گەمارۆدانی تایف
گەمارۆدانی تایف لە ساڵی ٦٣٠ ڕوویدا، لەکاتێکدا موسڵمانان بە سەرکردایەتی محەممەد شاری تایفیان گەمارۆدا دوای سەرکەوتنیان لە شەڕەکانی حونەین و ئەوتاس. یەکێک لە سەرۆک عەشیرەتەکانی تایف، عوروە کوڕی مەسعوود لە کاتی ئەو گەمارۆیەدا لە یەمەن بوو.[١] بەڵام شارەکە ملکەچی ئەو گەمارۆیە نەبوو. محەممەد مەنجەنیقی[٢] ھێنا بۆ ئەوەی دژی قەڵاکە بەکاری بھێنێت، بەڵام نەیتوانی بەم چەکانە بچێتە ناوییەوە.[٣]
شەڕ
[دەستکاری]سەرچاوە سوننەکان سەبارەت بە گەمارۆدانی تایف ئەمانەی خوارەوە دەخەنە ڕوو:
- ئەبوو سوفیان کوڕی حەرب لە گەمارۆی تایفدا یەکەم چاوی لەدەستدا. لەدەستدانی خۆی بۆ خودا بۆ محەممەد گێڕایەوە کە محەممەد فەرمووی “کامیان پێ باشترە: چاوێک لە بەھەشتدا یان لە خوای گەورە بپاڕێمەوە کە بیھێنێتەوە؟ ” بۆ ئەمە ئەبوو سوفیان وتی پێی باشترە چاوی لە بەھەشت بێت. چاوەکەی تری لە شەڕی یەرمووکدا لەدەستدا.
گەمارۆدانی تایف
[دەستکاری]چەند ھەوڵێکی سەرکەوتوو نەبوو لەلایەن ھێزەکانی محەممەدەوە بۆ شکاندنی دەروازەکانی تایف. سەڕەڕای بەکاھێنانی مەنجەنیق، بەڵام باس لەوە کرا کە دانیشتووانی تایف توانیویانە ئەم گەمارۆیە بشکێنن بە فڕێدانی ئاسنی گەرم بەسەر سوپای موسڵمانان لە دیوارەکانی شارەوە. گوایە محەممەد بە خەڵکی تایفی وتووە کە باخی ترێیان دەسوتێنم و دەیبڕێت، چونکە ھیچ ڕێگەیەکی تری نەبینیوە بۆ ئەوەی تەسلیم بن. محەممەد ھاووڵاتیانی تایفی توڕە کرد بە پێشکەشکردنی ئازادی بۆ ئەوانی مسوڵمان دەبن؛ بەڵام تەنھا دە کەس توانیان سوود لەم بژاردەیە وەربگرن و ببنە شوێنکەوتووی مسوڵمان.
ئەو گەمارۆیە بۆ ماوەی نیو مانگ بەردەوام بوو و گۆڕانکارییەکی کەمی تێدا ەبوو و سەربازەکان زۆر بێ تاقەت بوون. دوای ڕاوێژ لەگەڵ ڕاوێژکاران و خەونێکی پێغەمبەرانە، محەممەد کۆتایی بە گەمارۆکە ھێنا و ھێزەکانی کشاندەوە.
بۆ یارمەتیدان لە گەمارۆدانی تایف، محەممەد ھەوڵیدا سەرۆکی بەنو ھەوازان (کە پێی دەوترێت مالیک) لە لای خۆیەوە، بەڵێنی ئازادکردنی خێزانەکەی و گەڕاندنەوەی ھەموو موڵک و ماڵی دا ئەگەر مالیک ئیسلام بگرێتە بەر. مالیک ئەو پێشنیارەی قبوڵ کرد و بوو بە مسوڵمان، ھاوکاری محەممەدی کرد لە گەمارۆدانی تایفدا. مالیک توانای ھاووڵاتییانی تایفی تێکدا بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان لە دەرەوەی شار، ئەمەش سەختی ژیانی ناو دیوارەکانی زیاتر زیاتر کرد.[٤]
دوای شەڕ
[دەستکاری]ھەرچەندە گەمارۆدانەکە سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام محەممەد سوێندی خوارد کە بگەڕێتەوە بۆ تایف دوای ئەوەی ئەو مانگە پیرۆزانەی کە شەڕیان تێدا قەدەغە کرابوو کۆتایی ھات. لەم ماوەیەدا دانیشتووانی تایف، بەنو سەقیف، شاندێکیان نارد بۆ مەککە. داوایان کرد کە محەممەد ڕێگەیان پێبدات بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بن لە پەرستنی خوداوەندەکەیان للات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پیلانی تیرۆرکردنیان داڕشتبوو. کاتێک ئەم پیلانگێڕییە دەرکەوت، و بۆسەی ئەوان شکستی ھێنا، محەممەد ئەو پێشنیازەی ڕەتکردەوە و تەنھا ئەگەر ڕازی بوون بە چەکداماڵین، تەسلیمبوونیان قبوڵ دەکات. لە کۆتاییدا بەنو ثقیف ڕازی بوو بە داواکەی محەممەد، بۆیە دواتر خۆیان تەسلیم کرد و ڕێگەیان بە موسڵمانان دا بچنە ناو شارەکەیانەوە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا The Year of Deputations and Abu Bakr's Leadership of the Pilgrimage
- ^ Philosophers of War: The Evolution of History's Greatest Military Thinkers [2 Volumes]: The Evolution of History's Greatest Military Thinkers. ABC-CLIO; 21 October 2013. ISBN 978-0-313-07033-4. p. 2.
- ^ The life of Mahomet and history of Islam, Volume 4, By Sir William Muir, Pg 145
- ^ The life of Mahomet and history of Islam to the era of the Hegira: Volume 4, By Sir William Muir, Pg 155