بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەنعان ئیمیرزاڵۆغڵوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەنعان ئیمیرزائۆغلوو

کەنعان ئیمیرزائۆغلوو
لەدایکبوون٧ی حوزەیرانی ١٩٧٤ (تەمەن ٤٦)
ئوچەم، باڵا، ئەنقەرە
نیشتەجێیئیستانبوڵ
نەتەوەتورک
پەروەردەبیرکاری
پیشەئەکتەر، نمایشکاری پۆشاک
چالاکبوون١٩٩٨–ئێستا
باڵا١٫٩٢ سم
ھاوسەرسینەم کوباڵ (٢٠١٦–)
باوان(ەکان)یڵدز (دایک)، موستەفا (باوک)

کەنعان ئیمیرزاڵی ئۆغڵو (بە تورکی: Kenan İmirzalıoğlu ئەکتەر و نمایشکاری پۆشاکی دیاریی تورکە لە ڕێکەوتی ٨ـی حوزەیرانی ١٩٧٤ لە گوندی ئوچەم - باڵا لە ئەنقەرە لەدایکبووە، کۆتا منداڵی خێزانەکەیانە و خوشک و برایەکی تری ھەیە، باوکی ناوی موستەفایە و دایکیشی ناوی یڵدزە. لە تەمەنی دوانزە ساڵیدا نیشتەجێی ئەنقەرە دەبن و لەوێ درێژە بەخوێندنەکەی دەدات و لە زانکۆی تەکنیکی یڵدز، بەشی بیرکاری تەواو دەکات. لە کاتی زانکۆیدا دەرھێنەری بەتوانای تورک عوسمان سیناڤ چاوی پێدەکەوێت و داوای لێدەکات کە لە زنجیرە درامای Deli Yürek (دڵی شێت) بەشداری بکات، لە پاش بەشداریکردنی خولیای درامای لە لا دروست دەبێت و لە چەند درامایەکی تردا بەشداری دەکات کە دیارترینیان Ezel بوو بە تەواوی لە ناو بینەردا ناسرا و ھەواداری زۆری لە خۆی کۆکردەوە. ئەم ھونەرمەندە کاری نمایشکاری پۆشاکی دەکرد و لە ساڵی ١٩٩٤ سەرنجراکێشترین کەسایەتی دەرچوو لە مۆدێلی پاریسدا و پاشان چەند جارێکی تر ھەڵبژێردراوەتەوە. ھونەرمەند ھێشتا ژیانی ھاوسەری پێکنەھێناوە و تەنھا خۆشەویستێکی ھەیە بەناوی (زەینەب) کە لە یەکێک لە یانە شەوانەکاندا ناسیویەتی و پەیوەندییەکی پتەو لە نێوانیاندا ھەیە.

Caption text
ساڵبەرهەمەکانڕۆڵچەشن
١٩٩٨-٢٠٠٢Deli Yürekیوسف میرئۆغڵوزنجیرە
٢٠٠١Hayat Bağlarıکەندیسیزنجیرە
٢٠٠١Deli Yürek: Bumerang Cehennemiیوسف میرئۆغلوفیلم
٢٠٠٣-٢٠٠٥Alacakaranlıkفەریت چاغلەیانزنجیرە
٢٠٠٤Yazı Turaجەوهەرفیلم
٢٠٠٥-٢٠٠٧Acı Hayatمەھمەت کۆسۆڤاڵزنجیرە
٢٠٠٦Son Osmanlı Yandım Aliعەلیفیلم
٢٠٠٧Kabadayıدەورانفیلم
٢٠٠٩Ejder Kapanıعەقرەب جەلالفیلم
٢٠٠٩-٢٠١١Ezelئێزەل بایڕەکتاڵزنجیرە
٢٠١٢Uzun Hikâyeسۆسیالیست عەلیفیلم
٢٠١٢-٢٠١٥Karadayıماهیر قەرەزنجیرە
٢٠١٧Cingöz Recaiڕێجایفیلم
٢٠١٨Mehmed Bir Cihan Fatihiمحەمەد فاتیحزنجیرە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]