گارێ دو نۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گارێ دو نۆر
تێرمیناڵ
ھۆڵی سەرەکی
شوێنباکوری پاریس
فەڕەنسا
پۆتانەکان48°52′51″N 2°21′19″E / 48.8809°N 2.3553°E / 48.8809; 2.3553
خاوەنداریکراو لەلایەنSNCF کۆمپانیای نیشتیمانی فەڕەنسا بۆ ھێڵی ئاسنی
ھێڵ(ەکان)Paris–Lille railway
سەکۆکان٣٦ (دووان لەدەرەوەی خزمەتن)
زانیاری دیکە
کۆدی ئێستگە8727103 (SNCF) / 8727102 (RER)
مێژوو
مێژووی کردنەوە١٨٤٦
نۆژەنکردنەوە١٨٩١، ١٩٣٠–١٩٦٠ فراوانکردن
جەنجاڵی
Passengers٢٢٢ میلیۆن

گارێ دو نۆر (گۆکردن: [ɡaʁ dy nɔːʁ]) کە بە فەرمی پێی دەوترێ Paris-Nord واتە باکوری پاریس و بەیەکێک لە گەورەترین وێستگەی شەمەندەفر دادەنرێت لە پاریس لە فەڕەنسا و بە جەنجاڵترین وێستگەی شەمەندەفر دادەنرێت لە ھەموو ئەورووپادا لەڕووی ژمارەی گەشتیارەوە کە دەگاتە نزیکەی ٢٢٢ میلیۆن گەشتیار لە ساڵیکدا.

لە ناو پاریسدا گارێ دو نۆر بەستراوە بە ھەریەک لە ھێڵی پاس و ھێڵی میترۆی پاریس و ھێڵی RER، لە ھەمانکاتدا گارێ دو نۆر بە چەندین ھێڵی نێودەوڵەتییەوە بەستراوە بە ھەریەک لە وڵاتانی بەلجیکا، ھۆڵەندا، ئەڵمانیا و شانشینی یەکگرتوو وە لە ھەمووشیان گرنگتر ھێڵی «یۆرۆستار»ە کە ڕاستەوخۆ پاریس دەبەستێتەوە بە لەندەن.

ئەم وێستگەیە لەلایەن ئەندازیاری تەلارسازی فەرەنسی «جاکویس ھیتۆرف»ەوە دیزاینی بۆکراوە و لە ساڵانی ١٨٦١ تا ١٨٦٤ بنیاتنراوە.

مێژوو[دەستکاری]

یەکەم بەشی گارێ دو نۆر لەلایەن کۆمپانیای «چەمێن دێ فێر دو نۆر» دروست کرا و وێستگەکەش لە ١٤ حوزەیرانی ١٨٤٦ کرایەوە، دوای ئەوەی کە تێبینی کرا کە ئەم وێستگەیە بچووکە و پێویستی بە فراوان کردنی ھەیە، لە ساڵی ١٨٦٠ بڕیاردرا کە بە مەبەستی فراوانکردن بەشێکی ئەم وێستگەیە بڕوخێندرێت. لەو کاتەدا بەڕێوەبەری کۆمپانیای چەمێن دێ فێر دو نۆر کە ناوی «جەیمس ڕۆتشیلد» بوو بە فەرمی داوای لە تەلاسازی فەرەنسی جاکویس ھیتۆرف کرد (کە یەکێک بوو لە بەناوبانگترین تەلارسازی فەرەنسی لەوسەردەمەدا) کە دووبارە ھەڵبستێت بە دیزاین کردنەوەی ئەم وێستگەیە و دواتر دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی ئەم وێستگەیە کە لە ساڵی ١٨٦١ تا ١٨٦٥ ی خایاند. وێستگەکە شێوە پیتی «U»ی ھەیە و کۆلۆمەکانی لە ئاسن دروست کران و ڕووی دەرەوەی بە تاشە بەردی تەخت ڕووپۆش کران. کۆمپانیاکە لە کاتی نۆژەنکردنەوە چەندین پەیکەری کەسایەتی ئەوسەردەمەی لەم وێستگەیە دانا کە ھەر یەکەیان گوزارشت لە شارێکی ئەورووپی دەکەن.

چەند پەیکەێک لەگەڵ تەلارسازی ڕووی دەرەوەی وێستگەکە تێکەڵ کراوە

ھەرچەندە لە کاتی بنیات ناناوەی پاریسدا بڕیار وابوو مۆنۆمێنتێک(monumental avenue) لەگەڵ ئەم وێستگەیە دروست بکرێت و شەقامێکی کۆن ببڕێت بەڵام ھەرگیز دروست نەکرا بەھۆی ناکۆکی لە نێوان بارۆن ھاوسمان و جەیمس ڕۆتشیلد، کە یەکێکیان داوای دەکرد شەقامەکە ببڕن چونکە ھەستی بەوە کردبوو کە ھاوسەرەکەی لە پەیوەندی نھێنیدایە لەگەڵ جاکویس ھیتۆرف تەلارسازی گارێ دو نۆر. بەڵام جاکویس ئەم ھەواڵەی بە دوور دەزانی بەھۆی زۆری تەمەنییەوە کە تەمەنی ٧٣ ساڵی تێپەراندبوو کاتێک پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی گارێ دو نۆر تەواوبوو، دواتر پاش دووساڵ لە تەواو بوونی پڕۆژەکە کۆچی دوایی کرد.

گارێ دو نۆر

تاکو ڕۆژگاری ئەمرۆش وێستگەکە چەند کێشەیەکی فراوانکردن و ڕێڕەوی ھاتووچۆی ھەیە. بۆ چارەسەری ئەم کێشانەش لە ساڵی ٢٠١٥ کۆمپانیای نیشتیمانی فەڕەنسا بۆ ھێڵی ئاسنی SNCF داوای لە تەلارسازی فەڕەنسی جیان-میشێل کرد کە پەرە بە فراوانکردنی گارێ دو نۆر بدات، ئێستا وێستگەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەو و فراوان کردندایە کە وابڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٤ تەواوبکرێت.

ناوبانگی لەناو کەلتوردا[دەستکاری]

گارێ دو نۆر ناوبانگێکی زۆری ھەیە لەناو خەلکیدا بەتایبەتی لەنێو گەشتیاراندا، بۆیە زۆرێک لە دەرھێنەرە سینەمایییەکانی فەڕەنسی و ئەمریکیی و جیھانییەکان ڕوویان لەم وێستگەیە کردووە بۆ گرتنی چەند دیمەنێک لە بەرھەمەکانیان لە ناو ئەم وێستگەیە، بەناوبانگترینیان فلیمی پشووی مستەر بینە.

وە گۆرانیبێژ «جیمی وۆرد»یش لە تراکێکی خۆی بەناوی «پۆلاریس» ناوی گارێ دو نۆری ھێناوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]