بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەیلی مەککیۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Kaylee McKeown
زانیاری کەسێتی
ناوی تەواوKaylee Rochelle McKeown
ڕەگەزنامەئوسترالیا
لەدایکبوون (٢٠٠١-٠٧-١٢) ١٢ی تەممووزی ٢٠٠١ (تەمەن ٢٣ ساڵ)
Redcliffe, Queensland, Australia[١]
باڵا1.75 m
کێش60 kg

کەیلی مەککیۆن (بە ئینگلیزی: Kaylee McKeown لەدایکبووی ١٢ی تەممووزی ٢٠٠١)[٢] مەلەوانی ئوسترالی و خاوەن مەدالیای زێڕی مەلەوانی ١٠٠ مەتری لە جۆری پشتەمەلە لەسەر ئاستی خانمان لە یارییەکانی ھاوینی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ کە لە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو.[٣]ڕیکۆردێکی نوێی تۆمار کرد دوای ئەوەی ماوەی پێشبڕکێکەی بە ٥٧٫٤٧ چرکە تەواوکرد و گەیشتە خاڵی کۆتایی ڕکابەرییەکە.[٤]کەیلی لە پێشبرکێی مەلەوانی جیھانی لە ساڵی ٢٠١٧ جۆری ٢٠٠ مەتری بەشداری کرد بەڵام نەی توانی ھیچ مەدالیایەک بەدەست بھێنێت.[٥] کەیلی توانی ڕیکۆدری ئێمیلی سیبۆھمی ھاونیشتیمانی بشکینیت لە پشتە مەلەی ١٠٠ مەتری لەسەر ئاستی خانمان کە پێشتر ئێملی توانی بووی ئەو ماوەیە بە ٥٨٫٢٣ چرکە تەواو بکات لە ئۆڵمپیادی ھاویینەی ٢٠١٢ لەندەن. ھەروەھا دووەم مەدالیای زێری لە ژیانی وەرزشی خۆی بەدسەت ھێنا دوای ئەوەی یەکەم مەدالیای زێر لە ئۆڵمپیکی ھاوینەی لاوانی ٢٠١٨ لە بوێنس ئایریس، ئەرژەنتین.

ژیانی کەسی

[دەستکاری]

لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ دا، باوکی کەیلی دوای دوو ساڵ ململانێ لەگەڵ شێرپەنجەی مێشک گیانی لەدەستدا[٦] ئەو تاتۆیەکی لەسەر قاچی ھەیە کە دەڵێت " ھەمیشە لەگەڵتا دەبم ".[٧]ئەو لە سانشاین کۆست، کوینزلەند لە ئوسترالیا دەژیت.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Kaylee McKeown». Swimming Australia. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 10 June 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. ^ «Swimming Australia - Athlete Profiles». web.archive.org. 2018-06-12. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە 2021-07-27 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  3. ^ «Kaylee McKeown secures another gold for Australia as Olympic swimming tally rises». the Guardian (بە ئینگلیزی). 2021-07-27. لە 2021-07-27 ھێنراوە.
  4. ^ «Kaylee McKeown Drops 57.45 to Break Regan Smith's World Record in the 100 Back». SwimSwam (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2021-06-13. لە 2021-07-27 ھێنراوە.
  5. ^ «Wayback Machine». web.archive.org. 2017-07-30. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧. لە 2021-07-27 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  6. ^ «Kaylee McKeown secures another gold for Australia as Olympic swimming tally rises». the Guardian (بە ئینگلیزی). 2021-07-27. لە 2021-07-27 ھێنراوە.
  7. ^ «Tragic detail in Australian star Kaylee McKeown's golden swim». NewsComAu (بە ئینگلیزی). 2021-07-27. لە 2021-07-27 ھێنراوە.
  8. ^ «Heartbreaking detail behind golden girl Kaylee McKeown's special tribute after Olympic glory». Fox Sports (بە ئینگلیزی). 2021-07-27. لە 2021-07-27 ھێنراوە.