کەسێک نامەیەک بۆ سەرھەنگ نانووسێت
نووسەر | گابریێل گارسیا مارکێز |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | El coronel no tiene quien le escriba |
وەرگێڕ | J. S. Bernstein |
وڵات | کۆلۆمبیا |
زمان | ئیسپانیایی |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩٦١ |
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی | ١ی ئەیلوولی ١٩٦٨ |
جۆری کتێب | Print (گالینگۆر & Paperback) |
ژپنک (ISBN) | ٠-٠٦-٠١١٤١٧-٧ (hardback first Eng. edition) |
OCLC | ٢٣٤٢٤١٨٤٣ |
کەسێک نامەیەک بۆ سەرھەنگ نانووسێت (بە ئیسپانیایی:El coronel no tiene quien le escriba) کورتە ڕۆمانێکە لەلایەن گابریێل گارسیا مارکێز نووسراوە. گابریێل لە پاریس لە ساڵی ١٩٥٧ لە کاتێکدا ئەم کتێبەی نووسی کە لەباری ئابووری لە دۆخێکی خراپدا بوو. ئەم بەرھەمە لە ساڵی ١٩٦١ی زایینی بڵاو کرایەوە.
کورتە
[دەستکاری]ئەم کورتەچیڕۆکە، چیرۆکی چاوەڕوانیی خەڵک، بۆ پێکھێنانی ئاڵوگۆڕی ناھومێدانە لە ژیانیاندایە. کارەکتەرە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکە ناویان نەهێنراوە، چیرۆکی باسەکە سەردەمی ژیانی سەرھەنگێکی بەساڵاچووە کە ساڵانێکە لە چاوەڕوانیی گەیشتنی نامەیەک لەلایەن حوکمەتەوە بەسەر دەبات تاکوو بۆ بەشداری و خزمەتەکانی لە شەڕێکی ناوخۆیی زۆر کۆندا پارەیەک بەنێوی مووچەی بۆ دابین بکرێت. لە کاتێکدا سەرھەنگ لە بارودۆخێکی ئابووریی خراپدایە (وەکوو بارودۆخی مارکێز لە کاتی نووسینی کتێبەکەی) ویستی وایە کە بەو مووچەی کە چاوەڕوانیەتی؛ جگە لە پێکھێنانی ژیانێکی ھەتکدارانە بۆ خۆی و ھاوژینەکەی، کەڵەبابەشەڕانییەکەی کوڕەکەشی کە لە چەن مانگی ڕابردوودا لە کاتی بڵاوکردنەوەی نھێنیی ئاگادارینامەگەلی دژەحوکمەت کوژرا، بەخێو بکات. چاوەڕوانیی ئەو (سەرھەنگە) بۆ وەرگرتنی نامەی ئاماژەپێکراو درێژەی دەبێت و ئەو نامەیش ھیچکات بە دەستی ناگات. گەندەڵی بەرپرسانی ناوخۆیی و نیشتمانی دیارە و ئەمەش بابەتێکە کە گارسیا مارکێز بە درێژایی ڕۆمانەکە لێی دەکۆڵێتەوە، بە بەکارهێنانی ئاماژەدان بە سانسۆر و کاریگەریی حکومەت لەسەر کۆمەڵگا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «کسی به سرهنگ نامه نمینویسد»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |