کۆتاییی جیھان (وێژە)
ڕواڵەت
| کۆتاییی جیھان | |
|---|---|
| لقی | خەیاڵی بیرکردنەوەیی |
| ناونراوە لەدوای | apocalyptic literature |
| لە دوای | کۆتاییی جیھان |
وێژەی کۆتاییی جیھان (بە ئینگلیزی: post-apocalyptic) ژێر ڕەگەزێکی خەیاڵی زانستییە تیشک دەخاتە سەر کۆتایی جیھان یان دوای ڕووداوێکی کارەساتبار. ئەم چەشنە بە شێوەیەکی تایبەت لەناوچوونی شارستانییەتی مرۆڤایەتی نیشان دەدات، زۆرجار لە ڕێگەی کارەساتی سرووشتی، شەڕی ئەتۆمی، یان پەتاکانەوە دەبێت. لە بەرامبەردا چیرۆکی خەیاڵی دوای کارەسات، بەدواداچوون بۆ پاشھاتەکانی ئەم جۆرە ڕووداوانە و ململانێی ڕزگاربووان دەکات بۆ بنیاتنانەوەی کۆمەڵگا لە جیھانێکدا کە لە بنەڕەتدا گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە. ئەم چیرۆکانە زۆرجار تەوەری مانەوە و گۆشەگیری و تێکچوونی نۆرم و پێکھاتە کۆمەڵایەتییەکان لەخۆدەگرن. نموونەی بەرھەمە بەناوبانگەکانی کارەسات و دوای کارەسات بریتین لە فیلمی The Road لە نووسینی کۆرماک مەکارتی، زنجیرە کتێبی کۆمیکی The Walking Dead و زنجیرە فیلمی Mad Max.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Apocalyptic fiction»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣.
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی کتێب
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کۆتاییی جیھان (وێژە) تێدایە.