گرانی (کایەی ڤیدیۆیی)
![]() پۆستەری یاری گرانی | |
بەرھەمھێن | دێنیس ڤوکانۆڤیچ |
---|---|
بڵاوکەرەوە | کۆمپانیای DVloper |
ساڵانی چالاکی | ٢٠١٧ |
جۆر | ترسناک |
زمان (ەکان) | ئینگلیزی |
سیستەمەکان | ئایۆ ئێس،ئەندرۆید،ویندۆز |
ماڵپەر | https://www.youtube.com/@DVloper1 |
گرانی یان یاری گرانی (بە ئینگلیزی؛ Granny)[١][٢] بە واتای "داپیرە" دێت. یاریەکی ڤیدیۆییە لە مۆبایل[٣] و کۆمپیوتەر لەسەر سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز بەردەستە،یاریەکە لە بەرواری ٢٤ی تشرینی دوومی ساڵی ٢٠١٧ز بڵاوکرایەوە[٤] و بۆ سیستەمی ئەندرۆید دواتر کەوتە سیستەمی ئای ئۆ ئێس دواتر لە خزمەتگوزاری وێبسایتی ستیم و کۆمپیوتەر، یاریەکە باس لە پیرەژنێکی خراپەکار و بکوژ بە ناوی (گرانی) دەکات کە یاریزان دەبێ لە دەستی ڕابکا پێش ئەوەی پیرەژنە خراپەکارەکە بیگرێ و بیکوژێ[٥]، یاریەکە تا ئێستا چوار بەشی لە لایەن DVloperەوە[٦] لێ دەرهاتوە.
چیڕۆک
[دەستکاری]چیڕۆکەکە لە بەشی یەکەمی یارییەکە دەست پێدەکات کاتێک کە کارەکتەرەکە بە ئۆتۆمبێل خۆی لە دارێک دەدات لە ناو دارستانێکی چڕدا لە نزیک خانووی داپیرە (گرانی) پاش ئەوە کە هاتە دەرەوە بۆ ناو دارستانەکە، داپیرە گوێی لە دەنگەکە ببوو و لە پشتەوە لەکارەکتەرەکە دەدات و کارەکتەرەکە خۆی لە ناو ژوورێکدا دەبینێتەوە لەسەر سیسەمێک، لە دوای ئەمە دەبێت کارەکتەرەکە هەوڵبدات بۆ ئەوەی دەربازی ببێت لە خانووی داپیرە ترسناکەکە، لێرەدا پێنج ڕۆژی لەبەردەستدایە و هەرکاتێک کە یاریزان لەلایەن نەنکەوە ڕاودەنرێ جا چ بە تەڵەکانی بێت یان داپیرە بیکوژێت، ڕۆژێک لەدەست دەدات، لەو ماوەیەدا دەبێت لە خانووەکە ڕزگار ببێت لە دەست داپیرەکە، کە داپیرە زۆر هەستیارە بە هەموو دەنگێک کە لە خانووەکەوە دێت و بە ئاسانی شوێن پێی یاریزان دەدۆزێتەوە. یاریزان دەتوانێت لە ٣ شوێنی خانووەکەدا دەربچێت دەرگا سەرەکییە، گەراجی ئۆتۆمبێلەکە، ئاوەڕۆکە.[٧][٥][٨]
چۆنیەتی یاریکردن
[دەستکاری]یاریزان ٥ ڕۆژی لە ژێر دەستە بۆ ڕزگاربوون لە خانووی داپیرەی ترسناک، لەم ماوەیەدا دەبێت پارچە و کەل و پەل و پێداویستییەکان لە ماڵەکەدا کۆبکەیتەوە و لە هەندێک شوێن تێبینی و نامە هەیە کە لەلایەن کەسانی پێش یاریزان بە جێهێڵدراون پێش ئەوەی کە لەلایەن داپیرەوە بکوژرێن، دەبێت ئەرکەکان تەواوبکەیت لە ماوەی ئەو ٥ ڕۆژەی لە ژێر دەستتە، ئەگەربێتو ئەم ماوەیەت لە دەست چوو، ئەوا داپیرە بەتەواوەتی کۆتایی بەژیانت دێنێت بە یەکێک لە ڕێگا دڕندەکانی وەک: (سەربڕین، فڕێدانە خوارەوە لە شوێنی بڵندی خانووەکە یان لەسەر پلیکانەکان).[٩]


سێ ڕێگاکەی دەرچوون
[دەستکاری]١. دەرگای سەرەکی
لە دەرگای سەرەکی چەند پێداویستی و ئەرکێکی دەوێت بۆ ئەوەی تیایدا بچیتە دەرەوە، کە دەرگای سەرەکی ناوەندی ماڵی داپیرەیە و لە پێشیدا ئاگادارکەرەوە هەیە ئەگەر خۆتی لێبدەیت، داپیرە ئاگادار دەکاتەوە و هەندێک جاریش داپیرە تەڵەی ورچ لە نزیکی دەرگا دادەنێ بۆ ئەوەی کە کارەکەت لێ قوڕستر بێت. چەند کەل و پەل پێویستن بۆ دەرچوون لەوانە پلایس کە بە کاردێ بۆ بڕینی تەلە کارەباییەکەی سەر دەسکی دەرگا و تەلە کارەباییەکەی ژێرزەمین بۆ ئەوەی دوو ڕووناکییە سوورەکە بە تەواوەتی سەوز بن. یەکێک لەوانی تر چەکووشە کە بەکاردێت بۆ لێکردنەوەی دوو تەختە دارەکە، لەگەڵ کۆدێکی زۆرد کە پارچە کاغەزێکە، داپیرە زۆرجار لە چێشتخانە دایدەنێت.[١٠]
٢. ئۆتۆمبێلەکەی ژێر زەمین[١٠]
٣. تونێلەکەی ئاوەڕۆی ژێر زەمێن[١٠]
بەشەکان
[دەستکاری]
گرانی ٢
[دەستکاری]گرانی بەشی دووەم (بە ئینگلیزی: Granny 2) لە بەشی دووەمدا خانووەکە دەگۆڕدرێت، لێرەدا کەسێکی نوێ دەردەکەوێت بە ناوی "باپیرە" کە هاوسەری "داپیرە"یە و چەندان گۆڕانکاری نوێی بۆ کراوە، لەم بەشەدا یاریزان دەتوانێت لە نێوان داپیرە و باپیرە یەکیان هەڵبژێرێت، یانیش هەر دووکیان هەڵبژێرێت. وە لێرەدا بەهەمان شێوە دەبێت یاریزان ڕزگاری ببێت لە دەست داپیرە و باپیرە لە ڕێگای دەرگای سەرەکی، بەلەمی ئاوەڕۆکە، هەلیکۆپتەرەکەی "باپیرە".[١١]
بەشی دووەمی یاری گرانی لە ٦ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٩دا بڵاوکرایەوە و بەردەستکرا لە لایەن DV looperەوە، کە یارییەکە زیاتر لە ١٠٠،٠٠٠،٠٠٠ دابەزاندنی هەیە لە گووگڵ پلەی.[١٢]

گرانی ٣
[دەستکاری]گرانی بەشی سێیەم (بە ئینگلیزی: Granny 3) یارییەکی ترسناکە لەلایەن DV looperەوە پەرەی پێدراوە[١٣] و یارییەکە لە ٣ی تەمموزی ٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید و ویندۆز.[١٤] یارییەکە دووبارە لە ماڵێکی تری نوێی "داپیرە" و "باپیرە" ڕوودەدات کە تیایدا یاریزانەکە بە زیندانی کراوی لەناو خانووەکەدایە، لە سەرەتادا یاریزانەکە دووبارە لە دارستانێک دەردەکەوێتەوە و پەنا دەباتە بەر خانووی داپیرە و باپیرە، کاتێک دەچێتە ژوورەوە باپیرە دەیگرێت و زیندانی دەکات.
یاریی گرانی ٣ لە گووگڵ پلەیدا ٥٠،٠٠٠،٠٠٠ دابەزێنەری هەیە.[١٥]
یەکێک لەو گۆڕانکارییانەی کە تێیدا جێگای سەرنجە ئەوەیە کە، کەسێکی نوێ بە دیاردەکەوێت بە ناوی "سێلیندەرینا" (Selenderina)، کە نەوەی داپیرە و باپیرەیە لە درەختی خێزانی گرانی، کە مەترسی سێلیندەرینا بۆ یاریزان ئەوەیە کە بە سەیرکردنی سێلیندەرینا شاشەکە دەلەرزێت و گەر بۆ ماوەی چەند چرکەیەک یاریزان ڕووی خۆی نەسووڕێنێ ئەوا گیان لەدەستدەدات.[١٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Granny (game)». Granny Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Granny». TV Tropes. لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Granny - Apps on Google Play». play.google.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Granny on Steam». web.archive.org. ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ ئ ا «Granny (character)». Granny Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «DVloper». YouTube (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «How to play guide for Granny». Granny Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Granny's House». Granny Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «How to play guide for Granny». Granny Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «Endings». Granny Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Granny: Chapter Two 1.1.9 pour Android - Télécharger». web.archive.org. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Granny: Chapter Two – Aplikacje w Google Play». web.archive.org. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Granny 3 for PC Reviews - Metacritic». web.archive.org. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Granny 3 (Video Game 2021) - IMDb». web.archive.org. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Granny 3 - Apps on Google Play». web.archive.org. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Version History». Granny 3 Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.