ژولیا كریستیڤا
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| ژولیا کریستیڤا | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٤١ سلیفن، بولگاریا |
| نەتەوە | فەرەنسا |
| بایەخی داوە بە | مافی ئافرەتان، دادپەروەری، زمان فەلسەفە |
| ماڵپەڕ | http://kristeva.fr/ |
ژولیا کریستیڤا (بە فەڕەنسی: Julia Kristeva؛ لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٤١، بولگاریا) نووسەر، زمانەوان، و دەروونشیکار و فەلسەفەکارێکی فەرەنسی بەڕەچەڵەک بولگارییە. لە ساڵی ١٩٦٥ دەچێتە فەرەنسا و ڕەگەزنامەی فەرەنسی وەردەگرێت. ھەر لە فەرەنسا سەرقاڵی خوێندنی باڵا و لێکۆڵینەوە دەبێت. باوکی ژمێریاری کڵێسا بووە، بۆیە لەگەڵ خوشکەکەی دەچێتە خوێندنگەی (فرنکوفی) ی مەسیحییەکان دواتر دەچێتە زانکۆی جۆفیا ژولیا دامەزرێنەری خەاڵتی (سمیۆن دی بوفوارە لە ساڵی ١٩٦٩ یەکەمین کتێب بەناوی سیمیۆتیکا بڵاوکردەووە و لە کایەی ڕۆشنبیری و ڕاڤەی ڕەخنەیییە ناوبانگێکی نێودەوڵەتی پەیداکرد. لەبواری زمانەوانی، دەقناوێزان، سیمیۆلۆژیا، تیۆر و ڕەخنەی ئەدەبی و دەروونشیکاریدا خاوەنی چەندین کاری جیاوازە. یەکێکە لە کارەکاتەرە دیارەکانی بونیادگەرییە لە چەند زانکۆیەکی ئەمریکی و کەنەدی و ئەوروپی دکتۆرای فەخری پێبەخشراوە. خاوەنی زیاتر لە ٣٥ کتێبە. ساڵی ١٩٦٧ شودەکات بە فلیپ ی ڕۆماننوس. ساڵی ١٩٧٠ لە زانکۆی کۆلۆمبیا دەستدەکاتبە وانەوتنەوە. ساڵی ١٩٧٩ بڕوانامەی بااڵ، لە دەروونشیکاریدا بەدەستدەھێنێت. ساڵی ١٩٧٧ کتێبی (لەبارەی ژنی چینییەوە) دەنووسێت. ساڵی ٢٠٠٤ کتێبێکی لەسەر دەروونشیکاری و مۆدێرنە نووسی، بەھۆیەوە ساڵی ٢٠٠٦ خەاڵتی باشترین شیکردنەوەی دەروونیی وەرگرت.
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- ساڵی ٢٠٠٤ یەکەم خەاڵتی (ھولبیرگ)ی وەرگرت.
- ساڵی ٢٠٠٦ خەاڵتی (ھانا ئاریت)ی وەرگرت.
- ساڵی ٢٠٠٨(ڤاسالڤ ھاڤیل)ی وەگرت
- ساڵی ٢٠٠٨ خەاڵتی (سینۆن دی)ی بۆ ئازادی ژن ڕاگەیاند.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جولیا کریستیفا»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی ژن
- دەروازەی وێژەی فەڕەنسی
- دەروازەی فەلسەفە
- دەروازەی دەروونناسی