گەلەستێرەی لوولپێچ


گەلەستێریەکەی لوولپێچ جۆرێک گەلەستێرەیە کە وەک پەپکەیەکی خولاوە وایە کە ناوەندەکەی ماسیوە. ئەستێرەکان و گاز، تۆز، ماددەی تاریک و کونی ڕەشی زۆر قورس لە خۆ دەگرێت.[١]
گەلەستێرەکان سەرەتا لە سەدەی ١٨ی زایینی بە دەستی ویلیام ھێرشل تۆمار کران. گەلەستێرەی لوولپێچ یەکەم جار بە دەستی ئێدوین ھابل لە بەرھەمەکەی لە ساڵی ١٩٣٦دا پێناسە کرا. [٢] ئەوان بەپێی شێوەکانیانەوە ناونراون. قۆلەکانی لوولپێچ، ئەو شوێنەن کە ئەستێرە گەرمە کەمتەمەنەکانی لێ ساز دەبێت، کە ئەوەش ھۆکاری ڕووناکتربوونی ئەوان بەرانبەر بە ناوەندی گەلەستێرەیە. ھەندێک لە گەلەستێرە لوولپێچەکان، قۆلی کۆن و زەردییان ھەیە کە ئەستێرە بەتەمەنترەکان لە خۆ دەگرێت.[٣]
نزیکەی ٦٠%ی گەلەستێرەکانی گەردوون لە نزیک ئێمە گەلەستێرەی لوولپێچ و بێڕێسان. ئەوانە زۆرتر لەو شوێنانەی گەردوون پەیدا دەبن کە چڕیی کەمیان هەیە،[٤] و لە هێشووەکانی ناوەندی گەلەستێرەکان زۆر کەمن.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ 'Supermassive' means not just large size, but huge gravitational effect.
- ↑ Hubble، E.P. (١٩٣٦). The Realm of the Nebulae. New Haven: Yale University Press. ژپنک ٠٣٠٠٠٢٥٠٠٩.
- ↑
{{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) - ↑ Galaxies are not spread randomly in the universe.