی ساڵی دۆزینەوەیان

گەورەترین ژمارەی سەرەتایی ناسراو یان گەورەترین ژمارەی خۆبەشی ناسراو (بە ئینگلیزی: Largest known prime number) بە گەورەترین ژمارەیەکی تەواو دەوترێت کە دەزانین سەرەتایییە. ئیقلیدس سەلماندی ژمارە سەرەتایییەکان بێکۆتان، کەوایە ھەمیشە ژمارەیەکی سەرەتایی بوونی ھەیە کە لە ژمارە سەرەتایییەکەی پێش خۆی گەورەترە. زۆربەی ماتماتیکزانان کاتێکی زۆر تەرخان دەکەن بۆ دۆزینەوەی گەورەترین ژمارەی سەرەتایی و زۆر جار لە لایەن دامەزراوەی سنووری ئەلکترۆنیکی (Electronic Frontier Foundation) خەڵاتێک دیاری دەکرێت بۆ ئەو کەسەی گەورەترین ژمارەی سەرەتایی بدۆزیتەوە. گەورەترین ژمارەی سەرەتایی کە تا کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دۆزراوەتەوە بریتییە لە ٢٨٢٬٥٨٩٬٩٣٣ − ١ ژمارەیەکە بە ٢٤٬٨٦٢٬٠٤٨ ڕەنووس. .[١]

کورتەمێژوو[دەستکاری]

زۆرێک لە گەورەترین ژمارە سەرەتایییە ناسراوەکان ژمارەی مێرسێنن؛ لە نێوان ١٠ گەورەترین ژمارە سەرەتایییە ناسراوەکان تا کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧، ٦ ژمارەیان، ژمارەی مێرسێن بوون. دواھەمین ١٣ گەورەترین ژمارەی سەرەتایییەکان کە دۆزراونەتەوە مێرسێن بوون. ژمارەی ڕەنووسەکانی گەورەترین ژمارەی سەرەتایی ناسراو لە ساڵی ١٩٩٩ لە یەک میلیۆن تێپەڕی و ئەو کەسەی ژمارەکەی دۆزییەوە، خەڵاتێکی ٥٠٬٠٠٠ دۆلارییان پێ بەخشی.[٢] لەم خشتەی خوارەوەدا گەورەترین ژمارە سەرەتایییەکان و ساڵی دۆزینەوەیان پێرست کراون. لێرەدا M بریتییە لە فانکشنی مێرسێن کە بەم شێوە پێناسە دەکرێت.

ژمارە ژمارەی ڕەنووسەکان ساڵ (زایینی)
M١٢٧ ٣٩ ١٨٧٦
٧٩ ١٩٥١
M٥٢١ ١٥٧ ١٩٥٢
M٦٠٧ ١٨٣ ١٩٥٢
M١٢٧٩ ٣٨٦ ١٩٥٢
M٢٢٠٣ ٦٦٤ ١٩٥٢
M٢٢٨١ ٦٨٧ ١٩٥٢
M٣٢١٧ ٩٦٩ ١٩٥٧
M٤٤٢٣ ١٬٣٣٢ ١٩٦١
M٩٦٨٩ ٢٬٩١٧ ١٩٦٣
M٩٩٤١ ٢٬٩٩٣ ١٩٦٣
M١١٢١٣ ٣٬٣٧٦ ١٩٦٣
M١٩٩٣٧ ٦٬٠٠٢ ١٩٧١
M٢١٧٠١ ٦٬٥٣٣ ١٩٧٨
M٢٣٢٠٩ ٦٬٩٨٧ ١٩٧٩
M٤٤٤٩٧ ١٣٬٣٩٥ ١٩٧٩
M٨٦٢٤٣ ٢٥٬٩٦٢ ١٩٨٢
M١٣٢٠٤٩ ٣٩٬٧٥١ ١٩٨٣
M٢١٦٠٩١ ٦٥٬٠٥٠ ١٩٨٥
٦٥٬٠٨٧ ١٩٨٩
M٧٥٦٨٣٩ ٢٢٧٬٨٣٢ ١٩٩٢
M٨٥٩٤٣٣ ٢٥٨٬٧١٦ ١٩٩٤
M١٢٥٧٧٨٧ ٣٧٨٬٦٣٢ ١٩٩٦
M١٣٩٨٢٦٩ ٤٢٠٬٩٢١ ١٩٩٦
M٢٩٧٦٢٢١ ٨٩٥٬٩٣٢ ١٩٩٧
M٣٠٢١٣٧٧ ٩٠٩٬٥٢٦ ١٩٩٨
M٦٩٧٢٥٩٣ ٢٬٠٩٨٬٩٦٠ ١٩٩٩
M١٣٤٦٦٩١٧ ٤٬٠٥٣٬٩٤٦ ٢٠٠١
M٢٠٩٩٦٠١١ ٦٬٣٢٠٬٤٣٠ ٢٠٠٣
M٢٤٠٣٦٥٨٣ ٧٬٢٣٥٬٧٣٣ ٢٠٠٤
M٢٥٩٦٤٩٥١ ٧٬٨١٦٬٢٣٠ ٢٠٠٥
M٣٠٤٠٢٤٥٧ ٩٬١٥٢٬٠٥٢ ٢٠٠٥
M٣٢٥٨٢٦٥٧ ٩٬٨٠٨٬٣٥٨ ٢٠٠٦
M٤٣١١٢٦٠٩ ١٢٬٩٧٨٬١٨٩ ٢٠٠٨
M٥٧٨٨٥١٦١ ١٧٬٤٢٥٬١٧٠ ٢٠١٣

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "GIMPS Project Discovers Largest Known Prime Number: 2٨٢٬٥٨٩٬٩٣٣-١". Mersenne Research, Inc. 21 December 2018. Retrieved 21 December 2018.
  2. ^ Electronic Frontier Foundation, Big Prime Nets Big Prize.

سەرچاوەکان[دەستکاری]