کچی ماڵیی ساکوراسۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کچی ماڵیی ساکوراسۆ
بەرگی ھونەریی بەرگی یەکەمی ڕۆمانی سووک، کە ماشیرۆ شینا لەخۆ دەگرێت
さくら荘のペットな彼女
(ساکورا-سۆ نۆ پێت نا کانۆجۆ)
چەشنکۆمیدیای ڕۆمانسی[١]
سووکەڕۆمان
نووسەرھاجیمێ کامۆشیدا
وێنەکێشکێجی میزۆگوچی
بڵاوکەرەوەئاسکی میدیا وۆرکس
دێمۆگرافیانێر
چاپمەندێنگێکی بونکۆ
وەشانی ڕەسەن١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠٨ی ئازاری ٢٠١٤
بەرگەکان١٣
مانگا
نووسەرھاجیمێ کامۆشیدا
وێنەکێشھۆکی کوسانۆ
بڵاوکەرەوەئاسکی میدیا وۆرکس
دێمۆگرافیاسێینن
گۆڤارکۆواری دێنگێکی جی
کۆمیکی دێنگێکی جی
وەشانی ڕەسەننیسانی ٢٠١١تەممووزی ٢٠١٥
بەرگەکان٨
ئەنیمێ
دەرھێنەرئاتسوکۆ ئیشیزوکا
نووسەرماری ئۆکادا
ئاوازدانانیوزۆ ھایاشی
ستودیۆجەی.سی.ستاف
مۆڵەتنامە لە لایەن
بڵاوبوونەوە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ٢٦ی ئازاری ٢٠١٣
کایە
پەرەپێدەرنێتچوبیۆری
بڵاوکەرەوەئاسکی میدیا وۆرکس
چەشنڕۆمانی سۆمایی
سەکۆپلەی ستەیشنی ھەڵگیراو، پلەی ستەیشن ڤیتا
بڵاوبوونەوە
  • ژاپۆن: ١٤ی شوباتی ٢٠١٣
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

کچی ماڵیی ساکوراسۆ (بە ژاپۆنی: さくら荘のペットな彼女، بە ڕۆماجی: ساکورا-سۆ نۆ پێتۆ نا کانۆجۆ) زنجیرەڕۆمانێکی سووکی ژاپۆنییە کە لە لایەن ھاجیمێ کامۆشیدا نووسراوە، و لە لایەن کێجی میزۆگوچی وێنە کێشراوە. ئاسکی میدیا وۆرکس لەنێوان کانوونی دووەمی ٢٠١٠ و ئازاری ٢٠١٤، ١٣ بەرگی لێ بڵاو کردەوە. گونجاندنێکی مانگا کە لە لایەن ھۆکی کوسانۆ وێنە کێشراوە لە کۆواری دێنگێکی جیی ئاسکی میدیا وۆرکس و کۆمیکی دێنگێکی جی کرایە زنجیرە.

درامایەکی ڕادیۆیی لە حوزەیرانی ٢٠١٢ بڵاو کرایەوە، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێی ٢٤ ئەڵقەیی کە لە لایەن جەی.سی.ستاف گونجێندراوە لەنێوان تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ و ئازاری ٢٠١٣ پەخش کرا، لە لایەن سێنتای فیلموۆرکس لە ئەمریکای باکوور مۆڵەتی پێ دراوە.[٢]

چیرۆک[دەستکاری]

بەشەناوخۆییی ساکورا بەشەناوخۆییی خوێندنگەی ئامادەیی سەر بە زانکۆی ھونەری سویمێییە (زۆرجار بە سویکۆ کورت دەکرێتەوە)، کە میوانداریی سەیرترین و گێرەشێوێنترین خوێندکارانی خوێندنگەکە دەکات. دوای ئەوەی سۆراتا کاندا بەھۆی بەخێوکردنی پشیلەیەکی بێسەرپەرشت لە بەشەناوخۆییی ئاسایی دەردەکرێت، دەچێتە نێو بەشەناوخۆییی ساکورا. لە کاتێکدا خەریکە لەگەڵ ژیانی نێو بەشەناوخۆییەکەدا ڕادێت، ماشیرۆ شینا، ھونەرمەندێکی بەناوبانگی جیھانی کە تەنانەت ناتوانێت ئاگاداری ژیانی ڕۆژانەی خۆی بێت، دێتە پاڵیانەوە. سۆراتا ناچار دەبێت ببێتە سەرپەرشتی ماشیرۆ. چیرۆکەکە باسی ژیانی ڕۆژانە و گەشەی دەروونی و سۆزدارییان دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Loveridge, Lynzee (October 4, 2012). "The Pet Girl of Sakurasou Anime's 2-Minute Promo Posted (Updated)". Anime News Network. Retrieved December 14, 2018.
  2. ^ 電撃オンライン. "天才少女の"飼い主"になってみる? 『さくら荘のペットな彼女』が10月スタートのTVアニメに続いてPS VitaとPSPでゲーム化決定!". 電撃オンライン (بە ژاپۆنی). Retrieved 2023-03-31.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]