کاتی سەرکێشی
کاتی سەرکێشی | |
---|---|
![]() | |
چەشن | |
دانەر | پێندڵتن وارد |
دەرھێنەر | |
دەنگەکان | |
بابەتی کردنەوە | «کاتی سەرکێشی» لە لایەن پێندڵتن وارد |
Ending theme | «گۆرانیی دوورگە (لەگەڵ من وەرە)» لە لایەن ئاشلی ئێریکسن |
ئاوازدانەر(ان) |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١٠ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٨٣[٤] (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) |
|
ماوەی پەخش |
|
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
دابەشکەر | ستۆدیۆیە تەلەڤیزیۆنییەکانی وارنەر برۆس. |
پەخش | |
تۆڕ | کارتوون نێتوۆرک |
فۆرماتی وێنە |
|
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٥ی نیسانی ٢٠١٠ | – ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨
ڕیزبەندی کاتی | |
دواتر | کاتی سەرکێشی: خاکە دوورەدەستەکان |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | ھەڕەمەکی! کارتوونز |
کاتی سەرکێشی (بە ئینگلیزی: Adventure Time) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی فەنتازیای ئەمریکییە لەلایەن پێندڵتن وارد بۆ کارتوون نێتوۆرک دروست کراوە و لەلایەن ستۆدیۆیە تەلەڤیزیۆنییەکانی وارنەر برۆس. بڵاو کراوەتەوە. زنجیرەکە شوێنی سەرکێشییەکانی کوڕێک بە ناوی فێن و باشترین ھاوڕێ و برا ھەڵگیراوەکەی جەیک، کە سەگێکە ھێزی جادوویی ھەیە دەتوانێت قەبارە و شێوەی بە ویستی خۆی بگۆڕێت دەکەوێت. فێن و جەیک لە خاکی ئووی پۆست-ئەپۆکالیپتیکدا دەژین، لەو شوێنەی کە لەگەڵ شازادە بنێشت، پاشای سەھۆڵ، مارسێلین، بیمۆ و ئەوانی تردا تێکەڵاوییان دەبێت. زنجیرەکە لەسەر کورتەفیلمێکی ساڵی ٢٠٠٧ بەندە کە لە نیکتوونز پەخش کرا. دوای ئەوەی کورتەفیلمەکە لەسەر ئینتەرنێت بەربڵاو بوو و کاردانەوەیەکی گەورەی لێ کەوتەوە، کارتوون نێتوۆرک فرێد سایبێرت و پێندڵتنی بۆ دروستکردنی زنجیرەیەکی تەواو ڕاسپارد، کە لە ١١ی ئازاری ٢٠١٠ پێشبینین کرا. زنجیرەکە لە ٥ی نیسانی ٢٠١٠ بۆ یەکەم جار لە کارتوون نێتوۆرک پەخش کرا، و لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ کۆتایی پێ ھات.
زنجیرەکە لە چەندین سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە ئیلھامی وەرگرتووە، لەوانە کایەی ڕۆڵگێڕانی فەنتازیای چاڵەڕەشەکان و ئەژدیھاکان و کایە ڤیدیۆیییەکان. بە بەکارھێنانی ئەنیمەیشنی بەدەستکێشراو بەرھەم ھێنراوە، بەرھەمھێنانی ھەر ئەڵقەیەک نزیکەی ھەشت بۆ نۆ مانگی خایاندووە و ماوەی ھەر ئەڵقەیەکیش نزیکەی یازدە خولەک دەبێت. کارتوون نێتوۆرک لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ڕای گەیاند، زنجیرەکە لە ٢٠١٨ دوای پەخشکردنی وەرزی دەیەمی کۆتایی پێ دێت. ئەڵقەی کۆتاییی زنجیرەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ پەخش کرا، کە بەدوایدا خاکە دوورەدەستەکان و سپین-ئۆفی بڵاونەکراوەی فیۆنا و کەیک ھاتن، و لە ئێچ بی ئۆ ماکس بڵاو کرانەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Whalen, Andrew (January 26, 2017). "'Adventure Time: Islands' Review: Most Futures Are Dark In New Season 8 Episodes, Life". iDigitalTimes. Archived from the original on February 25, 2017. Retrieved January 30, 2017.
Adventure Time: Islands stands as the full fruition of Adventure Time's slow embrace of science fiction ... At first Adventure Time was post-apocalyptic: a far-flung fantasy future in which magic has returned ... but Islands opens a new phase in the series' science fiction storytelling by confronting the human race head-on.
٢٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ Sava, Oliver (October 9, 2013). "Beneath Adventure Time's Weirdness Lies Surprising Emotional Complexity". The A.V. Club. Archived from the original on December 3, 2013.
Adventure Time has become deeply entrenched in the comedy community.
- ^ "Adventure Time Has Become this Era's Finest Coming of Age Story". Vox. November 22, 2015. Archived from the original on November 22, 2015.
- ^ Sava, Oliver (September 3, 2018). "Adventure Time Concludes with a Celebration of what Makes it so Special". The A.V. Club. The Onion. Archived from the original on September 4, 2018.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
- کاتی سەرکێشی
- براوەکانی خەڵاتی ئانی
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خۆیان لەگەڵ کۆمیکدا گونجاندووە
- ئەو زنجیرانەی خەڵاتی بافتایان وەرگرتووە
- ئەو بەرنامانەی خەڵاتی ئێمیان وەرگرتووە
- ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خۆیان لەگەڵ یارییە ڤیدیۆیییەکان گونجاندووە
- زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی پۆست-ئەپۆکالیپتیک
- ئەو بەرنامانەی خەڵاتی ئێمییان وەرگرتووە