بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گەلەستێرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گەلەئەستێرەەوە ڕەوانە کراوە)
یەکێک لە گەلەستێرەکانی گەردوون

گەلەستێرە یان گالاکسی (بە ئینگلیزی: Galaxy) بریتییە لەو کۆمەڵە گەورەیەی کە پێکھاتوون لە ملیۆنان ئەستێرە، تۆز و گازەکان. گەلەستێرەکان لە قەبارە و شێوەدا جیاوازن، گەورەترین گەلەستێرە پێکھاتووە لە تریلیۆنێک ئەستێرە. لە ڕاستیدا زانایانی گەردوون ناتوانن ئەستێرەکان ھەژمار بکەن، بەڵام دەیخەمڵێنن کە گەلەستێرەیەک چەند ئەستێرە بە ئەندازەی قەبارەی خۆر دەتوانێت لەخۆ بگرێت، پاش لێکۆڵینەوە لەسەر قەبارە و درەوشانەوەیان. تا ئێستا ١٧٠ ملیار گەلەستێرە ھەن لە گەردوونی ھەژمارکراودا. خۆر یەکێکە لە ئەستێرەکانی گەلەستێرەی ڕێگای شیری. قەبارەی ڕێگای شیری بە ١٠٠٬٠٠٠ ساڵی تیشکی مەزەندە کراوە.

جۆرەکانی گەلەستێرە

[دەستکاری]

چەند جۆرێکی جیاواز و زۆر لە گەلەستێرە ھەن. ئەدوێن ھابڵ، کە ئەستێرەناسێکە و بە ناوی ئەوەوە تەلیسکۆبی بۆشاییی ھابڵ ناونراوە، یەکەمین کەس بووە گەلەستێرەکان پۆلێن بکات لە ١٩٢٠ەکان. زۆربەی بەگوێرەی شێوەکانیان بووە. تاکوو ئێستاش زانایانی گەردوون ئەو پۆلێنەی گەلەستێرەکان بەکار دەھێنن کە ھابڵ گەشەی پێدابوو.

لوولپێچەکان

[دەستکاری]
نموونەیەک لە گەلەستێرە لوولپێچەکان

گەلەستێرە لوولپێچەکان ھەڵاوسانێک لە ناوەڕاستیان ھەیە و پێکھاتوون لە گاز، تۆز و ئەستێرە نوێیەکان کە لەو ناوچانە دروست بوون کە گاز و تۆزەکەیان چڕیی زۆرترە. ساڵی ١٩٣٦ لەلایەن ئەدوێن ھابڵ گەشەی پێدراوە.

گەلەستێرە ھێلکەیییەکان «ئەھلیجی»

[دەستکاری]

نزیکەی یەک لەسەر سێی گەلەستێرەکان تەنھا ھەوری گازی قەبەن، لە ئەستێرەکان دروست بوون. زۆربەیان وەکوو تەنە گۆیییەکان دەردەکەون، ئەوانی تری زیاتر کشاون پێیان دەوترێت «گەلەستێرە ھێلکەیییەکان». گەلەستێرە ھێلکەیییەکان ھەندێ جار چەقەکانیان زۆر درەوشاوەن و زۆر بە کەمی تۆز و گازیان ھەیە. گەلەستێرە ھێلکەیییەکان زۆر جار لە ئەستێرە کۆنەکان پێکھاتوون. ھەندێک لە گەلەستێرە ھێلکەیییەکان وەکوو «M87» دەردەکەون. گەلەستێرەکان قەبەن و پێیان دەوترێت «گەلەستێرە ھێلکەیییە زەبەلاحەکان». بەڵام گەلەستێرەکانی تر زۆر بچووکن، پێیان دەوترێت «گەلەستێرە ھێلکەیییە کورتە بنەکان».

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]