کۆشکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شاوەیس ناسراو بە کۆشکی (نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەیەم لە گوندی کۆشک، قەرەداغ – ١٨٨٢) شاعیرێکی کورد بوو. شاوەیس لە دواییدا ناوی گوندەکەی خۆی کردووە بە نازناوی شیعری. لە ناو خەڵکدا بە مەلا شاوەیس ناوبانگی دەکردووە. قۆناغەکانی حوجرەی مزگەوتی تەواو کردووە، لەبەر ئەوە مەلایان پێ وتووە. شاعیر لە ساڵی ١٨٨٢ کۆچی دواییی کردووە.

نموونەی ھۆنراوە[دەستکاری]

دێت و دەچێتە پاشەوە قەتلی خەلق بە ڕوو دەکاشەرمی حوزووری غالیبە تەقیەیی ڕووبەڕوو دەکا
خوێن بەری چاوی گرتووە عاشقی ھێندە کوشتووەدەست دەوەشێنێ ڕاست و چەپ نە یەک نە سێ نە دوو دەکا
لادە لە سەروو و بوون لەشی بێ سەمەر و نەتیجەیەقامەتی نەخلی دلبەرم شکۆفە زوو بە زوو دەکا
کەللەیی پڕ لە بادەیە دڵی چ ساف و سادەیەمەستە جنێوی خۆی دەدا نە فەرقی من نە توو دەکا
ڕوویی فریبی دڵ دەدا ڕەنگی لە ڕەنگی گوڵ دەداخوویی شکستە مل دەدا وەختی شەرم کە خوو دەکا
ھەرچی ڕەقیبی سەگ دەڵێ بیدەرە دەستی قەت مەڵێزەحمەتە ڕووحی دەرپەڕێ زگی دەچێت و گوو دەکا
نالیی و زولفی دلبەری کوردیی و گەردی عەنبەریحاجیی و کاکۆڵی سەری (کۆشکی)ی و مەیلی ڕوو دەکا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی چوارەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕە ٥٩١، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر – ٢٠٠٤.