کڵاش ئۆف کلانس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کلاش ئۆف کلانسەوە ڕەوانە کراوە)
کڵاش ئەڤ کڵانس
پەرەپێدەرسوپەرسێڵ
بڵاوکەرەوەسوپەرسێڵ
سەکۆئایئۆئێس
ئەندرۆید
ویندۆز فۆن
بلوستاکس بۆ کۆمپیوتەر
بڵاوبوونەوەئایئۆئێس
٢ی ئابی ٢٠١٢
ئەندرۆید
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣
چەشنستراتیجی
شێوازیاریکردن بە تاک
یاریرکردن بە کۆمەڵ

کڵاش ئۆف کلانس (بە کوردی لێکدانی ھۆزەکان بە ئینگلیزی Clash of Clans), یارییەکی ستراتیجی مۆبایلە، پەرەپێدەر و بڵاوکردنەوەی کۆمپانیای سوپەرسێڵە. کڵاش ئۆف کڵانس لە ٢ی ئابی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە بۆ ئای ئۆ ئێس،[١]لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ بۆ ئەندرۆید[٢]

لە کاتی یاریکردن یاریزان شارۆچکەیەکی تایبەت بەخۆیان ھەیە و پێویستە بنیادی بنێن بۆ بە ھێزبوون لە کاتی بەرگری و ھێرشکردن بۆ کەسانی تر، سامانی سەرەکی لە یارییەکە بریتییە لە زێڕ، ئیلیکسر، ئیلیکسری تاریک. یاریزان دەتوانێت بچێتە پاڵ کلانەکان یان خۆی کلانێک دروست بکات، ھەر کلانێک جێگەی پەنجا یاریزان دەبێتەوە ھەروەھا دەتوانن جەنگ بەرامبەر کلانی تر دروست بکەن بە یەکەوە لە نێوان ٥ بەرامبەر ٥ تاکو ٥٠ بەرامبەر ٥٠، یارمەتی یەکتر دەدەن بە ڕەوانەکردنی سەرباز بۆ یەکتری ھەروەھا وتووێژ بکەن بە یەکەوە.

کڵاش ئۆف کڵانس دوای بڵاوبوونەوەی توانی نمرەیەکی ئەرێنی بەدەست بێنێت لەلایەن بەکارھێنەرانەوە،[٣]

ھەروەھا نمرەیەکی بەرز لەلایەن ڕەخنەگرانەوە.

شێوازی یاریکردن[دەستکاری]

کڵاش ئەڤ کڵانس یارییەکی ئۆنڵاینی بە کۆمەڵە، یاریزان سەرباز ئامادە دەکات و ھێرش دەکاتە سەر کەسانی تر بۆ بە دەست ھێنانی سامان بۆ خەزێنەکانی خۆی. چوار جۆر سامان ھەیە لەم یارییە بریتین لە زێڕ و ئیلیکسر، ئیلیکسری تاریک و ئەڵماس. بەکاردەھێنرێن بۆ بنیاتنانی بەرگری تا شارۆچکەکەیان بپارێزێت لە ھێرشی کەسانی تر. ھەروەھا ئیلیکسر و ئیلیکسری تاریک بەکاردێن بۆ ئامادەکردنی سەرباز و بەرزکردنەوەی ئاستی سەربازەکان و سپێڵەکان. جگە لەوەی یاریزان ژمارەیەکی زۆر ئەڵماس بەخۆڕایی وەردەگرێت دەتوانێت لە ڕێگەی ستۆری مۆبالەکەیەوە بیکڕێت. تێکڕای ھەر ھێرشکردنێک سێ ئەستێرە پێوەرە کاتی یاسایی ھەر یارییەک ٣ خولەکە. جگە لەوەی یاریزان دەتوانێت ھێرشبکاتە سەرکاسانی تر بە ھەمان شێوە ھێرشکردن بۆ گۆبلین ڤیلەیج بۆ کۆکردنەوەی زێڕ، ئیلیکسر و ئیلیکسر تاریک. یارییەکە بە ٢ وەستا دەسپێدەکات بەڵام یاریزان دەتوانێت زیادی بکا تاکو ٥ وەستا کە بە ئەڵماس دەکڕدرێن.[٤]

بنیادنان[دەستکاری]

بۆ پەیداکردنی گۆڵد و ئیلیکسر، یاریزان پێویستە کانی زێر و خەزێنەی زێڕ و کۆکەرەوەی ئیلیکسر و خەزێنەی ئیلیکسر بنیادبنێت یەک لە دوای یەک. ئیلیکسر بەکاردێت بۆ ئامادەکردنی سەرباز و بەرزکردنەزەی ئاستیان لەناو لابۆرتۆری، لە ھێرشکردن بۆ کەسانی تر بە زۆری پەیدادەکرێت. زێڕ بەکاردێت بۆ بنیادنانی بەرگری و بەرزکردنەوەی ئاستیان بۆ باشتر بوون ھەروەھا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تاونھۆڵ بەکاردێت. لە تاونھۆڵ ٧، ئیلیکسری تارک بەردەستە، ئەم جۆرە ئیلیکسرە بەکاردێت بۆ ئامادەکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی سەربازی تاریک و پاڵەوانەکان، و دروستکردنی سپێڵی تاریکی (لە تاونھۆڵ ٨ بەردەستە)، ئیگڵ ئەرتلەری بنیادنراوێکی بەرگرییە تەنھا لە تاوھۆڵ ١١ بەردەستە، ھەروەھا پاڵەوانێکی نوێش بەردەستە ناوی گران واردنە. تاکە پاڵەوانە کە بە ئیلیکسر بەدەست دێت. بۆ پەیداکردنی ئیلیکسری تاریک، یاریزان پێویستە کونکەری دارک ئیلیکسر و خەزێنەی دارک ئیلیکسر بنیادبنێت. لە تاونھۆڵ ١٢ یاریزان بنیادنراوێکی نوێ بەدەستدێنێت ئەویش گێگا تێسڵایە لە دوای بەرزکردنەوەی ئاستی تاونھۆڵ بۆ ١٢. ژمارەیکی زۆر بنیادنان بەردەستە بۆ یاریزان بۆ بەرگریکردن لە گوندەی، کانۆن، مۆڕتار، بۆمب، تێسلا، تراپ، ئارچەر تاوەر، ویزارد تاوەر، ئینفرینۆ تاوەر، ئێگڵ ئەرتلەری، دیوار. دیوارەکانیش ئاستیان بەرزدەکرێتەوە بەپێی بەرزی ئاستی تاونھۆڵ.

سەربازەکان و سپێڵەکان[دەستکاری]

یارییەکە دوو جۆر سەربازگەی ھەیە (سەربازگە و سەربازگەی تاریک) و دوو کارگەی سپێڵی ھەیە (کارگەی سپێڵ و کارگەی سپێڵی تاریک). سەربازگە سەرباز دروست دەکات بە بەکارھێنانی ئیلیکسر، لەکاتێکدا سەربازگەی تاریک سەرباز دروست دەکات بە بەکارھێنانی ئیلیکسری تاریک. کارگەکانیش بە ھەمان شێواز کارگەی سپێڵی ئاسایی سپێڵی ئاسایی دروست دەکات بەبەکارھێنانی ئیلیکسر، کارگەی سپێڵی تاریک سپێڵی تاریک دروست دەکات بەبەکارھێنانی ئیلیکسری تاریک. ھەموو سەربازەکان و سپێڵەکان لەیەکتر جیاوازن. ھەروەھا وۆرک شۆپ وەکو ئەوانی تر بنیاد دەنرێت لە تاونھۆڵ ١٢ بەردەستە سێ جۆر دروستکراوی ھەیە ئەوانیش سیج مەشین، باتڵ بلیمپ و ستەن سلامەر.

جەنگی کلان[دەستکاری]

کلان بریتییە لە کۆمەڵە یاریزانێکە بەیەکەوە بۆ پشگیری کردنی یەکتر و یارمەتیدانی یەکتر و ڕاوێژکردن بەیەکتری ڕەوانەکردنی سەرباز و سپێڵ ھتد، یاریزان دەچێتە کلان بەو مەرجەی قەڵای کلانەکەی بنیاد بنێتەوە. تەنھا سەرۆک و یاریدەدەری سەرۆک دەتوانن جەنگ دەسپێبکەن لەگەڵ کلانەکانی تر. ھەر کلانێک پێش دەسپێکردنی جەنگ یەک ڕۆژی لەبەردەستە بۆ ئامادەبوون ھەروەھا یەک ڕۆژ بۆ جەنگ. ھەر ھێرشکردنێک بۆ کلانی بەرامبەر ٣ ئەستێرە دەکرێتە پێوەر تا کۆتایی ھەموو جەنگەکە ئەستێرە کۆدەکرێتەوە. ھەر یاریزانێک دەتوانێت دوو جار ھێرش بکاتە سەر دوو کەسی جیاوازی کلانی بەرامبەر، دوای تەواو بوونی جەنگەکە زۆرترین ئەستێرە دەکرێتە پێوەر بۆ بڕاوە بوون. ئەگەر ھاتوو کۆتایی جەنگەکە ئەستێرەی ھەردوو لا وەک یەکتر بوون ئەوکاتە لە سەدا دەکرێتە پێوەر بۆ براوە بوون. یاریزانی براوە ئەگەر ھاتوو ھێرشی بۆ کلانی بەرامبەر کردبوو قازانج وەردەگرێت کە بریتییە لە زێڕ، ئیلیکسر و دارک ئیلیکسر بەپێی کەسی بەرامبەر و یەک ھێرش یان دوو ھێرش دەسکەوتەکەی دەگۆڕدرێت. ئەگەر کلانێک براوە بوو دەسکەوتەکەی بە پڕی وەردەگرێت ئەگەر بەرامبەر بوون یان دۆڕاو یەک لەسەر سێی دەسکەوتەکە وەردەگرێت. لە وەشانی مارچی ٢٠١٦، جەنگی کلانی ٣٥بەرامبەر٣٥ و ٤٥بەرامبەر٤٥ سڕایەوە.[٥]پاشان لە وەشانی مەی ٢٠١٦ جەنگی ٥بەرامبەر٥، ١٠بەرامبەر١٠، ١٥بەرامبەر١٥، ٢٠بەرامبەر٢٠، ٢٥بەرامبەر٢٥، ٣٠بەرامبەر٣٠، ٤٠بەرامبەر٤٠ و ٥٠بەرامبەر٥٠ بەردەست کرا.[٦]

بەرەنگاری دۆستانە پێشکەش دەکرێت لەنێوان دوو یاریزانی یەک کلان بۆ پێشبرکێ یان بۆ خۆشی، بەڵام لەکاتی ئەنجامدانی ھیچ سەربازێک و سپێڵێک بەفیڕۆ ناڕوا و ھیچ دەسکەوتێکی تێدا نییە و ھیچ کاسێک زیاد نابێت یاخود کەم نایێتەوە.[٧]

لە وەشانی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، خولی جەنگی کلان بەردەستکرا. ھەر کلانێک شەڕ لەگەڵ ٧ کلانی تردا دەکات بۆ بەرزبونەوەی ئاستی کلان و لەھەمان کاتدا وەرگرتنی دەسکەوتەکان و مەدالیای خول. لە سەرئاستی ھەر ٧ کلانەکە ڕیزبەندی دادەنرێت و یەکەم و دووەم کلان بەرزدەکرێنەوە بۆ خولی داھاتوو ھەروەھا دوو کلانی کۆتایی دادەبەزێنرێن بۆ خولی پێشتر.[٨]

بەیسی وەستا[دەستکاری]

لە وەشانی ٢٢ی مەی ٢٠١٧ سوپەرسێڵ شێوازێکی نوێی لە یارییەکە زیاد کرد ئەویش بەیسی وەستا بوو. یاریزان ڕێگەپێدراوە دەچێتە دوورگەیەکەوە بە چارۆگەیەک و گوندێکی نوێ و جیاواز دروست دەکات.[٩]

لە بەیسی وەستا شێوازی یاریکردنی جیاوازە، یاریزان دەتوانێت ھێرشبکاتە سەر کەسانی تر بەڵام لەھەمان کاتدا کەسی بەرامبەریش ھێرشی بۆ دەبا، کام یاریزان لە سەدای زیاتر بەدەست بێنێت یاخود ئەستێرەی زیاتر براوە دەبێت و دەستکەوتی شەڕەکە بۆ براوە دەبێت دەسکەوتەکەش بریتییە لە زێڕ، ئیلیکسر و کاس. یاریزان بەبردنەوەی سێ شەر لە کەسانی بەرامبەر دەسکەوتەکان بەدەست دێنێت، کە زێڕ و ئیلیکسر و کاسە تا ٢٤ کاتژمێری داھاتوو، پاشان ھەر ھێرشکردنێک دەسکەوتەکە تەنھا بریتی دەبێت لە کاس.

یاریزان دەتوانێت ئەڵماس بەکاربێنێت بۆ خێراکردنی کات لە یارییەکە، ئەم پێشکەوتنە زۆر خێڕایە (ھەرشتێک لە نێو بەیسی وەستادا بێت دەیگرێتەوە) ھەروەھا دەتوانێت لە ڕێگەی تاوەری کاتژمێر کات خێرا بکات کە بەپێی ئاستی بەرز و نزمی تاوەری کاتژمێر جیاوازی ھەیە، نێوانی ھەرجارێک خێراکردنی لە ڕێگەی تاوەری سەعات ٧ کاتژمێر دەخایەنێت، زۆرترین کاتی خێرایی لە ڕێگەی تاوەری کاتژمێرەوە ١٠ خولەکە. پاڵەوانێکی نوێ، باتڵ ماشین، ئەویش لەدوای وەشانە نوێیەکە بەردەستکرا. تاکە پاڵەوانە کە ھێزەکەی دووبارە و دووبارە بەکاردێتەوە، ناوی ھێزەکەی چەکوشی کارەبایییە. لە مارچی ٢٠١٨، بوڵدەرھۆڵ ئاستی ٨ بڵاوکرایەوە.

کایەکانی کلان و برگە جادووەکان[دەستکاری]

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، کایەکانی کلان بەردەسکران لەلایەن سوپەرسێڵەوە، یەکەم ئیڤێنت کە ھەموو ئەندامەکانی ناو کلان بەیەکەوە کار بکەن بۆ تەواوکردنی فرمانەکان، دواتر وەرگرتنی پۆینتی کلان. دوای تەواو بوونی پۆینتەکان بەتەواوەتی ڕیزی خەڵاتەکان دەکرێنەوە، یاریزان دەتوانێت یەک خەڵات لە ڕیزێک وەربگرێت کە کراوەتەوە (بە تەواونەکردنی تەواوی پۆینتەکان ھەموو ڕیزی خەڵاتەکان وەرناگیرێت)، لەم وەشانە بڕگەی سیحرەکانیش بەردەستکرا، کە لە زۆر برگە پێک دێت بەکارھێنانیان جیاوازە.[١٠][١١]

گەشەپێدان و بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

جۆناس کۆلارۆس یەکێک لە دارێژەرانی کڵاش ئەڤ کڵانس قسەدەکات دەربارەی دیزاینکردنی کڵاش ئەڤ کڵانس

گەشەپێدەری کڵاش ئەڤ کڵانس سوپەرسێڵە، کۆمپانیاکە لە پشت چەند یاریێکی تریشەوەیە: ھەی دەی،[١٢] بوم بچ، کڵاش ڕۆیاڵ و بڕاول ستارس. ئەم یارییە لە ٢ی ئابی ٢٠١٢ بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ بۆ سیستەمی ئەندڕۆید بڵاوکرایەوە.

سەرباز و سپێڵ[دەستکاری]

ناو سەرباز بەرزترین ئاست
بەربەریان ٨
ئارچەر ٨
جاینت ٩
گۆبلن ٧
وۆڵ برێکەر ٨
بالۆن ٩
ویزارد ٩
ھیلەر ٦
دراگۆن ٧
پێکا ٨
بەیبی دراگۆن ٦
ماینەر ٦
ئیلیکترۆ دراگۆن ٤
ناوی سەربازی تاریک بەرزترین ئاست
مینیۆن ٨
ھۆگ ڕایدەر ١٠
ڤاڵکیری ٧
گۆڵم ٨
ویچ ٥
لاڤا ٥
بۆلەر ٤
ناوی سپێڵ بەرزترین ئاست
لاینینگ ٧
ھیڵ ٧
ڕەیج ٦
جەمپ ٣
فریز ٧
کلۆن ٥
ناوی سپێڵی تاریک بەرزترین ئاست
ئێرث کوێک ٤
پۆیسن ٥
ھێست ٤
سکێڵتن ٥
بات ٥

[١٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بڵاوکردنەوەی کڵاش ئەڤ کڵانس بۆ سیتەمی ئای ئۆ ئێس
  2. ^ ئادەم کۆدەر وتی لە کۆتاییدا کڵاش ئەڤ کڵانس دەخرێتە سەر ئەندرۆید
  3. ^ "Clash of Clans Reviws". Archived from the original on 28ی Mayی 2019. Retrieved 12ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ حوزەیرانی ٢٠١٩
  5. ^ سڕانەوەی ٣٥بەرامبەر٣٥ و ٤٥بەرامبە٤٥
  6. ^ پلەیەر وەن
  7. ^ جەنگی دۆستانە
  8. ^ پرسیار و وەڵامی جەنگی کلان ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ بەیسی وەستا بەخێربێیت بۆ نێو کڵاش ئەڤ کڵانس
  10. ^ کایەی کلان لە ڕێگایە
  11. ^ بڕگەی جادوو چییە؟
  12. ^ دەیڤد گیلبێرت وتی سوپەڕسێڵ مانگانە ٣٠ ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی کایەکانی کڵاش ئەڤ کڵانس و ھەی دەی بەدەست دێنێت ٢٠١٦
  13. ^ ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩