گوندی جیھانی
گوندی جیھانی پێناسەی دیاردەیەک دەکات دەربارەی ئەوەی جیھان زیاتر پەیوەست بن بەیەکەوە لە ئەنجامی بڵاوبونەوەی تەکنەلۆژیایی میدیایی لە ھەموو جیھاندا. ئەم ناوە بەکارھێنرا لەلایەن تیۆریستێکی میدیایی کەنەدییەوە و زاراوەکەی ئاماژە پێدا بەناوی مارشاڵ ماکلوھان (ئینگلیزی: Marshall McLuhan) لە کتێبەکانیدا The Gutenberg Galaxy :The Making of Typographic Man (1962) و ھەروەھا لە کتێبی تێگەیشتن لە میدیا (ئینگلیزی :Understanding Media) 1964.[١] زانای بواری ئەدەبی سو-ئیم لی باسی ئەوە دەکات کە چۆن زاراوەی گوندی جیھانی ھاتووەتە ناو «زاراوەکانی باڵادەستی بۆ پیشاندانی پێکەوەژیانێکی جیھانی کە بەھۆی بازرگانی جیھان، کۆچ و کلتورەوە» (وەک لە ڕاپرسیدا ھاتووە، ٢٠١٢). پێناسەی گوندی جیھانی لەلای ڕۆژنامەنوسی بواری ئابوری تۆماس فریدمان ئەوەیە کە جیھانێک «بەیەکەوە بەستراون بە تەنیا بۆ یەک بازاڕی جیھانی و گوند» تێگەیشتنێکی نوێیە بۆ ئەو زاراوەیە (وەک لە ڕاپرسیدا ھاتووە، ٢٠١٢).[٢]
پێداچونەوە
[دەستکاری]مارشاڵ ماکلوھان، کە بیرکەرەوەیەکی کەنەدی بوو، دەستەواژەی «گوندی جیھانی» دروست کرد لە ساڵانی ١٩٦٠ئەکاندا. ئاماژە بوو بە بەکارھێنان و بەرھەمھێنانی ڕۆژانەی میدیا، وێنە و نووسینەکان لەلایەن بەکارھێنەر و گوێگرانی جیھانەوە.[٣] بۆچوونەکانی مەکلۆھان سەبارەت بە دووبارە خێڵەکیکردنەوەی کۆمەڵگەی ڕۆژاوا لە وتارەکەی ئەنترۆپۆلۆژیستێکی ئەمریکی ئێدوارد ساپیر لە ساڵی ١٩٣٣دا سەبارەت بە پەیوەندییەکان،[٤][٥] کە تێیدا نووسیویەتی:
«چەسپاندنی تەکنیکە دوور مەوداکانی پەیوەندیکردن دوو ئەنجامی گرنگی ھەیە. لە پلەی یەکەمدا، تیژڕەوی تەواوەتی پەیوەندیکردن زیاد دەکات، بەجۆرێک بۆ ھەندێک مەبەست ھەموو جیھانی شارستانی دەکرێتە ھاوتای دەروونی ھۆزێکی سەرەتایی.»
بیرۆکەکەی ماکلوھان لەسەر تێگەیشتنی خەڵک بوو دەربارەی تێکەڵ بوونە کەسییەکان لە جیھاندا و کاریگەرییەکانی، کە دروست دەبێت و کار دەکات لە ھەمانکاتدا بۆ مەبەستەکەیان.[٦] زاراوەی «گوندی جیھانی» مانای ئەوەیە ھەموو بەشەکانی جیھان بەیەکەوە دەبەسترێنەوە بە ئینتەرنێت و ڕێگاکانی تری بواری پەیوەندی ئەلکترۆنی.[٧] شێوازەکانی تری بواری پەیوەندی وەک سکایپ کە ڕێگە دەدات پەیوەندیکردن و پەیوەست بوون لەگەڵ کەسانی تر ئاسانتر بێت، بەتایبەت لە وڵاتانی تر.[٨] واقعی تازەی تەمەنی دیجیتاڵی شێوازی تازەی کۆمەڵایەتی دروست دەکات و لە پێکھاتەیەکدا لە چوارچێوەی کلتور.[٩] ئاڵگۆڕکردنی نامەکان، ستۆرییەکان، بیر و ڕا، بڵاوکراوەکان و ڤیدیۆکان لە ڕێگای کەناڵەکانەوە لەسەر ڕێگاکانی پەیوەندی تێلێ کۆمونیکەیشن کە دەکرێت پەیوەندی لەناو ببات.[١٠] پرسیاری کاتی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیە ھۆکارەکانی گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا، لە ڕێگەی باسکردنی ئەوەی ئایا کاریگەری ئەم گۆڕانکاریانە دەبێت بەھۆی دروستبونی پێکھاتەیەکی نوێی سۆسیۆلۆجی کۆمەڵایەتی یاخود نا. بۆ نموونە،[١٠] زیادبوونی خێرایی مامەڵەکان چڕی نێودەوڵەتی پەروەردە کردووە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کردووەتە کاتالیستێک بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی.[١٠]
لە چوارچێوەی گوندەکانی جیھانیدا، تاکە کەسەکان ڕۆژانە لە مایکرۆ، میسۆ- و ماکرۆ-داینامیکەکانی ژیانیان تێدەپەڕن. تاکەکان مەیلیان ھەیە بەشداری کۆمەڵگە ئاڵۆزەکان لە سەرانسەری جیھاندا بکەن کە بەردەوام بڵاو دەبێتەوە. زیادبوونی چڕی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان کە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دامەزراون و پارێزراون، دەتوانێت پۆلی نوێی گرنگی کۆمەڵایەتی پێکبھێنێت. کاریگەرییەکانی گوندی جیھانی لەسەر پەیوەندییە مرۆیییەکان ھێشتا بە شێوەیەکی گشتی لە ڕووی ناسینەوەی نەخش و تەکنیکەکانی جیاکاری و جیاکردنەوەوە لێکۆڵینەوەیان تێدا نەکراوە،[١١] میدیای ئەلیکترۆنی توانای ئەوەی ھەیە کاریگەری جیاواز لەسەر تاکەکان دروست بکات بە ھۆکاری جیاواز، وەک ئایین، سیاسەت، بیروباوەڕ، بازرگانی، پارە و ھتر.[٩] ھەروەھا ئەو کاتەی کە پەیامەکان تێیدا وەردەگیرێن کاریگەری لەسەر چۆنییەتی تێگەیشتن لە پەیامێک ھەیە.[٩]
شێوازەکانی ماکلوھان ڕێگایەکی سەرەکین دەربارەی کە دەبێت چی ڕوبدات لە جیھاندا، و ھەروەھا، پێویستە چی جێبەجێ بکرێت لە مێشکدا. بۆ ڕێگاکەی مارساڵ ماکلوھان، باشترین ڕێگا ئەوەیە کە پەیڕەوی «بیرکردنەوەی ئیکۆلۆژی» بکرێت بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی «گوندی جیھاندی بە دڵنیایییەوە زۆرترین ناکۆکی دروست دەکات لەسەر ھەموو خاڵەکان».[١٢]
گوندی جیھانی و میدیا
[دەستکاری]خەڵکی تەکنەلۆژیا بەکاردەھێنێت بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە کۆمەڵگای دیجیتاڵی کە بە شێوەیەکی فیزیکی پەیوەست نین، بەڵام بە شێوەی مێنتاڵی و دەرونی پەیوەستن. ھەر پلاتفۆڕمێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کار دەکات وەک ماڵێکی دیجیتاڵی بۆ ھەر تاکە کەسێک،[١٣] ڕێگە بە خەڵکی دەدات کە خۆیان دەربڕن لە ڕێگەی گوندی جیھانییەوە.[٩] پێداچوونەوەیەک بۆ ماناسازی گشتی دەڵێت کە ئیکۆلۆژیای میدیا و میدیای نوێ فراوانتر بوون کە کێ توانای دروستکردن و بینینی دەقی میدیای ھەیە.[١٤] لەوەتای دەست پێکردنی میدیای گەورە و ماس میدیدا، پێی دەوترێت (westernization) لە جیھاندا. بە بێ کاریگەری ماس میدیا، وڵاتەکانی تر ڕەنگە زانیاری ئەوەیان نەبێت کە نەتەوەکانی تر لە جیھاندا چی پێکدێنن. لەو کاتەی کە زۆربەی وڵاتەکان گەشەیان کردووە و ھەواڵ و چێژیان دەست دەکەوێت لە نەتەوە پێشکەوتووەکانی وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، زانیارییەکانی بەدەست دەگات دەکرێت لە سودی نەتەوە گەشەکردووەکان بێت کە وا دەکات جیھان پەیوەست کات لە ڕێگەکانی ھاوشێوەی میدیا.[١٥]
لەسەر ئینتەرنێت، دوری فیزیایی تەنانەت کەمترە لەو بەربەستانەی لە کاتی ڕاستیدا بۆ گفتوگۆ لە چالاکی خەڵکەکاندا دروست دەبێت. بەشەکانی کۆمەڵایەتی زۆر فراوانتر دەبن بەھۆی زیاتر کرانەوەی وێب و ئەو ئاسانکاریانەی کە خەڵک دەتوانن بەدوای کۆمەڵگە ئۆنلاینەکاندا بگەڕێن و لەگەڵ کەسانی دیکەدا گفتوگۆ و کار بکەن بکەن کە ھەمان بەرژەوەندی و نیگەرانییەکانیان ھەیە. بە گوێرەی ماکلۆھان، بەرزبوونەوەی «خێرایی کارەبا لە کۆکردنەوەی ھەموو ئەرکە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە تەقینەوەیەکی لەناکاودا، ھۆشیاری مرۆڤی لە بەرپرسیارێتی تا ڕادەیەکی چڕ بەرزکردووەتەوە.»[١٦] ئاستی خێرایی پەیوەندیکردن و توانای خەڵک بۆ خوێندنەوە، بڵاوکردنەوە و کاردانەوە بۆ ھەواڵە جیھانییەکان خێراتر دەبێت، وا دەکات تاکەکەس بەشدار بێت لە گرووپی جیاوازی کۆمەڵایەتی و وڵاتەکان لە جیھاندا و زیاتر ئاگاداری بەرپرسیارێتییە جیھانییەکان بێت.[١٦] بە ھەمانشێوە، کۆمپیوتەرەکانی ئینتەرنێتیان پێوەیە ڕێگە بە خەڵک دەدەن کە ماڵپەڕەکانیان بەیەکەوە گرێبدەن.[١٠]
شانۆی جیھانی
[دەستکاری]ھیچ بەشێک لە کتێبی تێگەیشتن لە میدیا (ئینگلیزی: Understanding Media) و کتێبەکانی دواتر، ئەو بیرکردنەوەی تێدا نییە کە گوندی جیھانی و میدیای ئەلکترۆنی کۆمەڵگایەکی یەکگرتوو دروست دەکات. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جێراڵد ستێرن،[١٧] ماکلوھان دەڵێت کە ھیچ کاتێک لای ئەو وا نەبووە کە یەکگرتن و ئارامی خاسییەتێکی گوندی جیھانی بن. ماکلوھان دەڵێت کە گوندی جیھانی دڵنیایی ناکۆکی دەدات لەسەر ھەموو خاڵەکان چونکە لێکترازانی زیاتر و دابەشبوون و ھەمەجۆری دروست دەکات لەژێر زیاد بوونی مەرجەکانی گوند؛ گوندی جیھانی زۆر ھەمەجۆرترە.
لە دوای بڵاوکردنەوەی تێگەیشتن لە میدیا، ماکلوھان دەستی کرد بە بەکارھێنانی زاراوەی شانۆی جیھانی (ئینگلیزی: global theater) بۆ دڵنیا کردنەوە لەسەر گۆڕانکاری لە بەکاربەرەوە بۆ بەرھەمھێنەر، لە بەدەستھێنانەوە بۆ بەشداریکردن، لە ھەڵگرتنی کارەوە بۆ ھەبوونی ڕۆڵ، دڵنیاکردنەوە لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵگەیەکی زیاتر نییە بۆ جل و بەرگی شارەزایی ڕوتی.[١٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Wyndham Lewis's America and Cosmic Man». Wyndham Lewis's America and Cosmic Man (1948) and [James Joyce]'s Finnegans Wake are sometimes credited as the source of the phrase, but neither used the words "Global Village" as it is. According to M. McLuhan's son Eric McLuhan, his father, a Joyce scholar and a close friend of Lewis, likely discussed the concept with Lewis during their association, but there is no evidence that he got the idea or the phrasing from either; McLuhan is generally credited as having coined the term. Source: Eric McLuhan (1996). "The source of the term 'global village'". McLuhan Studies (issue 2). Retrieved 2008-12-30. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite journal}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ Poll، Ryan (2012). Afterward: The Global Village. Rutdgers University Press. p. 160. ISBN 978-0-8135-5290-3.
- ^ «The Global Village Brought Evolution in Journalism». www.nimcj.org. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Wyatt، David (1971). «Hot and Cool in Anthropology: McLuhan and the Structuralists». The Journal of Popular Culture (بە ئینگلیزی). 5 (3): 551–561.
- ^ «Edward Sapir (1933) Communication, in Encyclopaedia of the Social Sciences (Johnson, Alvin Ed.) Vol. 4 pp.78-80». Edward Sapir (1933) Communication, in Encyclopaedia of the Social Sciences (Johnson, Alvin Ed.) Vol. 4 pp.78-80.
- ^ «The Global Village». study.com. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Definition of Global Village».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «The World Is Truly A Global Village». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ Mcluhan، Eric (1995). Essential McLuhan. HarperCollins. ISBN 978-0-465-01995-3.
- ^ ئ ا ب پ Shachaf (2008). «Cultural diversity and information and communication technology impacts on global virtual teams». Information & Management. 45 (2): 131–145.
- ^ The Network Community: An Introduction to Networks and Global Village, By: Barry Wellman
- ^ McLuhan، M (1967). Hot & Cool. The New American Library Inc. ISBN 978-1-131-91863-1.
- ^ «Dubai Best Casino - Connecting World» (بە عەرەبی). ١٢ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Valcanis، Tom (2011). «An iPhone in Every Hand: Media Ecology, Communication Structures, and the Global Village». ETC: A Review of General Semantics.
- ^ Kraidy، Marwan (2002-01-01). «Globalization of Culture Through the Media». Encyclopedia of Communication and Information: 359–363.
- ^ ئ ا Understanding Media, McGraw Hill, 1964, page 5
- ^ Stearn, Gerald Emmanuel. McLuhan: Hot & Cool (1968), p. 272.
- ^ McLuhan, Marshall and Nevitt, Barrington. From Take Today: The Executive as Dropout (Harcourt Brace, 1972) p 265 and back cover.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گوندی جیھانی تێدایە. |