ک. د. ئازاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەریم دافعی ناسراو بە ک. د. ئازاد، لەدایکبووی ١٩٦٠ (١٣٣٩ کۆچی ھەتاوی) ناوچەی سەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان شاعیری کوردە.

کەریم دافعی
لەدایکبوون١٩٦٠
سەردەشت، کوردستان ١٩٦٠
نازناوک. د. ئازاد
پیشەنووسەر، شاعیر
زمانکوردی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانچریکەکانی خامۆش، برینەکان بە خوێ دەشۆم

ژیان[دەستکاری]

لە دەڤەری سەردەشت لە دایک بووە. قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی بە دوای یەکدا لە سەردەشت و بانە و میاندواو خوێندووە. پاشان چۆتە زانستگەی تەورێز و بڕوانامەی کارناسی لە بواری دەروونناسی و ڕاوێژکاەیدا وەرگرتووە. تێزی بڕوانامەکەی لەسەر کوردانی سۆران نووسیوە؛ لە ژێر ناوی: معرفی ویژگیھای فەرھەنگی کردان سوران (بە کوردی: ناساندنی تایبەتمەندییە کلتوورییەکانی کوردانی سۆران ). دواتر وەک مامۆستای قوتابخانە لە شاری بانە دەستی بە کار کردووە. لە سەردەمی خوێندنی دواناوەندییەوە ھۆگری شێعر بووە. ساڵی ١٩٨٥ یەکەم شێعری لە گۆڤاری سروەدا بڵاو کردۆتەوە. ساڵی ١٩٨٩ بناغەی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری بانەی داڕشتووە و ماوەی ٥ ساڵ بەڕێوەبەری ئەو ئەنجومەنە بووە و تێیدا وانەی کوردی کوتۆتەوە.

داڕشتەی شێعری[دەستکاری]

زمانی دەربڕینی ک. د. ئازاد سادە و ڕەوان و شێعرەکانی زۆربەیان دەچنە خانەی کورتە شێعرەوە. بابەتی سەرەکیی شێعرەکانی باسی خۆشەویستیی ئەوین و نیشتمانە.[١]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • چ بکەم تا تۆ قەت بەھارت لێ نەتۆرێ، کۆمەڵە شێعر؛ چآپی سوێد
  • تا ئاربەبای خۆشەویستی،[٢] - کۆمەڵە شێعر؛١٩٩٠
  • چریکەکانی خامۆش[٣] - کۆمەڵە شێعر؛ ٢٠١٤
  • برینەکان بە خوێ دەشۆم[٤] - کۆمەڵە شێعر؛ ٢٠١٥
  • بالۆرەکانی غەریبی[٥] - کۆمەڵەچیرۆک؛ ٢٠١٥
  • چریکەی خەونی ئەرخەوانی[٦] - کۆمەڵە شێعر؛ ٢٠١٥
  • نیشتمانی تازەی شێعرم[٧] - کۆمەڵە شێعر؛ ٢٠١٧
  • ویژگیھای کردان سوران[٨]، توێژینەوە، ٢٠١٧

بێجگە لەو بەرھەمانی چاپ کراون گەلێک بەرھەمی چاپ نەکراو و ئامادەی چاپی ھەیە کە بواری بڵاوکردنەوەیانی بۆ نەڕەخساوە.

نموونەی شێعر[دەستکاری]

  • وانە
برینەکان بە خۆی دەشۆم!
تا گیان مابێ،
قەت قەت لەبیرم نەچتەوە
چەقۆ بۆ متمانە نابێ![٩]
  • ئێوارە
وتی ئێوارە دێمەوە!
ھەر دیار نەبوو
بێ قەزا بێ!
من چی ڕەنگی ئەرخەوانی و
سوور و زەرد و ئاڵم ھەبوو
بە ھەورەکانم ھەڵپڕژاند
تا ئێوارە زووتر دابێ![١٠]
  • شەھید
لە نیشتمانەکەی مندا
گەورەکانمان
ئەو کەسانەن ئازا و بێ‌باک،
ھەتا دەژین
سەربەست دەژین،
کە مردیشن
بە بەرگەوە دەچنە ژێر خاک![١١]
  • قانع
باڵایەکی تەژی درێژ
بیرێکی تیژ
بیرێکی ورد
بەپێز وەک خەم،
بەھێز
وەک کورد![١٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کەریم دافعی ڕێزی لێدەگیرێت؛ سایتی کوردستان‌تی‌وی، سەردان٢٠١٨/٦/٢٠:http://kurdistantv.net/ar/node/12352[بەستەری مردوو]
  2. ^ تا ئاربەبای خۆشەویستی، دافعی، کەریم. ناجی، بانە: ١٩٩٠
  3. ^ دافعی، کەریم. چریکەکانی خامۆش. بڵاوکەرەوەی ئانا؛ تاران: ٢٠١٤ ISBN 9786006292151
  4. ^ دافعی، کەریم. برینەکان بە خۆی دەشۆم. کانی کتێب؛ سنە: 2015ISBN 9786009464098
  5. ^ بالۆرەکانی غەریبی، دافعی، کەریم. کانی کتێب، سنە: ٢٠١٥
  6. ^ چریکەی خەونی ئەرخەوانی، دافعی، کەریم. کانی کتێب، سنە: ٢٠١٥
  7. ^ دافعی، کەریم. نیشتمانی تازەی شێعرم. بڵاوکەرەوەی گوتار؛ سەقز: ٢٠١٧
  8. ^ ویژگیھای کردان سوران، دافعی، کریم. نشر ناجی، بانە: ٢٠١٧
  9. ^ دافعی، کەریم. برینەکان بە خۆی دەشۆم. ل: ١، کانی کتێب؛ سنە: ٢٠١٤
  10. ^ دافعی، کەریم. برینەکان بە خۆی دەشۆم. ل: ١٣٢، کانی کتێب؛ سنە: ٢٠١٤
  11. ^ دافعی، کەریم. برینەکان بە خۆی دەشۆم. ل: ١٢٠، کانی کتێب؛ سنە: ٢٠١٤
  12. ^ دافعی، کەریم. چریکەکانی خامۆش. ل: ٢٠، ئانا؛ تاران: ٢٠١٤