کرداری ئێرگەتیڤ
ڕواڵەت
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
لە زمانناسیدا، کرداری ئێرگەتیڤ کردارێکە کە دەتوانی تێپەر یان تێنەپەڕ بێ و بکەرەکەی ئەگەر تێنەپەڕ بێ لەگەڵ بەرکارەکەی ئەگەر تێپەڕ بێ یەکێکە. کرداری ئێرگەتیڤ خۆی دەبێتە دوو بەش. یەکەم ئێرگەتیڤی کامڵ و دووھەم ئێرگەتیڤی پساو. لە ئێرگەتیڤی کامڵدا کردار لە ھەموو کاتەکانیدا تایەتمەندییەکانی سەرەوی ھەیە بەڵام لە ئێرگەتیڤی پساودا وا نییە.
لە کوردیدا
[دەستکاری]لە زمانی کوردیدا بۆ وێنە لە کوردیی باکووریدا و لە کاتی ڕابردوودا، کردار ئێرگەتیڤە. بۆ وێنە لەم زارەدا:[١]
- ئەز چووم.
- تە ئەز دیتم.
لێرەدا ھەر وەکی دیارە بکەری کرداری تێنەپەڕی «چوون» لەگەڵ بەرکاری کرداری تێپەڕی «دیتن» یەکەن و کردار ئێرگەتیڤە.
ئێرگەتیڤ ھەروەھا لە کاری ڕابردوو ھەورامی و لەکیشدا ھەیە، بەڵام لە زمانی ئەدەبیی گۆرانیدا نییە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ دانشپژوە، فاطمە، ارگاتیو در زبان کردی، تھران، نشر داستان، ١٣٨٩.
- ↑ «چمن آرا، ب، درآمدی بر ادب حماسی و پهلوانی کُردی با تکیه بر شاهنامه کُردی، جستارهای ادبی سال چهل و چهارم بهار 1390 شماره 172».
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |