کەمکردنەوە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەمکردنەوە (فیلم)
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرمانی حەقیقی
بەرھەمھێنەرمەجید متەڵەبی
نووسەرمانی حەقیقی
ئەمیر ڕەزا
ئەکتەرانتەرانە عەلیدۆستی
نەوید محەممەدزادە
مۆسیقاڕامین خوشە
وێنەگری سینەماییمورتەزا نەجەفی
مۆنتاژمەیسەم مەولایی
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
Iranian Independents
بڵاوکردنەوەFilms Boutique
دەرچوونلە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی تۆرنتۆ
ماوەی فیلم١٠٧ دەقە
وڵاتئێران
زمانفارسی

کەمکردنەوە (بە فارسی: تفریق؛ بە ئینگلیزی: Subtraction) فیلمێکی درامی و نیۆ نوار و ھەستبزوێنی ئێرانییە لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە، فیلمەکە لەلایەن مانی حەقیقی کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کراوە.[١] لەم فیلمەدا تەرانە عەلیدۆستی و نەوید محەممەدزادە ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.[٢] یەکەم نمایشی جیھانی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی تۆرنتۆ بوو لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ نمایشکرا.

کورتە[دەستکاری]

فەرزانە (تەرانە عەلیدۆستی) گەنجێکی ڕاھێنەری شۆفێرییە و لەگەڵ ھاوسەرەکەی جەلال (نەوید محەممەدزادە) دەژی. ڕۆژێک مێردەکەی دەبینێت کە دەچێتە ناو ماڵی ژنێکی نەناسراوەوە. کاتێک ڕووبەڕووی جەلال دەبێتەوە، جەلال پێی دەڵێت کە ئەو لەو کاتەدا لە شار نەبووە. دواتر جەلال بڕیار دەدات بۆ خۆی ماڵەکە بپشکنێت. کاتێک جەلال دەگاتە ئەوێ، ژنێک بە ناوی بیتا دەناسێت کە ڕوخساری ھاوشێوەی ھاوسەرەکەیەتی فەرزانە. بە سەرسووڕمانەوە وێنەی ھاوبەشەکانیان بەراورد دەکەن، ھاوسەرەکەی بیتاش ھاوشێوەی جەلال دەردەکەوێت.

ئەکتەرەکان[دەستکاری]

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

پێش بەرھەمھێنان[دەستکاری]

دوای ئەوەی لە ٢٣ی گوڵانی ٢٠٢٠دا کاستی فیلمەکە ڕاگەیەندرا، ئاژانسەکانی ھەواڵ بەشداری نەوید محەممەدزادە و پەریناز ئیزەدیار ڕاگەیاند. ئەم دووانە پێشتر لە فیلمەکانی وەک ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ و مەتری شەش و نیو و سوورپێست دەرکەوتوون.

دەرھێنەرو نووسەری فیلمەکە حەقیقی ھۆکاری بەشداری نەکردنی پەریناز ئیزەدیار بەھۆی کۆرۆنا و پابەندبوونی ئەکتەرەکان لە پڕۆژەکانی دیکەدا ناوبرد و وتی: "پەریناز ئیزەدیار لە کاتی راھێنانەکاندا ئەوەندە نایاب بوو کە بەڕاستی بەداخەوەم کە نەیتوانی بەشدار بێت لەگەڵمان. لە لایەکی دیکەشەوە وتی ئەوە نیعمەتێکی گەورەیە کە دەرفەتم بۆ ڕەخسا کار لەگەڵ تەرانە عەلیدۆستی بکەم.[٤]

وێنەگرتن[دەستکاری]

وێنەگرتنی فیلمی کەمکردنەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستیپێکرد، ڕووداوەکانی وەک پەتای کۆڤید-١٩ و جێگرتنەوەی تەرانە عەلیدۆستی لەبری پەریناز ئیزەدیار، وای کرد فیلمەکە نەتوتنێت بەشدار بێت لە چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر.[٥]

سەرەتا بڕیار بوو فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ دروست بکرێت، بەڵام دوای ئەوەی حەقیقی تووشی کۆڤید-١٩ بوو، وێنەگرتنی تا مانگی ئازاری ٢٠٢١ دواخرا، لە مانگی نیسانی ٢٠٢١ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا، وێنەگرتنی ڕاگیرا. وێنەگرتنی فیلمی کەمکردنەوە لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ تەواو بوو، و چووە ناو قۆناغی دوای بەرھەمھێنان.[٦]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

بڕیار بوو فیلمەکە لە چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایش بکرێت، بەڵام نەیتوانی بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکات چونکە غۆناغی دوای بەرھەمھێنانی تەواو نەبوو.[٧]

فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ نمایشکرا.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "فیلمبرداری «تفریقِ» مانی حقیقی، با ترانه علیدوستی و نوید محمدزاده آغاز شد". خبرآنلاین (بە فارسی). 2021-03-08. Retrieved 2023-08-19.
  2. ^ "عدم حضور فیلم مانی حقیقی در جشنواره فجر امسال". www.salamcinama.ir. Retrieved 2023-08-19. ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "نوید محمدزاده و پریناز ایزدیار در «تفریق»". ایسنا (بە فارسی). 2020-05-23. Retrieved 2023-08-19.
  4. ^ "فیلمبرداری "تفریق" متوقف شد". ایمنا (بە فارسی). 2021-04-12. Retrieved 2023-08-19.
  5. ^ "اولین تصویر از «تفریق» مانی حقیقی ڕونمایی شد/ پایان تدوین فیلم | پایگاه خبری صبا". پایگاه خبری صبا – آخرین اخبار فرهنگ و هنر | سینما و تلویزیون (بە فارسی). 2021-09-04. Retrieved 2023-08-19.
  6. ^ "«تفریقِ» مانی حقیقی، به جشنواره فجر نمی‌رسد". خبرآنلاین (بە فارسی). 2021-12-26. Retrieved 2023-08-19.
  7. ^ "Subtraction – Films Boutique". filmsboutique.com (بە ئینگلیزی). 2022-08-09. Retrieved 2023-08-19.
  8. ^ "World Premiere Of SUBTRACTION At TIFF Platform – Films Boutique". filmsboutique.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-19.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]