کۆمەڵکوژیی قاڕنێ
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
کۆمەڵکوژیی قاڕنێ کوشتنی ٦٨ کەس لە خەڵکی گوندی قاڕنێ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە ڕێکەوتی ٢ی ئەیلوولی ١٩٧٩ بە دەستی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
جوگرافیا
[دەستکاری]گوندی قاڕنێ یان قاڕنە گوندیکی کوردنشینە، ٧ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژاوای شاری نەغەدەیە کە کەوتووەتە شارستانی نەغەدە.
پێکدادانی دووئاو و قاڕنێ
[دەستکاری]لە ڕێکەوتی ١ی ئەیلوولی ١٩٧٩ لە وێستگەی پۆلیس لە دووئاو پیکدادانێک لەنیوانی ھێزەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان و ھێزەکانی چەکداری جەوانمەرد کە لە خەڵکی نەغەدە بوون ڕوو داوە کە لە ئەنجامی ١٥ کەس لە چەکدارەکانی جەوانمەرد کوژراونە. بڕێکیش داوا دەکەن کە جەوانمەردەکان چەکدار نەبوونە و بۆ سەردانەوە بۆ بنەماڵەکانیان لە جەڵدیان ھاتبوونە نەغەدە و کەوتبوونە لە بۆسەی دێموکراتەکان. بەدوای گواستنەوەی جەندەکی کوژراوەکان بۆ نەغەدە خەڵکی ئاپۆرەیان دا و ژمارێک لە تورکزمانەکان و خزمەکانی کوژراوەکان دەیانەوێست تۆڵە لە کوردەکانی شار بگرن؛ بەڵام ڕێسپییەکانی شار بەرەڤانییان کرد و نوای کوشتاری کوردەکانیان گرت بەڵام ئەم دۆخە بوو بە سەبەبی کۆچی کوردەکانی شاری نەغەدە و گوندەکانی دەوروبەری.
عەزیم مەعبوودی (کە بە وتەی مەھدی بەھادوران نوێنەری حوسێنعەلی مونتەزیری، ئەو لە بەرپرسەکانی ئەم کۆمەڵکۆژی دەزانێت) بۆ ڕیسپییەکان و کووخای گوندی قارنێ نامەیەک نووسیبوو کە لە نێوی دەڵێت:
- بەڕێزان بالوول گولیستان، عەزیز بازدار و خەلیل خوسرەوی.
- سڵاوتان دەکەم و تکاتان لێ دەکەم ھەم خۆتان و ھەمیش براکانی دێکە لە گوندەکەی قارنێ بۆ ھینانی خواردەمەنی ھات و چوون بکەن. ھەرکەسێک بچۆکترین ناخۆشی و ئازارێک بۆ جنابتان یان برا کوردەکانی دێکە درۆستی کرد، بێدرەنگ بە ئینتیزامات یان بە خۆدی من ڕابگەیێنین تا بە ناوی دژەئینقیلاب دەستبەسەری بکەین و ڕادەستی پایە دەوڵەتیاکانی بکەین. ھێج ترس و ئازارێکتان نەبیت چۆن ئیمەیش براکانی ئیوەین. ڕێزم ھەیە - حاج عەزیم مەعبوودی - واژوو - ٦ شەھریوەری ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی (٢٨ی ئابی ١٩٧٩).
بەدوای ئەم نامە خەڵکی ئاوایی لە کۆچکردن پاشگەز بوون و دەڵگەش بوون کە ھەڵمەتێک لە کار نییە؛ بەڵام لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ١٩٧٩ چوار دوەر لە قارنێ گێڕا و نزیک بە سەعاتێ یەکی نێوەڕوژ، نزیک بە سەد کەس کە جڵوبەرگی سوپای پاسدارانیان لە بەر بوو و بە ژ-٣ و قەدارە ھاتن بە ناوی گوندەکە.
مەحموود مەستوورزادە مەلایی گوندی قارنێ کە زانیبوو ئامانجی چەکدارەکان چییە، قورئان ھەڵدەگیرێت و لە ئەوان دەیەوێت بۆ شیفاعەتی قورئان لە کوشتاری خەڵک چەوپۆشی بکەن، بەڵام چەکدارەکان ئەیکۆژن و سەرەکەی ھەڵدەبڕێنن. ئەوانەێک کە توانیبوون خۆیان بشارنەوە یان دەربچن گیانی ساغیان بەدەرھێناو و ئەوانەی تر کە ٦٨ کەس بوونە لە ٣ سەعات بەتەواوی کوژراونەتەوە. ئەوانەێک کە دەرچووبوون پەڵامیان بە کێوستانی بووداخ برد. پشتگێریکردنی ھێزەکانی چەکدار لەگەڵ تۆپ و تانک نیشانەیەک بوو کە دەوڵەتی ئیسلامی پشتێوانی ئەم کۆمەڵکوژییە. ھەروەھا نوساندنی نامە بەدەستی عەزیم مەعبوودی بەر لە کوشتار و بەشداریکردنی ناوبڕاو لە کۆمەڵکوژیی خەڵکی قارنێ، ڕێک کراو بوونی ئەم ھەڵمەتە بەڕوونی ئاشکرا دەکات.
لە کولتووردا
[دەستکاری]کۆمەڵکوژیی قارنێ مژاری چیرۆکی چیرۆکە نەنووسراوەکانی قاڕنێ لە کۆمەڵەچیرۆکی لەژێری ئەم ناوە بووە کە خەبات ڕەسووڵی نووسەری کورد بە زمانی کوردی و شێوەزاری سۆرانی نووسیویەتی و لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لەلایەن چاپخانەی کتێبی ئەرزان لە وڵاتی سوێد چاپ و بڵاو کراوەتەوە.[١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «(چیرۆکە نەنووسراوەکانی قاڕنێ) چاپ و بڵاو کرایەوە». باسنیوز. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.