کریستن پرێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کریستن پرێس
لەدایکبوون٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٣٥ ساڵ)
لۆس ئانجلەس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەیاریزانی تۆپی پێ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • National Women's Soccer League Player of the Month (٢٠١٥)
  • National Women's Soccer League Best XI (ھێرشبەر، ٢٠١٥) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttp://footballschristenpress.blogspot.com لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کریستن پرێس
ئەزموونی گەنجی
Slammers FC
٢٠٠٣–٢٠٠٧ Chadwick Dolphins
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٠٩–٢٠١٠ Pali Blues ١٠ (٤)
٢٠١١ magicJack ١٧ (٨)
٢٠١٢ Kopparbergs/Göteborg FC ٢١ (١٧)
٢٠١٣–٢٠١٤ Tyresö FF ٢٦ (٢٥)
٢٠١٤–٢٠١٧ Chicago Red Stars ٦٠ (٣٥)
٢٠١٨ Kopparbergs/Göteborg FC ٨ (٤)
٢٠١٨–٢٠٢٠ Utah Royals FC ٢٥ (١٠)
٢٠٢٠–٢٠٢١ Manchester United ١٤ (٤)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٨ United States U20 ٠ (٠)
٢٠٠٩–٢٠١٠ United States U23 ٦ (٤)
٢٠١٣– United States ١٥٥ (٦٤)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٢٤ حوزەیران ٢٠٢١.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٥ ئاب ٢٠٢١

کریستن پرێس (لەدایکبووی ٢٩ ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨) یاریزانی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکییە، یەکێکە لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەڵی ھێرشبەر یاری دەکات. یەکەم یاریی نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە ٩ ی شوباتی ٢٠١٣ بوو لە یارییەکی دۆستانە لە نێوان ئەمریکا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی سکۆتلاندا. زیاتر لە ١٥٠ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی ئەمریکا کردووە. خاوەنی زیاتر لە ٦٣ گۆڵە. پرێس لە یانەی تۆپی پێی شیکاگۆ ڕێد ستاری ئەمریکی و یوتا ڕۆیالس ئێف سی لە خولی تۆپی پێی ژنانی ئەمریکا یاریی کردووە ھەروەھا لە خولی سویدی بۆ یانەی تێریسۆ و بی ھاکین یاری کردووە. پێرس یارمەتی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی دا بۆ بەدەست ھێنانی جامی جیھانی خانمان لە ساڵی ٢٠١٥، ٢٠١٩. لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠، تۆکیۆ لە وڵاتی ژاپۆن لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشدارە.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

کریستن لە شاری لۆس ئانجلەس لەدایکبووە، لەگەڵ ھەردوو خوشکەکەی ٢ چانیگ و تێیلەر گەورە بووە.[٢][٣] دایک و باوکی وەرزشوان و بوون و چەندین یاری جیاوازی وەرزشییان کردووە، کۆدی باوکی یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکی بوو لە دارتماوس و ستێیسی دایکی یاریزانی تێنس بووە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا کریستن دەستی کرد بە یاری تۆپی پێ، لە قوتابخانەی چادویک تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە.[٢][٣]

یانەی ماجگجاک[دەستکاری]

پێرس لە خولی ئەمریکی بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە یانەی ماجگ جاک دەکات لە ماوەی ئەم وەرزە بەشداری ١٧ یاری یانەکەی کرد، توانی ٧ گۆڵ تۆمار بکات یەکەم یاری خۆی بەرامبەر یانەی ئەنتلەنتا بیت بوو توانی گۆلێک تۆمار بکات، یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە.[٤] لە یارییەکدا بەرامبەر یانەی بۆستن بریکەر توانی سێ گۆڵ تۆکار بکات ئەمەش یەکەم ھاتریکی پرَیس بوو[٥]کریستن بوو لەگەڵ یانەی ماجکجاک یەکەم ھاتریکی خۆی لەگەڵ بکات کاتێک بە ئەنجامی (٤–٠) یارییەکەیان بردەوە.[٦] دوای کۆتایی ھاتنی وەرزەکەی ڕوویکردە یانەی بۆڵکوێبن ھاکن(Bollklubben Häcken).[٧]

بۆڵکوێبن ھاکن(Bollklubben Häcken) ٢٠١٢[دەستکاری]

پاش کۆتایی ھاتنی خولی ئەمریکا بۆ تۆپێی پێ خانمان کۆتایی ھات. لە سەرەتای وەرزەوە کریستن پەیوەندی بە خولی سویدییەوە دەکات گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەی بۆڵکوێبن ھاکن (بە سویدی: Bollklubben Häcken) واژوو کرد بۆ ماوەی یەک وەرز ٢٠١٢،[٨] یەکەم یاریی لەگەڵ یانەکەی لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی جامی ئەورووپا ٢٠١٢–١٣ خانمان بەرامبەر ئەرسناڵ بوو کە بە ٣–٠ یارییەکەیان دۆڕاند.[٩]بە شێوەیەکی گشتی لە ٢١ یاریی بەشداری کرد، توانی ١٧ گۆڵ تۆمار بکات. بووە دووەم گۆڵکاری خولی تۆپی پێی خانمانی سوید. دوای کۆتایی ھاتنی وەرزکەی ڕوویکردە یانەی تایریسۆ.[١٠][١١]

Tyresö FF, ٢٠١٣–٢٠١٤[دەستکاری]

Chicago Red Stars, ٢٠١٤–٢٠١٧[دەستکاری]

Kopparbergs/Göteborg FC, ٢٠١٨[دەستکاری]

یوتا ڕۆیاڵس ئێف سی، ٢٠١٨–٢٠٢٠[دەستکاری]

مانچستەر یوونایتد، ٢٠٢٠–٢٠٢١[دەستکاری]

ژیانی پیشەگەری لەگەڵ ھەڵبژاردەی نەتەوەیی[دەستکاری]

٢٠١٣[دەستکاری]

لە ٩ ی شوباتی ٢٠١٣ یەکەم یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکا لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی سکۆتلاندا ئەنجام دا توانی دوو گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار بکات لەگەڵ ئەسیستێک کە یارمەتی دەری ھەڵبژاردەکەی بوو بۆ گۆڵێکی دیکە. بەمەش بووە سێیەم خانمی ئەمریکا کە بتوانێت لە یەکەم یاری خۆیاندا دا دوو گۆڵ تۆمار بکات، لە دوای سیندی پارلۆو قۆن لە ساڵی ١٩٩٦ و شێریل کێستەر لە ساڵی ٢٠٠٠ دێت. لەم یارییە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکا توانی لە ئەنجامی ٤–١ یارییەکە ببەنەوە.[١٢][١٣][١٤]پرێس بووە باشترین یاریزانی یارییەکە. دوای چوار ڕۆژ گۆلێکی تری تۆمارکرد لە یاری دووەمی دۆستانەی خۆیان بەرامبەر ھەڵبژاردەی سکۆتلاندا یارییەکەیان بە ئەنجامی ٠–٢ بردەوە،[١٥]ھیچ یاریزانێکی ھەڵبژاردەی ئەمریکا نەی توانیوە لە دوو یاریدا بتوانن سێ گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆکار بکات. پرێس یەکیًک بوو لە بەشداربوانی جامی ئەلگارڤی ٢٠١٣ (٢٠١٣ Algarve Cup) لە یەکەم یاریی خۆیاندا لە گرووپ بی بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئایسلاندا یارییان کرد و توانیان بە ئەجامی ٣–٠ یارییەکە ببەنەوە لە خولەکی ٦٣ پرێس ھاتە ناو یارییەکە.[١٦] لە یاری دووەمیان بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی چین ئەنجامدا کە لە ٨ی مارسی ٢٠١٣ بەڕێوەچوو توانیان بە ئەنجامی ٥–٠ شکست بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی چین بھێنن. لەم یارییەدا کریستن لە خولەکی ٦٤ گۆڵی چوارەمی ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد. بەم گۆڵە بووە پێنجەم یاریزانی ژن کە چوار گۆڵ بکات لە چوار یاریدا.[١٧] لە یاری کۆتایی جامەکە توانیان بە ئەنجامی ٢–٠ لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئەڵمانیان ببەنەوە و نازناوەکە بەدسەت بھێن. پرێس ساڵی یەکەمی خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بە ھەشت گۆڵ لە ١٢ یاریدا تەواو کرد.[١٨]

٢٠١٤[دەستکاری]

لە ٢٠١٤ پرێس توانی ١١ گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار بکات لەو پالاوانێتیانەی تێیدا بەشداری کرد[١٩]لەم ساڵەدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکا بەشداری پالاوانێتی بەڕازیلی ٢٠١٤ بۆ تۆپی پێی خانمان کرد. کریستن پرێس توانی لەم پاڵاوانێتییەدا ئاستێکی باش پێشکەش بکات لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئەرژەنتین توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات ئەمەش یەکەم سوپەر ھاتریکی یارزانەکە بوو لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی. لەم یارییەدا ئەمریکا بە ئەنجامی ٧–٠ یارییەکەی بردەوە.[٢٠] لە پاڵاوانێتی ٢٠١٤ Algarve Cup بەھەمان شێوەی ٢٠١٣ ئەمریکا بەشداری تێدا کرد بەلام نەی توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت تاکە گۆلی کریستن لەم پالاوانێتییە بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چین بوو بەلام بە ئەنجامی ٣–٥ یارییەکەیان دۆراند. ھەروەھا ئەمریکا لە جامی زێڕینی ژنانی کۆنکاکاف ٢٠١٤ بەشدرای کرد.[٢١] لەم پالاوانێتییە کریستن ٢ گۆڵی کرد بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ھایتی لە قۆناغی کۆمەڵەکان ھەروەھا بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی مەکسیک لە قۆناغی پێش کۆتایی. ئەمریکا توانی نازناوی ئەم پالاوانێتییە بەدەست بھێنێت .[٢٢]

٢٠١٥[دەستکاری]

کریستن پرێس ٢٠١٥

پرێس بۆ جامی جیھانیی ژنانی ٢٠١٥ لە کەنەدا لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەشداری کرد[٢٣] لە ٨ ی حوزەیران٢٠١٥ یەکەم یاریان لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوسترالیا ئەنجامدا توانی لە خولەکی ٦١ گۆڵی دووەمی یارییەکەی تۆمارکرد کاتێک توانیان بە ئەنجامی ٣–١ سەرکەوتن بەدەست بھێنن.[٢٤] لە حەوت یاری ئەمریکا بەشداری چوار یاری کرد. توانی یارمەتی دەری ھەڵبژاردەکەی بێت لە بردنەوەی نازناوەکە کاتێک توانیان بە ئەنجامی ٥–٢ لە یاری کۆتایی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ژاپۆن ببەنەوە.[٢٥][٢٦]

٢٠١٦[دەستکاری]

پرێس وەک یەکێک لە ١٨ ئەندامی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکا لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ دەستنیشان کرا.[٢٧]ئەمریکا لەگەڵ ھەریەکە لە ھەڵبژاردەکان فەڕەنسا، سوید، نیوزلەندە کۆڵمبیا کەوتە ڕکابەری لە پێناو بەدەست ھێنانی مەدالیای ئۆڵمپیادەکە، توانی لە ھەردوو ھەڵبژاردەی فەڕنسا و نیوزلەندە بباتەوە و بەرامبەر بوو لەگەڵ ھەڵبژاردەی کۆڵمبیا بەم ئەنجامە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی ڕووبەرووی سوید بوونەوە بەھۆی ئەوەی کاتی ئاسایی و زیادکراو ھەر دوو ھەڵبژاردە یەکسان بوون پەنا برایە برە لێدانە یەکلایکەرەوەکان لە لێدانەکان کریستن نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات یارییەکەیان بە ئەنجامی ٣–٢ دۆڕاند.[٢٨][٢٩]بەھۆی ئەمە ھێرشێکی زۆر کرایە سەر کریستن بەڵام لەلایەن بەشێکی زۆری خەڵکی لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان ھاوسۆزی و پشتیوانی خۆیان بۆ کریستن دووپاتکردەوە. پرێس یەکێک بوو لەو دوو یاریزانانەی ئەمریکا کە لە ھەر ٢٥ یاری ھەڵبژاردەیان لە ٢٠١٦ بەشدارییان کرد بە ١٢ گۆڵ کۆتایی بە ساڵی ٢٠١٦ ھێنا.[٣٠]

٢٠١٧[دەستکاری]

کریستن پرێس

لە ساڵی ٢٠١٧ جارێکی دیکە پرێس لە سەرجەم یارییەکانی ھەڵبژاردەکەی بەشداریکرد بەمەش بووە سێیەم یاریزانی ھەڵبژاردەی خانمانی ئەمریکا ئەو ئەنجامەی ھەبێت. لە یارییەکی دۆستانە بەرامبەر ھەڵبژاردەی خانمانی نەروێژ توانی تاکە گۆڵی ھەڵبژاردەکەی تۆماربکات و یارییەکەیان بە ئەنجامی ١–٠ بردەوە. ھەروەھا لە پالاوانێتی (٢٠١٧ Tournament of Nations) کە لە ئەریکا بەرێوەچوو توانی بەرامبەر ھەڵبژاردەی خانمانی بەرازیل لە خولەکی ٨٠ گۆلێکی تۆمار کرد و لە دواتریشدا بووە دروستکەری دووگۆڵی دیکە بە ئەنجامی ٤–٣ یارییەکەیان بردەوە. بە شێوەیەکی گشتی پرێس ساڵی ٢٠١٧ بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ تەواو کرد.[٣١]

کریستن پرێس لەکاتی یارییکردن بۆ ھەڵبژاردەی خانمانی ولاتەکەی ٢٠١٧

٢٠١٨[دەستکاری]

کریستن پرێس بانگێشتی ھەڵبژاردەکەی کرا بۆبەشداریکردنی لە پالاوانێتی شی بلیڤیس ٢٠١٨ (٢٠١٨ SheBelieves Cup) کە لە مانگی شوبات بە بەشداری چوارھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمان (ئەمریکا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، فەرەنسا) ئەنجامدرا.[٣٢] توانیان نازناوەکە بۆ جاری دووەم بەدەست بھێنن.[٣٣] دوای ئەم پاڵاوانێتییە لەلایەن یانەی تۆپی پێی ھیوستن داش بۆندێکی پێشکەش کرا بەمەبەستی پێوەندی کردن بەو یانەیەوە بەڵام پرێس ڕەتی کردەوە و ڕایگەیاند چاوەروانی ئۆفەری یانەکانی سوید دەکات.[٣٤][٣٥]دوای ئەوەی پەیوەندی بە یانەی تۆپھاکنی (Bollklubben Häcken) سویدییەوە دەکات. بۆ دوویاری دۆستانە بەرامبەر ھەڵبژاردەی خانمانی چین و شیلی بانگێشت کرا بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ یارییەکانی کۆنکاکافی ٢٠١٨ی خانمان.[٣٦] بووە ٣٧مین خانمە یاریزانی ئەمریکا کە لە ١٠٠ یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئەمریکا بکات. لە یارییەکەیان بەرامبەر ھەڵبژارەی خانمانی چین بووە دروستکەری دوو گۆڵ و توانیان بە ئەنجانی ٢–١ یارییەکە ببەنەوە.[٣٧] ھەروەھا لە یارییەکی دیکەی دۆستا بەرامبەر ھەڵبژاردەی خانمانی چیلی توانی لە دەقە ٥٠ گۆلێک تۆماربکات و یارییەکەیان بە ئەنجامی ٣–٠ بردەوە.[٣٨]پرێس ناوی لە لیستی کۆتای ئەو بیست یاریزانە ھەبوو کە بەشداری جامی کۆنکاکافی ٢٠١٨ خانمان دەکات. کە لە ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ئەمریکا یارییەکانی بەرێوەچوو.[٣٩] لە یاریی دووەمی ئەمریکا لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی پەنەما پرێس گۆلێکی لە خولەکی ٣٢ تۆمارکرد و ھەروەھا بووە دروستکەری دوو گۆڵی دیکە بۆ ھەڵبژاردەکەی و بە ئەنجامی ٥–٠ یارییەکەیان. ئەمریکا بۆ جاری دووەم ئەم نازناوەیان بەدەست ھێنا.[٤٠][٤١]

٢٠١٩[دەستکاری]

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە یارییەکی دۆستانەی ھەڵبژاردەی ئەمریکا بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئیسپانیا پرێس تاکە گۆڵی ھەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و یارییەکەیان بە ئەنجامی ١–٠ بردەوە.[٤٢] بۆجارێکی دیکە لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەشداری جامی شی بلیڤیس (SheBelieves ٢٠١٩) کرد توانی ئەسیستێک بکات و یارمەتی دەری ئەلێکس مۆرگان بێت بۆ تۆمارکردنی گۆڵ دوای ھاتنە ناوەوەی بە یەک خولەک.[٤٣] مانگێک دواتر لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر خانمانی بەلجیکا بووە سێ ئەسیستی ھەبوو یارمەتی دەری بردنەوەی ھەڵبژاردەکەی بوو بە ئەنجامی ٦–٠.[٤٤]

٢٠٢٠[دەستکاری]

٢٠٢١[دەستکاری]

ئامارەکان[دەستکاری]

یارییە نێودەوڵەتی و گۆڵەکانی لە ساڵدا

ھەتا 5ی ئاب، ٢٠٢١[٤٥][٤٦][٤٧][٤٨][٤٩]
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ساڵ یاری گۆڵ
٢٠١٣ ١٢ ٨
٢٠١٤ ٢٣ ١١
٢٠١٥ ٢٠ ١٠
٢٠١٦ ٢٥ ١٢
٢٠١٧ ١٦ ٣
٢٠١٨ ١٠ ٢
٢٠١٩ ٢٤ ٥
٢٠٢٠ ٩ ٧
٢٠٢١ ١٦ ٦
Totals ١٥٥ ٦٤

گۆڵە نێودەوڵەتییەکان[دەستکاری]

لە ٩ی شوباتی ٢٠١٣ تا ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢١ کە لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم چوارەم لە یارییەکانی ئۆڵمپیادی هاوینەی ٢٠٢٠ بۆ تۆپی پێی خانمان کاتێک توانیان بە ئەنجامی ٦-١ یارییەکە ببەنەوە مەدالیای بڕۆنز بەدەست بهێنن

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Women's National Team – Christen Press". U.S. Soccer. Retrieved May 1, 2018.
  2. ^ ئ ا News, Stanford. "Christen Press blogs about her new post in Sweden | The Dish". news.stanford.edu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-25. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  3. ^ ئ ا "Striking Presence: Christen Press – Athletes Quarterly". web.archive.org. 2019-08-07. Retrieved 2021-07-25.
  4. ^ Thaxton, Haley. "magicJack 2-0 Atlanta Beat: Press opens scoring campaign – Equalizer Soccer" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-25.
  5. ^ "Press named Rookie of the Year". www.paloaltoonline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-25.
  6. ^ Fainberg, Jess. "Press, magicJack sink Breakers 4-0 – Equalizer Soccer" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-25.
  7. ^ "USA - C. Press - Profile with news, career statistics and history - Soccerway". int.soccerway.com. Retrieved 2021-07-25.
  8. ^ "K/Göteborg FC - Spelarinformation för Christen Press". web.archive.org. 2012-02-21. Retrieved 2021-07-25.
  9. ^ "Christen Press: Hindsight - Stanford University's Official Athletic Site". web.archive.org. 2013-03-29. Retrieved 2021-07-25.
  10. ^ "Göteborg vs. Tyresö - 11 October 2012 - Women Soccerway". us.women.soccerway.com. Retrieved 2021-07-25.
  11. ^ UEFA.com (2012-10-12). "Göteborg keep Swedish Women's Cup". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-25.
  12. ^ "Assessing the aftermath of Christen Press's bombshell debut". ProSoccerTalk | NBC Sports (بە ئینگلیزی). 2013-02-10. Retrieved 2021-07-25.
  13. ^ Fainberg, Jess. "Impressive debut leads US to 4-1 win over Scotland – Equalizer Soccer" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-25.
  14. ^ "WNT Begin Year with 4-1 Win against Scotland - U.S. Soccer". web.archive.org. 2013-02-14. Retrieved 2021-07-25.
  15. ^ "U.S. WNT Wins Second Straight Against Scotland - U.S. Soccer". web.archive.org. 2014-02-26. Retrieved 2021-07-25.
  16. ^ "Rachel Buehler Scores in Her 100th Career Cap as USA Defeats Iceland 3-0 to Open 2013 Algarve Cup in Portugal - U.S. Soccer". web.archive.org. 2013-10-30. Retrieved 2021-07-25.
  17. ^ "U.S. WNT Finishes Algarve Cup Group Stage Against Sweden - U.S. Soccer". web.archive.org. 2013-03-13. Retrieved 2021-07-25.
  18. ^ "U.S. WNT Finishes Algarve Cup Group Stage Against Sweden - U.S. Soccer". web.archive.org. 2013-03-13. Retrieved 2021-07-25.
  19. ^ "Christen Press | USWNT | U.S. Soccer Official Site". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-25.
  20. ^ "Equalizer Soccer – Press scores four as USWNT thumps Argentina". web.archive.org. 2014-12-19. Retrieved 2021-07-25.
  21. ^ "U.S. WNT Rolls to 7-0 Victory Against Russia in Boca Raton, Fla. - U.S. Soccer". web.archive.org. 2014-02-22. Retrieved 2021-07-25.
  22. ^ "News & Stories | U.S. Soccer Official Website". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-25.
  23. ^ Mikula, Jeremy. "Chicago Red Stars' Christen Press embraces soccer, World Cup challenge". chicagotribune.com. Retrieved 2021-07-25.
  24. ^ "FIFA.com - FIFA Women's World Cup Canada 2015™ - Matches - USA-Australia". web.archive.org. 2015-09-06. Retrieved 2021-07-25.
  25. ^ "USWNT | World Cup Champions | U.S. Soccer Official Site". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-25.
  26. ^ "USWNT | World Cup Champions | U.S. Soccer Official Site". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-25.
  27. ^ Dwojak, Michal. "3 Red Stars named to U.S. Olympic women's soccer team". chicagotribune.com. Retrieved 2021-07-25.
  28. ^ "US women's national team crash out on penalties after Sweden hold their nerve". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2016-08-12. Retrieved 2021-07-25.
  29. ^ Curren, Ray. "NWSL Week In Review: It's Okay to boo sometimes – Equalizer Soccer" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-25.
  30. ^ "News & Stories | U.S. Soccer Official Website". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-25.
  31. ^ "Christen Press | USWNT | U.S. Soccer Official Site". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-05.
  32. ^ "U.S. women's soccer team will feature five Washington Spirit players for SheBelieves Cup". Washington Post (بە ئینگلیزی). ISSN 0190-8286. Retrieved 2021-08-05.
  33. ^ "Ellis Names 23-Player Roster for 2018 SheBelieves Cup". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-05.
  34. ^ Tannenwald, Jonathan. "Julie Ertz injury, Christen Press trade drama hit U.S. women's soccer team roster vs. Mexico". https://www.inquirer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-05. {{cite web}}: External link in |website= (help)
  35. ^ "Christen Press: how did a World Cup winner end up at a club she didn't want to join?". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2018-03-13. Retrieved 2021-08-05.
  36. ^ Yang, Stephanie (2018-05-29). "Jill Ellis names roster for USA vs China friendlies". Stars and Stripes FC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-05.
  37. ^ "USWNT tops China 2-1; Christen Press earns 2 assists in 100th cap". SoccerWire (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-05.
  38. ^ "USA Dominates First-Ever Match vs. Chile, Wins 3-0 on Wild Night in Carson". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-05.
  39. ^ "U.S. WNT Roster Named for 2018 Concacaf Women's Championship". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-05.
  40. ^ "USWNT | World Cup Champions | U.S. Soccer Official Site". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-05.
  41. ^ Press, The Associated. "USA blanks rival Canada to win women's CONCACAF World Cup qualifying tournament". USA TODAY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-05.
  42. ^ "USWNT | World Cup Champions | U.S. Soccer Official Site". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-05.
  43. ^ "USWNT vs Japan - 5/27/2019 | U.S. Soccer Official Site". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-05.
  44. ^ "USWNT | World Cup Champions | U.S. Soccer Official Site". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-05.
  45. ^ "U.S. Soccer Federation 2014 Women's National Team Media Guide (PDF)". U.S. Soccer. January 1, 2014. Archived from the original on September 15, 2014. Retrieved September 14, 2014. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  46. ^ "U.S. Women's National Team Stats page". U.S. Soccer. Retrieved August 28, 2014.
  47. ^ "2015 Statistics". United States Soccer Federation. Retrieved April 1, 2015.
  48. ^ "2017 Statistics". U.S. Soccer. Archived from the original on January 27, 2018. Retrieved February 1, 2018. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  49. ^ "2018 Statistics". U.S. Soccer. Retrieved March 18, 2018.