کاوچ سێرفینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Couchsurfing International Inc.
چەشنی بازرگانیC corporation[١]
بەردەستە بەئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ئیتالی، پۆلەندی، پۆرتووگالی, ڕووسی, چینی ساکار وە ئیسپانی[٢]
دامەزراندن٢ی نیسانی ٢٠٠٣ (نیو ھەمپشیر ڕێکخراوی قازانج نەویست)[٣]
٣ی ئایاری ٢٠٢١١ (دێلوەیر ڕێکخراوی قازانج ویست)[٤][٥][٦][٧]
ناوچەی ڕاژەکراوجیهان
دامەزرێنەر(ان)کەیسی فێنتن
دانیەل هۆفەر
سێبستیان لی توان
لیۆناردۆ دا سیلڤیەرا [٨]
Key peopleپاتریک دوگان، بەڕێوبەری جێبەجێکار
فرانسیسکۆ دیپاریس، بەڕێوبەری ژمێریاری[٩]
بەرھەمەکانHomestay
ڕاژەکانخزمەتگووزاریی تۆڕی کۆمەڵایەتی
وێبگەwww٫couchsurfing٫com Edit this at Wikidata
بەکارھێنەران١٢ ملیۆن بەکارهێنەر
خستنەکار١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٤؛ ١٩ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٤-٠٦-12)[١٠][١١][١٢]

کاوچ سێرفینگ خزمەتگووزاری تۆڕێکی کۆمەڵایەتی هەروەها خزمەتگووزاریی ئاڵووگۆڕی میوانداری پێشکەش دەکات کە تێیدا بەکارهێنەر لە کاتی گەشتکردندا داوای میوانداری و مانەوە لە ماڵ لە بەکاربەرێکی دیکە دەکات، بە گشتی سەرجەم بەکارهێنەرانی تۆڕەکە ئارەزوویانە لە گەشتە.

بەپێی یاساکانی تۆڕەکە، ئەو کەسەی کە میوانداری دەکات ئەوا بۆی نییە داوای پارە بکات لە بەرامبەر میوانداریکردنەکەی. لە سەرەتادا تۆڕەکە بەتەواوی بەخۆڕایی بوو، بەڵام لەوەتەی ساڵی ٢٠٢٠ بووەتە پارە کە بەکارهێنەر مانگانە ٢ دۆلار یانیش ساڵانە ١٥ دۆلار دەبەخشێت بە تۆڕەکە. ئەم سیستمی پارەدانە تەنیا لە وڵاتانی گەشەسەندوو پەیڕەو دەکرێت، لە وڵاتانی دیکە تۆڕەکە هێشتا بەخۆڕایی کاردەکات. بەکارهێنەرانی تۆڕەکە دەتوان ٦٠ دۆلاریش بدەن بۆ وەرگرتنی نیشانەی تایبەت کە وادەکات پڕۆفایلەکەیان باشتر دەربکەوێت و لایەنێکی ئاساییشی بۆ زیادبێت.[١٣]

مێژوو[دەستکاری]

بیرۆکە (١٩٩٩-٢٠٠٤)[دەستکاری]

کاوچ سێرفینگ لە بیرۆکەیەکی کەیسی فێنتن درووست بوو کە ناوبراو پڕۆگرامسازیی کۆمپیوتەر و خەڵکی نیوھەمپشیرە، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە لە ساڵی ١٩٩٩ کە ناوبراو تەمەنی ٢١ ساڵ بووە.[١][١١][١٤] بیرۆکەکە سەری هەڵدا کاتێک فێنتن دەیویست فڕۆکەیەکی هەرزان ببڕێت لە بۆستنەوە بۆ ئایسلەند بەڵام بێ ئەوەی ژوورێک بگرێت. فێنتن توانی لە ڕێی هاکەوە دزەبکاتە ناو بنکەدراوەی زانکۆی ئایسلەند و ١٥٠٠ ئیمەیل بۆ قوتابییەکانی ئەو زانکۆیە بنێرێت بۆ ئەوەی شوێنی مانەوەی دابین بکات. ئەو نزیکەی ٥٠ بۆ ١٠٠ پێشنیاری مانەوەی وەرگرت، لە ناویاندا گۆرانیبێژێکی ڕیتم و بلووزی ئایسلەندی هەڵبژارد. دواتریش کە لە ئایسلەند گەڕایەوە ئەوا بیرۆکەی وێبساتێکی هاتە بیر. ئەو ناوی پاوانی کاوچ سێرفینگ دۆت کۆمی لە ١٢ی حوزەیرانی ١٩٩٩ گرت.[١٥][١٦]

دواتر کۆمپانیای نیوھەمپشیری قازنج نەویست لە ٢ی نیسانی ٢٠٠٣ دامەزراند،[٣] بەو پلانەی کە ببەخشرێت لە باج.

ماڵپەڕەکە لە ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ خرایەگەڕ[١٧] ئەمەش بەهاوکاری لەگەڵ دان هۆفەر، سێبستیان لی تواننن و لیۆناردۆ سیلڤیەرا بوو.[١٨]

گەشەپێدانی ماڵپەڕ لەڕێی خۆبەشان (٢٠٠٦-٢٠١١)[دەستکاری]

کۆبوونەوەیەک لە بنکەی سەرەکی پێشووی کاوچ سێرفینگ لە سان فرانسیسکۆ.

لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدواوە تاکوو وەرگرتنی کۆمەک لە ساڵی ٢٠١١، ئەوا پەرەپێدانی ماڵپەڕەکە لەلایەن کەسانی خۆبەخش بوو.[١٧] خۆبەخشەکان لە مۆنتریال، ڤیەننا، نیوزیلاند، ڕۆتەردام، کۆستاریکا، سامارا، ئەلاسکا، ئەستەمبول و تایلەند بوون.[١٧][١٩] بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم هەنگاوە وایکرد کە وێبسایتەکە پڕببێت لە هەڵەی نەرمەکاڵا. لەوکاتەدا زۆرێک لە بەکارهێنەران لەو بڕوایەدابوون کە پێویستە ماڵپەڕەکە لە سەرەتاوە درووست بکرێتەوە.[٢٠]

لە حوزەیرانی ٢٠٠٦، کێشەکانی بنکەدراوەی وێبسایتەکە ئەوەدنە زۆربوون کە بووە هۆی لەدەستدانی کۆمەڵێک داتا کە نەدەتواندرا بگەڕێنەوە.[٢٠][٢١] لەبەر ئەوە، دامەزرێنەر کەیسی لە بڵاوکراوەیەکدا داوای یارمەتی کرد.[٢٢] لە کۆبوونەوەیەکدا تواندرا ٨٠٠٠ دۆلار کۆبکەنەوە و لەم ڕێیەشەوە دووبارە وێبسایتەکەیان درووست کردەوە.[١٧] لە ساڵی ٢٠٠٧، لە بزوێنەری گەڕانی گووگڵ ئەوا پاوانی ناوی کاوچ سێرفینگ پێشی ماڵپەڕی هۆسپیتەڵی کڵەبی دایەوە.[٢٣]

بەرەو دامەزراوەی قازانج ویست (٢٠١١)[دەستکاری]

کۆمپانیاکە لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ داواکاری ئەوەی پێشکەشکرد کە وەک کۆمپانیایەکی قازانج نەویست ببەخشرێت لە باج، بەڵام لە سەرەتای ٢٠١١ەوە ئەو داواکارییە ڕەتکرایەوە.[٢٤] دوای توێژینەوەکردن لەسەر هۆکار و جێگرەوەی دیکە، وەرگرتنی ئامۆژگاری لە پارێزەرانەوە ئەوا کۆمپانیاکە ئەسێتەکانی خۆی فرۆشت بۆ ئەوەی کۆمپانیایەکی نوێی قازانج ویست دابمەزرێنن.[٢٤]

دەرەنجام کۆمپانیای نێونەتەوەییی نیوھەمپشیری قازنج نەویست لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ هەڵوەشایەوە. ئەسێتەکانیشی فرۆشران بە کۆمپانیای دیلوەیر سی کۆپۆرەیشن، لە بەرامبەردا لە ٣ی ئایاری ٢٠١١ کۆمپانیای کاوچ سێرفینگ بە فەرمی دامەزرا.

پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی ئەپی مۆبایل[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١١، کۆمپانیاکە ئەپێکی بۆ سیستمەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بڵاوکردەوە.[٢٥] لە حوزەیرانی ٢٠١٦، خزمەتگوزارییەکی نوێ خرایە ناو ئەپی مۆبایلەکە کە بەکارهێنەران لەڕێگایەوە دەتوانن نزیکترین بەکارهێنەر لە شوێنی خۆیانەوە بدۆزنەوە بۆ پیاسەکردن.[٢٦]

گۆڕین بۆ مۆدێلی بازرگانی (٢٠٢٠)[دەستکاری]

لە ئایاری ٢٠٢٠، لەدوای بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانییی کۆڤید-١٩، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە سیستمی بەشداربوونییان بەگەڕ خستووە، ئەم هەنگاوەش بە چڕی تووڕەیی ئەندامانی لێ کەوتەوە.[٢٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Lapowesky, Issie (29 May 2012). "Couchsurfing Dilemma: Going for Profit". Inc.
  2. ^ "Couchsurfing Travel App". App Store (iOS/iPadOS).
  3. ^ ئ ا "Business Information: COUCHSURFING INTERNATIONAL INC". New Hampshire Department of State.
  4. ^ "State of Delaware corporate entity search – enter "couchsurfing"".
  5. ^ Gallagher, Billy (22 August 2012). "CouchSurfing Raises $15 Million Series B From General Catalyst Partners, Menlo Ventures, Others". TechCrunch.
  6. ^ Perlroth, Nicole (24 August 2011). "Non-Profit CouchSurfing Raises Millions In Funding". Forbes.
  7. ^ Perlroth, Nicole (24 August 2011). "Non-Profit CouchSurfing Raises Millions In Funding". Forbes.
  8. ^ "Couchsurfing: about us".
  9. ^ "Business Search – Results". California Secretary of State. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Fedorov, Andrew (September 15, 2021). "Paradise lost: The rise and ruin of Couchsurfing.com". Input. Bryan Goldberg.
  11. ^ ئ ا Camillo, Angelo A. (17 August 2015). Handbook of Research on Global Hospitality and Tourism Management. IGI Global. ISBN 9781466686076.
  12. ^ Barnett, George A. (7 September 2011). Encyclopedia of Social Networks. SAGE Publications. ISBN 9781506338255.
  13. ^ "Verification Payment Questions". Couchsurfing.
  14. ^ Moran, Gwen (9 December 2011). "How CouchSurfing Got its Start, and Landed VC Millions". Entrepreneur.
  15. ^ Camillo, Angelo A. (17 August 2015). Handbook of Research on Global Hospitality and Tourism Management. IGI Global. ISBN 9781466686076.
  16. ^ "Whois Record for CouchSurfing.com".
  17. ^ ئ ا ب پ Camillo, Angelo A. (17 August 2015). Handbook of Research on Global Hospitality and Tourism Management. IGI Global. ISBN 9781466686076.
  18. ^ Moran, Gwen (9 December 2011). "How CouchSurfing Got its Start, and Landed VC Millions". Entrepreneur.
  19. ^ Barnett, George A. (7 September 2011). Encyclopedia of Social Networks. SAGE Publications. ISBN 9781506338255.
  20. ^ ئ ا DeAmicis, Carmel (10 January 2015). "How Couchsurfing became the Friendster of the sharing economy". Gigaom. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ Arrington, Michael (29 June 2006). "CouchSurfing Deletes Itself, Shuts Down". TechCrunch.
  22. ^ Fenton, Casey (28 June 2006). "Help! - Innodb and MyISAM accidental DROP DATABASE – 112 tables gone forever?". forums.mysql.com.
  23. ^ Rustam Tagiew; Dmitry I. Ignatov; Radhakrishnan Delhibabu (2015). Hospitality Exchange Services as a Source of Spatial and Social Data?. (IEEE) International Conference on Data Mining Workshop (ICDMW). Atlantic City. pp. 1125–1130. doi:10.1109/ICDMW.2015.239.
  24. ^ ئ ا Longenecker, Justin G.; Petty, J. William; Palich, Leslie E.; Hoy, Frank (15 January 2016). Small Business Management: Launching & Growing Entrepreneurial Ventures. Cengage. ISBN 9781305405745.
  25. ^ Graham, Jefferson (12 October 2013). "Couchsurfing your way to a free place to stay". USA Today.
  26. ^ WIRA, NI NYOMAN (23 June 2016). "Couchsurfing to introduce new "hangout" feature". The Jakarta Post.
  27. ^ Ferrarese, Marco (24 June 2020). "Pandemic hits 'couchsurfing' travel bug". Nikkei Asian Review.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]