گۆڕەپانی سوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کرێملین و گۆڕەپانی سوور، مۆسکۆ
UNESCO World Heritage Site
Locationمۆسکۆ, ڕووسیا

گۆڕەپانی سوور (بە ڕووسی: Красная площадь بە ئینگلیزی Red Square)یەکێکە لە کۆنترین و گەورەترین گۆڕەپانەکانی مۆسکۆ، ی پایتەختی ڕووسیا. بەھۆی گرنگی مێژوویی و بینا مێژوویییەکانی تەنیشتەوە، وەک یەکێک لە دیارترین و گرنگترین گۆڕەپانەکانی ئەورووپا و جیھان دادەنرێت. دەکەوێتە ناوەندی مێژوویی مۆسکۆ، بینا بەناوبانگەکانی وەک کاتدراڵی سانت باسیل و گۆڕستانی لینینی تێدایە. جگە لەوەش لە ساڵی ١٩٩٠وە بووەتە میراتی جیھانی یونسکۆ.

شوێن[دەستکاری]

نەخشەی گۆڕەپانی سوور لە ساڵی ١٩١٧

گۆڕەپانی سوور شێوەیەکی نزیکەی چوارگۆشەی ھەیە و پانییەکەی ٧٠ مەتر و درێژییەکەی ٣٣٠ مەتر دەبێت. بە درێژایی لە باکووری ڕۆژاوا تا باشووری ڕۆژھەڵات درێژ دەبێتەوە بە درێژایی بەشێک لە دیواری کرێملین کە سنوورەکەی لە لای باشووری ڕۆژاوا پێکدەھێنێت. لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە گۆڕەپانەکە بە بینای فرۆشگای گەورەی GUM و ناوچەی کۆنی کیتای گۆرۆد دەور دراوە، و لە باکووری ڕۆژاوا بە مۆزەخانەی مێژوویی دەوڵەت و دەروازەی زیندووبوونەوە و لە باشووری ڕۆژھەڵات بە کاتدراڵی سەینت باسیل دەوردراوە.

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی گۆڕەپانی سوور لە تابلۆکانی ڤاسیلی سووریکۆڤ و کۆنستنتین یون و کەسانی دیکەدا ڕەنگی دەداتەوە. گۆڕەپانەکە بۆ ئەوە دروست کراوە کە وەک بازاڕی سەرەکی مۆسکۆ خزمەت بکات. گۆڕەپانەکە لە دامەزراندنییەوە لەلایەن ھەموو حکوومەتەکانی ڕووسیا بۆ ڕێوڕەسمی فەرمی بەکارھێنراوە.

سەردەمی سۆڤیەت و سەردەمی مۆدێرن[دەستکاری]

لە سەردەمی سۆڤیەتدا، گۆڕەپانی سوور گرنگی خۆی پاراست و بوو بە خاڵی سەرەکی بۆ دەوڵەتی نوێ. جگە لەوەی بوو بوو بە شوێنی وتاری فەرمی حکوومەتی سۆڤیەت، لە ساڵی ١٩١٩ بەدواوە بوو بە پێشانگایەک بۆ نمایشە سەربازییەکان.[١]

لە ساڵی ١٩٦٣ کۆمەڵێک خوێندکاری ئەفریقی لە گۆڕەپانی سووردا خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست. ئەمەش بوو بە یەکەم ناڕەزایەتی سیاسی تۆمارکراو لە گۆڕەپانی سوور لە کۆتایییەکانی بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە.[٢] لە ٢٨ی ئایاری ١٩٨٧ فڕۆکەوانێکی ئەڵمانی ڕۆژاوا بە ناوی ماتیاس ڕوست بە فڕۆکەیەکی جۆری F172P لە سانت باسیل لە تەنیشت گۆڕەپانی سوور نیشتەوە، ئەمەش بووە ئابروچونێکی گەورە بۆ ھێزەکانی بەرگری ئاسمانی سۆڤیەت.

لە ساڵی ١٩٩٠ کرێملین و گۆڕەپانی سوور لە یەکەم شوێنەکانی یەکێتی سۆڤیەت بوون کە خرانە لیستی میراتی جیھانی یونسکۆوە.[٣]

ھەروەھا گۆڕەپانی سوور وەک شوێنی کۆنسێرتە گەورەکانیش بەکار ھاتووە چەندین ھونەرمەندی گەورە لەوێ نمایشیان کردووە لەوانە شەکیرا.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

داڕێژە:Kremlin داڕێژە:Moscow Victory Parade داڕێژە:World Heritage Sites in Russia

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Shevchenko, Nikolay (2017-12-04). "How did an architect convince Stalin to spare St. Basil's Cathedral from destruction?". Russia Beyond (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-12.
  2. ^ "Julie Hessler". July 15, 2014. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ Centre, UNESCO World Heritage. "Kremlin and Red Square, Moscow". UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-12.