وتووێژ:گەلەستێرە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە کوردی زۆرتر «گەلەستێرە» بەکارھاتووە لە بەرانبەر (Galaxy). سەرچیا‏١٨:٠٦، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش لە قوتابخانە ھەر بە گەلەستێرە خوێندوومە. بەس وەک بزانن، ڕاکێشگەشی پێ ناڵێن؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٥٠، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوە لەسەر کاکێشان و ڕیگای شیری بووم. یەکەم لە کرمانجیدا بۆ ڕیگای شیری وشەی «کادز» دانراوە. لەم وشەیە زیاتر کۆڵیمەوە و تەماشای فەرھەنگی خاڵ و ھەنبانە و ئەستێرەگەشەم کرد. ئەو وشەیە ڕیک بەرامبەری ڕێگای شیرییە.
بەڵام بۆ کاکێشان دیارە وشەیەکی فارسییە. لە ھەنبانەدا کەشکەڵانم دیت بەڵام لە خاڵدا «شوێنی زۆر بەرز کە دەست نایگاتێ» مانا کراوەتەوە. ھەست دەکەم مانای لە Firmament نزیکتر بێ ھەتا کاکێشان. بە ئاکامی گەڕان دیار دەکا کاکێشان لە گەلەستێرە باوترە. بەڵام بەڕاستی دڵنیا نیم گەلەستێرە وشەیەکی باش بێ چون خۆشتان دەزانن کاکێشان خۆ ھەر ئەستێرە نییە گازیشە و ماددەی تاریکیشە. بۆ ڕاکێشگە پێوەندیی ڕاکێشان و Galaxy چییە؟--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٠، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە بابەتی جوگرافیای وێژەیی پۆلی ١١، ڕاکێشگە بە واتای گالاکسی دانراوە، منیش نازانم بۆ، بۆیە پرسیارم کرد. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٢٧، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەم بابەتە تێکەڵییەک دروست بووە. کاکێشان یان کاکەشان ھەمان «ڕێگای شیری»ن، بەمەش کاکێشان یەکێکە لەو ھەزاران گەلەستێرە (Galaxy)یەی لە گەردوونن. گەلەستێرەش بەرانبەرێکی خراپ نییە بۆ (Galaxy)، مانای ئەوەیە کە پێکھاتەی سەرەکییەکەی ئەستێرەیە وەک لە فەرھەنگە ئینگلیزییەکان ھاتووە، کە وشەی ئەستێرەش ھاتووە، مانای ئەوە نییە تەنیا لە ئەستێرە پێک بێت، بەڵێ لە چەند ماددەیەکی تریش پێکدێت. سەرچیا

ئەو هەموو باسەتان کردووە و دوایەش ناوەکەتان نەگۆڕیوە؟؟Eyubm (لێدوان) ‏١٨:١٤، ١١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Eyubm : کرا چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٢، ١١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]