گنکربان
یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی گەرمیان کە لە ساڵی ١٩٨٨دا ڕژێمی بەعس ڕوخاندی مەخابن لە ڕاپەرینەکەی ١٩٩١ ئازاد نەکرا بەھۆی گرنگی شوێنەکەی کە دەکەویتە نێوان «کەرکووک و بەغدا» لەژێر دەسەڵاتی ڕژێم مایەوە تاکو ساڵی ٢٠٠٣ ئازاد کرا. ھەموو دانشتووانی گوندەکە لە ھۆزی دەلو بوون.
جوگرافیا[دەستکاری]
گوندەکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای شاری کفری و سەر بە ناحیەی قەرەتەپەیە لە قەزای کفری، و لەسەر ڕێگای کفری - دووزخورماتووە. ھێڵی شەمەندەفەری کەرکووک - بەغدا دەکەوێتە سنوورەکەیەوە کە چەند سەد مەترێک لە گوندەکەوە دوورە.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گنکربان تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |