کابھی خوشی کابھی غەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کابھی خوشی کابھی غەم...
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرکاران جۆهەر
بەرھەمھێنەریاش جۆهەر
شانۆنامەکاران جۆهەر
شینا پاریک
چیرۆککاران جۆهەر
ئەکتەرانئەمیتاب باچان
جایا باچان
شاروخ خان
کاجۆل
هریتیک رۆشان
کارینا کاپوور
مۆسیقاگۆرانییەکان:
Jatin Lalit
Sandesh Shandilya
Aadesh Shrivastava
Background score:
بابلۆ چاکرڤارتی
وێنەگری سینەماییکیران دیهانز
مۆنتاژسانجای سانکلا
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەیاش ڕاج فیلمز
دەرچوون١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١
ماوەی فیلم٢١٠ خوولەک[١]
وڵات ھیندستان
زمانهیندی
تێچوون٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی
(٤٠ ملیۆن ڕووپیەی هیندی)
داھات٢٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی
(١.٣٥ بلیۆن ڕووپییەی هیندی)

کابھی خوشی کابھی غەم (بەکوردی:هەندێکجار خۆشی هەندێکجار خەم…) فیلمی هیندی ٢٠٠١ی درامییە، لەنووسین و دەرهێنانی کاران جۆهەرە، ڕۆژی ١٤ی کانوونی یەکەم(١٢)ی ٢٠٠١ بۆیەکەمینجار نمایشکراوە. هەریەکە لە ئەمیتاب باچان و جایا باچان و شاروخ خان و کاجۆل و ریتیک ڕۆشان و کارینا کاپوور ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لەم فیلمە. فیلمەکە پێشوازییەکی باشی لێکرا کەداهاتی کۆتایی ٢٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو لەوکاتەی ٦ ملیۆن دۆلار تێچووی فیلمەکە بووە، فیلمەکە لەکاتی خۆیدا بووە پڕداهاترین فیلمی دەرەوەی هیند ئەو ڕیکۆردەشی تاکوو ٢٠٠٦ مایەوە ئەوکاتەی فیلمی هەرگیز مەڵێ ماڵئاوا (Kabhi Alvida Naa Kehna) ئەو ژمارەیەی شکاند. وە فیلمەکە توانی پێنج خەڵاتی فیلم فەیر بباتەوە.

چیڕۆکی فیلم[دەستکاری]

فیلمەکە باس لەخێزانی یاش ڕایچاند (ئەمیتاب باچان) دەکات لەگەڵ ژنەکەی ناندینی (جایا باچان) و دوو کوڕی دەژین، کوڕە گەورەکەی ناوی (ڕاهول)ە -(شاروخ خان) ئەو کوڕەیان هەڵگیراوەتەوە لەلایەن ئەو خێزانە واتە کوڕی ڕاستەقینەیان نییە وەئەم ڕاستییەش تەنیا کوڕەبچووکەکەیان نایزانێت، کوڕە بچووکەکەشییان ناوی ڕۆهان.

ڕۆژان دەڕوات ڕاهول گەورە دەبێت ڕۆژێک کچێک دەبینێت بەناوی ئەنجەلی شارما (کاجۆل) کەدەبن بەهاوڕێی یەکتری و دواییش خۆشەویستی یەکتری بەڵام ئەو خۆشەویستییە جۆرێکدەبێت لەمەحاڵ چونکە خێزانی ئەنجەلی باکگرەوەندێکی کرێکار و ئیشکەرییان هەیە لەبەرامبەر خێزانە دەوڵەمەندەکەی ڕاهول، دوای ئەمە خێزانی یاش کوڕە بچووکەکەیان دەنێرن بۆخوێندن لەدەرەوەی وڵات کەزۆربەی سەرانی خێزانەکەی لەو خوێندگایانە خوێندییان تەواوکردووە، وە یاش داوا لە ڕاهول دەکات نەینا (ڕانی موکەرجی) بکاتە هاوسەری خۆی کەکچی نزیکترین هاوڕێی ئەوە. بەڵام نەینا وازدەهێنێت چونکە دەزانێت ڕاهول ئەنجەلی خۆشدەوێت و داواشی لێدەکات بەدوای دڵی خۆی بکەوێت. کاتێک یاش بەوە دەزانێت ئەو هاوسەرگیرییە سەرناگرێت بەهۆی خۆشەویستی ڕاهول بۆ ئەنجەلی ئەو دڵی لە ڕاهول دەشکێت، ئەمەش وادەکات کە ڕاهول پاشەکشە لەخۆشەویستییەکەی بکات بەڵام کاتێک ئەودەچێتە لای ئەنجەلی دەبینێت باوکی ئەو مردووە، بەهۆی ئەمەوە داوای هاوسەرگیری لێدەکات و لەقسەی باوکی دەردەچێت. ئەم ڕووداوە یاش زۆر تووڕەدەکات و بەڕاهول دەڵێت چیدیکە تۆ کوڕی من نیت! بەمەش ڕاهول ماڵ جێدەهێڵێت لەگەڵ ئەجەلی و دوایی ڕاهول سەردانی ڕۆهان دەکات پێی ڕادەگەیەنێت کەئەو ماڵی بۆهەمیشە جێهێشت وە ئاگاداری دایکیشی بێت وە هیچ کاتێکیش پرسیاری شوێنی ئەونەکات و دوای نەکەوێت.

دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک، ڕۆهان خوێندن تەواودەکات و دەگەڕێتەوە ماڵ، لەوێ بەهۆی هەردوو دایەگەورەکانییەوە چیڕۆکی هەڵگرتنەوەی براگەورەکەی لەلایەن خێزانەکەی ئەو دەبیستێت، ئەمەش وا لەڕۆهان دەکات هەوڵی ڕێکخستنەوەی خێزانەکەی بدات بەگەڕاندنەوەی ڕاهول. بۆ ئەمە مەبەستە ڕۆهان دەچێتەوە شوێنی نیشتەجێبوونی پێشووی ئەنجەلی لەوێ دەیبستێت کەئەوان ئێستا لەلەندەن دەژین بۆیە ئەویش بۆمەبەستەکەی خۆی دەچێتە لەندەن ئەمەش بەوەی ڕەزامەندی لەباوکی وەرگرت کەئەو دەچێت بۆ خوێندنی باڵاتر لەلەندەن. ئەوکاتەی ڕۆهان دەگاتە لەندەن لەوێ یەکەمین کەس کەدەیبنێت خوشکەکەی ئەنجەلی واتە پووجا (کارینا کاپوور) لەوێ تێدەگەیەنێت کە ئەو کێیە و وە ئامانجی ئەو گەڕاندنەوەی براکەی و براژنییەتی بۆ ماڵەوە وە ئەو داوای یارمەتی لە پووجا دەکات. بەهۆی پووجاوە ڕۆهان دەتوانێت لەماڵی براکەی بژیت بەڵام لەوێ جگە لەپووجا کە ڕۆهان نانسێتەوە چونکە لەمنداڵییەوە نەیانبینوەتەوە. وەهەروەها لەلەندەن ڕاهول بووەتە کەسێکی دەوڵەمەند و کۆشکێکی هەیە وە ئەو کوڕێکی بەناوی کڕیش هەیە. ڕۆژێکییان لەفیستڤاڵێکدا ڕاهول ئەو ئامۆژگارییە لەدەمی کوڕەکەی دەبیستێت کەخودی خۆی بەڕۆهانی بیستووە بەهۆی ئەمەشەوە ئەو دەزانیت کە ڕۆهان برایەتی و دەیناسێتەوە. لەدوای ئەوە پووجا پێشنیازی ئەوە بە ڕۆهان دەدات کە دایک و باوکی بۆ لەندەن بانگێشت بکات. ئەویش ئەوکارە جێبەجێدەکات لەلەندەن ڕاهول دایکی دەبینێتەوە و بۆساتێک دڵییانخۆشدەبێت بەڵام هێشتا ڕق و قینەکە لەنێوان کوڕ و باوکەکە دەمێنتەوە و یاش دەگەڕێتەوە لەندەن لەوێ دایکی دەمرێت و دوا وەستییەتی ئەویش بریتییە لە سووتاندنی تەرمەکەی لەلایەن ڕاهول و ڕۆهان بێت بەیەکەوە، ئەمەش یاش پێیناخۆشدەبێت بەهۆی ئەمەوە تەواوی خێزانەکە لە ماڵەوە کۆدەبنەوە بۆجارێکی دی، لەوەوە ناندینی ئازایەتی پەیدادەکات و لەبەرامبەر مێردەکەی قسەدەکات کەئەوانبوون ئەو کوڕەیان گەورەکردوو و ئەو کوڕی ئەوانە، ئەمەش وادەکات کە یاش پەشیمان بێتەوە و درک بەهەڵەکەی بکات و لەگەڵ کوڕەکەی بەهاوبەشی بەفرمێسکەوە شادببنەوە. لەکۆتاییدا پووجا شوو بە ڕۆهان دەکات وە هاوسەرگیری ڕاهول و ئەنجەلیش دووبارەدەکرێتەوە.

بەشداربووان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Kabhi Khushi Kabhi Gham (PG)". British Board of Film Classification. Retrieved 2 February 2013. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)