کریستین ئۆتۆ
کریستین ئۆتۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧ی شوباتی ١٩٦٦ (تەمەن ٥٨ ساڵ) لایپزیگ |
پیشە | Swimmer، ڕۆژنامەوان |
شوێنکار | |
خەڵاتەکان |
کریستین ئۆتۆ (گۆکردنی ئەڵمانی: [ˈkʁɪstɪn ˈʔɔto:] ( گوێگرتن) ; لەدایکبووی ٧ی شوباتی ١٩٦٦) وەرزشوانی مەلەوانی ئەڵمانییە. یەکەم ژن بووە کە شەش میدالیای زێڕی لە خولێکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەدەستبھێنێت.[١]ئەویش کاتێک لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور.[٢] لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی سەر ئاستی ژنان ئەو ئەنجامەی بەدەستھێنا.[٣][٤] لە کۆرسی درێژدا، خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جیھانی بوو لە پێشبڕکێکانی ١٠٠ مەتری و ٢٠٠ مەتری مەلەوانی ئازادا. ھەروەھا ئۆتۆ یەکەم ژن بوو کە لە ماوەی کەمتر لە خولەکێکدا ١٠٠ مەتری پشتە مەلە تەواو بکات.[٣][٥] لە ساڵی ١٩٨٤ ئۆتۆ ڕیکۆردێکی جیھانی لە پێشبڕکێی ٢٠٠ مەتری ئازاد تۆمار کرد. چاوەڕوان دەکرا لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی لۆس ئەنجلۆس لە ساڵی ١٩٨٤ میدالیای زێڕ بەدەستبھێنێت، بەڵام بەھۆی بایکۆتی ١٤ وڵاتی بلۆکی ڕۆژھەڵاتەوە، لەنێویاندا ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، نەیتوانی بەشداری پێشبڕکێکان بکات. لە ساڵی ١٩٨٥ بڕبڕەی پشتی شکا، ئەمەش وای کرد زۆربەی ساڵەکە نەتوانێت بەشداری پاڵەوانێتییەکان بکات. ئۆتۆ لە ساڵی ١٩٨٩ وازی لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی ھێنا.[٦][٧]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Editor-in-Chief, John Lohn- (2023-09-09). "The 35th Anniversary of Kristin Otto and An Olympic Golden Haul Under Dark Clouds". Swimming World News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-13.
{{cite web}}
:|last=
has generic name (help) - ^ "Seoul 1988 Olympic Games | Summary, Athletes, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-26.
- ^ ئ ا "Otto, Kristin." Chambers Biographical Dictionary. London: Chambers Harrap, 2007. Credo Reference. Web. 2 July 2011.
- ^ "1988." The Hutchinson Chronology of World History. Abington: Helicon, 2010. Credo Reference. Web. 2 July 2011.
- ^ "Swim Mark for East German". New York Times. 9 January 1983. p. A3.
- ^ "Swimmer to Retire". The New York Times. 19 November 1989. ISSN 0362-4331. Retrieved 3 July 2011.
- ^ "Relay race | Team Competition, Track & Field | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-13.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کریستین ئۆتۆ تێدایە. |