کاروانسەرای تاژەوانچی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاروانسەرای تاژەوانچی یان کاروانسەرای ئیتحاد بینایەکی مێژوویییە کە لە ئاجوڕ و کاگڵ ساز کراوە و لە حاشییەی بازاڕی سەقز ھەڵکەوتووە.[١]

مێژوو[دەستکاری]

ئەم کاروانسەرایە یەکێک لە ئاسەوارە مێژوویییەکانی ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ڕۆژاوای حەمام حاج ساڵە بنا کراوە و لە دوو نوھۆم و حەسارێک و چەنین ئەستون پێکھاتووە. بناخەی ئەم کاروانسەرایە لە دەورانی زەندییەکان دانراوە و ئەو کات خسرەوخان ئەوەڵ خاوەن فەرمان و حاکمی شار بووە. ھەروەھا لە زەمانی سەفەوییەکان و قاجاڕەکاندا جێگەی حەوانەوەو و ھاتووچووی بازەرگانەکانی ئێران و عوسمانی بووە و ھەتا شەڕی یەکەمی جیھانی و دەستپێکردنی جمھووری مستەفا کەمال لە تورکیا بەردەوام بووە.

چاککردنەوە[دەستکاری]

لە چاککردنەوەی ئەم ساختمانە مێژوویە، ھەتا ئیمڕۆکە، دەسەڵاتداران و پارێزگارەکانی کوردستان و ئێران ھیچ کارێکی ئەوتوویان نەکردووە و کۆتاھیان کردووە و بە بیانووی ئەوەی کە بەشێک لەم کاروانسەرایە خاوەنی تایبەت بە خۆی ھەیە، لەسەر بیناکە چاک کارییان نەکردووە.[٢][٣]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]