کلارێنس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کلارێنس
چەشنکۆمیدیا[١]
سەرکێشی
پارچەیەک لە ژیان
دانەرسکایلەر پەیج
دەنگەکان
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەرسایمن پانڕەکەر
بابەتی کردنەوە«پاشای جیھان»
Ending theme«خووە باشەکان (و خراپەکان)»، (لە لایەن کینگ خان)
ئاوازدانەر(ان)
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٣
ژمارەی ئەڵقەکان١٣٠ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)کیت ماک
مۆنتاژپۆڵ دۆگلاس
ماوەی پەخش١١ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرستۆدیۆکانی کارتوون نێتوۆرک
دابەشکەرستۆدیۆیە تەلەڤیزیۆنییەکانی وارنەر برۆس.
پەخش
تۆڕکارتوون نێتوۆرک
فۆرماتی وێنەئێچ دی تی ڤی ١٠٨٠ئای
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٤ی نیسانی ٢٠١٤ (2014-04-14) – ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (2018-06-24)

کلارێنس (بە ئینگلیزی: Clarence) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لە لایەن سکایلەر پەیج بۆ کارتوون نێتوۆرک دروست کراوە. زنجیرەکە بە دەوری سەرکێشییەکانی کلارێنس و دوو باشترین ھاوڕێی، جێف و سوومۆ دەسووڕێتەوە. دروستکەری زنجیرەکە، سکایلەر پەیج، وێناکاری پێشووی کاتی سەرکێشی، لە ٢٠١٢ لە ستۆدیۆکانی کارتوون نێتوۆرک وەک بەشێک لە پڕۆگرامی پەرەپێدانی کورتەکان پەرەی بە زنجیرەکە داوە.

ئەڵقە تاقیکردنەوەیییەکە دوای بەرنامەی خەڵاتەکانی ھۆڵی کایەی ٢٠١٤ لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ پەخش کرا. زنجیرەکە بە فەرمی لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٤ پەخش کرا، و لە لایەن نزیکەی ٢٫٣ ملیۆن بینەر بینرا. ئەڵقەی تاقیکردنەوەییی زنجیرەکە بۆ خەڵاتی ئێمیی ھونەرە داھێنەرەکان پاڵێورا. زنجیرەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ کۆتایی پێ ھات، لە سێ وەرز و ١٣٠ ئەڵقە پێک ھاتووە و ماوەی ھەر ئەڵقەیەک نزیکەی ١١ خولەکە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Watch Clarence Season 1 | Prime Video". www.amazon.com. Retrieved 2023-03-16.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Matheson, Whitney. "'Clarence': Preview Cartoon Network's fun new series". USA TODAY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-16.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]