کەمال پیر
کەمال پیر ناسراو بە لاز کەمال (١٩٥٢ لە گوزەلۆلوک ، پارێزگای گوموشخانە – ٧ی ئەیلوولی ١٩٨٢ لە دیاربەکر لە تورکیا) شۆڕشگێڕێکی مارکسیستی-لینینی تورک بوو و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە ڕووی نەتەوەییەوە تورک بوو. [١]
لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە فاکەڵتی ئەدەبیاتی زانکۆی خاسێتێپی خوێندوویەتی . لە ژێر کاریگەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، زانکۆی بەجێهێشت.[٢]
لە ساڵی ١٩٧٢ لەگەڵ هاکی کارەر لە یەک ماڵدا پێکەوە دەژیان، دوای ئازادبوونی ئۆجەلان لە زیندانی ماماک پێشوازییان لێ کرد. [٣] لە کۆبوونەوەی دامەزراندنی پەکەکە لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٨، کەمال بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا.
ئەو لە ساڵی ١٩٧٩ لە باتمان دەستگیرکرا و لە زیندانی دیاربەکر زیندانی کرا.[٤] لە کاتی دادگاییکردنیدا ڕایگەیاند کە پەکەکە لە کاتی گونجاودا دەست بە ڕاپەڕینی گەلان دەکات. [٥] لە کاتی مانگرتن لە خواردن لە زیندان لەلایەن بەرپرسی زیندانەوە لێی پرسی "ئایا تۆ ژیانت خۆش ناوێت کەمال؟" و بەناوبانگانە وەڵامی داوەتەوە: "ئێمە ژیانمان ئەوەندە خۆشدەوێت ئامادەین بۆی بمرین".[٦] کەمال بەهۆی مانگرتن لە خواردن لە ساڵی ١٩٨٢ کۆچی دوایی کردووە. [٧]
برازاکەی زیا پیر سیاسەتمەدارێکی هەدەپەیە [٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Eray Çaylı (٢٠١٥). «Diyarbakır's "witness sites" and discourses». لە Zeynep Gambetti؛ Joost Jongerden (eds.). The Kurdish Issue in Turkey: A Spatial Perspective. Routledge. لاپەڕە ٨٤. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٨-٨٢٤١٥-٧.
- ^ Orhan، Mehmet (2016). Political Violence and Kurds in Turkey: Fragmentations, Mobilizations, Participations & Repertoires (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە ١١٣. ژپنک ٩٧٨١٣١٧٤٢٠٤٣٩.
- ^ Jongerden، Joost (2012). «The Kurdistan Workers Party and a New Left in Turkey: Analysis of the revolutionary movement in Turkey through the PKK's memorial text on Haki Karer». edepot.wur.nl. لاپەڕە ٨–٩. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Orhan، Mehmet (2016). Political Violence and Kurds in Turkey: Fragmentations, Mobilizations, Participations & Repertoires (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە ١١٣. ژپنک ٩٧٨١٣١٧٤٢٠٤٣٩.Orhan, Mehmet (2016). Political Violence and Kurds in Turkey: Fragmentations, Mobilizations, Participations & Repertoires. Routledge. p. 113. ISBN 9781317420439.
- ^ Casier، Marlies؛ Jongerden، Joost (١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٠). Nationalisms and Politics in Turkey: Political Islam, Kemalism and the Kurdish Issue (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە ١٣١. ژپنک ٩٧٨١١٣٦٩٣٨٦٧٢.
- ^ Ali Kemal Özcan (٢٠٠٦). Turkey's Kurds: A Theoretical Analysis of the PKK and Abdullah Ocalan. Routledge. ژپنک ٠-٤١٥-٣٦٦٨٧-٩.
- ^ Jongerden، Joost (2012). «The Kurdistan Workers Party and a New Left in Turkey: Analysis of the revolutionary movement in Turkey through the PKK's memorial text on Haki Karer». edepot.wur.nl. لاپەڕە ٨–٩. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.Jongerden, Joost (2012). "The Kurdistan Workers Party and a New Left in Turkey: Analysis of the revolutionary movement in Turkey through the PKK's memorial text on Haki Karer". edepot.wur.nl. pp. 8–9. Retrieved 16 January 2019.
- ^ Topçu، Özlem (١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «Türkei-Wahl: Ein Deutscher gegen Erdoğan». Die Zeit (بە ئەڵمانی). ISSN ٠٠٤٤-٢٠٧٠. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.