دادپەروەری
چەمکی دادپەروەری لەسەر کۆمەڵێک لایەن، ڕوانگە و ڕوانینی جیاواز ھاتووەتە کایەوە کە ڕەوشت، ژیرێتی، یاسا، ئایین و یەکسانیش لەخۆ دەگرێت. زۆرجار گفتوگۆکان دەربارەی دادپەوەری دابەش دەبێت بەسەر دوو بواردا: یەکێکیان دادپەروەری کۆمەڵایەتییە کە لە فەلسەفە، باوەڕ و ئایین دا جەختی لەسەر کراوەتەوە و ئەوی تریش دادپەروەرییە لە جێبەجێ کردن و توێژینەوە یاساییەکان دا.

چەمکی دادپەروەری جیاوازە لە ھەر کلتوورێک دا. بیردۆزە سەرەتاییەکانی دادپەروەری لەلایەن فەیلەسوفە یۆنانییە کۆنەکانەوە دامەزراوە وەک ئەفلاتوون لە بەرھەمەکەی بە ناوی «کۆمار» و بەرھەماکانی ئەرستۆ و ھەروەھا بەدرێژای مێژوو جۆرەھا بیردۆز و گریمانە ھاتونەتە کایەوە. لایەنگرانی بیردۆزی فەرمانی خودایی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دادپەروەری لەلایەن خوداوە دەردەکرێت و لە ساڵانی ١٦٠٠ کان دا، نووسەرانی وەک جۆن لۆک باوەڕیان بە بیردۆزی یاسای سروشتی ھەبوو لە کاتێک دا بیرەمەندە کۆمەڵایەتییەکان باوەڕیان بەوە بوو کە دادپەروەری سەرچاوە دەگرێت لە ئەنجامی ڕێکەوتن و تێگەیشتنی ھاوبەشی نێوان ھەموو کەسە بەژداربووەکان. بیردۆزەکانی دادپەروەری دابەشکراو کار دەکەن لەسەر ئەوەی چی دابەش بکرێت، لە نێوان کێ دا دابەش بکرێت و دابەشکردنی دروست چییە.
فەرمانی خوداوەند
[دەستکاری]لایەنگرانی بیردۆزی فەرمانی خوادیی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دادپەروەری و بنچینەی ڕەوشت فەرمانی ڕەوای خودایە. بۆ نموونە، کوشتن ھەڵەیە و دەبێت سزا بدرێت لەبەر ئەوەی خودا وا دەڵێت. ھەندێک لە لایەنگرانی دیکەی بیردۆزەکە پێیان وایە کە پەروەدگار دەبێت گوێڕایەڵی بکرێت بەھۆی سروشتی پەیوەندی خودا لەگەڵ مرۆڤایەتی دا و کۆمەڵێکی تر پێیان وایە کە دەبێت گوێ لە خودا بگیرێت لەبەر ئەوەی خوداوەند خۆی لە خۆی دا چاکەیە و جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی ئەو باشترین شتە بۆ بەرژەوەندی ھەمووان.
یاسای سروشتی
[دەستکاری]ئەوانەی پشتگیریکەر و خاوەنی ئەم بیردۆزەن کە دادپەروەری بەشێکە لە یاسای سروشتی پێیان وایە کە دادپەروەری چەند دەرئەنجامێکە ھۆکارەکانی لە سروشتەوە سەرچاوە دەگرێت بەپێی ھەموو کردە و بژاردە ئەنجامدراوەکان و لێکچووە لەگەڵ یاسا فیزیاییەکان، بۆ نموونە چۆن یاسای سێیەمی جووڵەی نیوتن ئاماژە دەکات کە بۆ ھەموو کردەیەک دەبێت کردەیەکەی یەکسان و پێچەوانە ڕوبدات بەھەمان شێوەش بۆ ھەموو کردەیەک دەبێت دادپەروەری ڕووبدات کە تاکەکەسەکان یان کۆمەڵەکان شایەنی بن. بەپێی ئەم لێکدانەوەیە دادپەروەری چەمکێکی جیھانی و ڕەھایە بۆیە ھەموو یاسا، بنەما و ئایینەکان جۆرە ئامراز و ھەولێکن بەمەبەستی بەرجەستەکردن و سەپاندنی.
بیردۆزی دادپەروەری سزادەرانە
لایەنگرانی بیردۆزی دادپەروەری سزادەرانە پێیان وایە کە ئەنجامدەرانی ھەڵە دەبێت سزابدرێن و وەڵامی ئەم سێ پرسیارە گرنگە لە دیاریکردنی کردەی سزاکە:
- بۆچی سزابدرێن (ھۆکاری سزادانەکە)؟
- کێ دەبێت سزابدرێت؟
- چ جۆرە سزایەک بدرێن؟
بیردۆزی سزادەرانە دەگەرێتەوە بۆ کردە ھەڵەکان و ھەوڵ دەدات تای تەرازوو ڕابگرێت بە دۆزینەوەی سزایەکی گونجاو بۆیان و باوەڕیان وایە ئەگەر یەکێک ھەڵەیەک ئەنجام بدات دەبێت وەڵامی ئەو کردە ھەڵەیە بدرێتەوە بە سزایەکی گونجاو بۆی بێ گوێدانە ئەوەی دەکرێت سزاکە چ دەرئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە و ئاکامەکەی چی بێت. تاوانکاران دەبێت سزابردێن و ھەموو کەسە تاوانکارەکان و تەنھا تاوانکارەکان شایانی سەپاندنی سزایەکی گونجاون بەسەریان دا. ھەرچەندە ڕاوبۆچوونی جیاواز ھەیە لەسەر دادپەروەری سزادەرانە کە بە تۆڵەیەکی دەمامکراو وێنەی دەکەن.[١] سزا و تۆڵە جیاوازن، سزا بێلایەنە و ڕێژە و توندێتییەکەی گونجاوە لەگەڵ سروشتی تاوانەکە بەڵام تۆڵە تایبەتییە و ڕێژە و توندێتییەکەی بێ سنوورە.
دادپەروەری بنیاتنەرەوانە (بوژێنەرەوە)
[دەستکاری]دادپەروەری بنیاتنەرەوانە جۆرە دادپەروەرییەکە جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی لایەنە قوربانی و سەرپێچیکەرەکان لەجیاتی ئەوەی بە توندی ھەوڵ بدات لە جێبەجێ کردنی بنەما یاساییەکان یان سزادانی سەرپێچیکەران. ھەروەھا قوربانییەکان کاریگەریی و پێگەیەکی چالاکییان ھەیە لە ڕێکاری دادگای کردنەکە و سەرپێچیکەران ھان دەدرێن بۆ ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی کردە و تاوانەکانیان بەمەبەستی «چاککردنەوەی ئەو زیانەی بوونەتە ھۆکاری لەڕێیی داوای لێبووردن، گەڕاندنەوەی شتە دزراوەکان یان خزمەتکردنی کۆمەڵگە بەجۆرێک لە جۆرەکان.» ئەم جۆرە دادپەروەرییە بەندە لەسەر بیردۆزێک کە تاوان و کردە ھەڵەکان بە دەستدرێژی و سەرپێچی بەرامبەر بە تاکەکەس یان کۆمەڵەیەک ھەژماردەکات لەجێگەی ھەژمارکردنی بەرامبەر بە دەوڵەت و دادپەروەری بنیاتنەرەوانە کە گەشەدەدات بە گفتووگۆی نێوان قوربانی و سەرپێچیکەران پیشاندەر و دەرئەنجامی بەرزترین ڕێژەی ڕھزامھندیی قوربانییان و بەرپرسیاری سەرپێچیکەرانە.[٢]
پەیوەندەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]زیاتر بخوێنەوە
[دەستکاری]- Clive Barnett, The Priority of Injustice: Locating Democracy in Critical Theory (Athens, GA: University of Georgia Press, 2017), ISBN 978-0-8203-5152-0
- Brian Barry, Theories of Justice (Berkeley: University of California Press, 1989)
- Gad Barzilai, Communities and Law: Politics and Cultures of Legal Identities (Ann Arbor: University of Michigan Press, 2003)
- Harry Brighouse, Justice (Cambridge: Polity Press, 2004)
- Anthony Duff & David Garland eds, A Reader on Punishment (Oxford: Oxford University Press, 1994)
- Colin Farrelly, An Introduction to Contemporary Political Theory (London: Sage, 2004)
- David Gauthier, Morals By Agreement (Oxford: Clarendon Press, 1986)
- Robert E. Goodin & Philip Pettit eds, Contemporary Political Philosophy: An anthology (2nd edition, Malden, Massachusetts: Blackwell, 2006), Part III
- Serge Guinchard, La justice et ses institutions (Judicial institutions), Dalloz editor, 12 edition, 2013
- Eric Heinze, The Concept of Injustice (Routledge, 2013)
- Ted Honderich, Punishment: The supposed justifications (London: Hutchinson & Co., 1969)
- James Konow (2003) "Which Is the Fairest One of All? A Positive Analysis of Justice Theories", Journal of Economic Literature, 41(4)pp. 1188–1239
- Will Kymlicka, Contemporary Political Philosophy: An introduction (2nd edition, Oxford: Oxford University Press, 2002)
- Nicola Lacey, State Punishment (London: Routledge, 1988)
- John Stuart Mill, Utilitarianism in On Liberty and Other Essays ed. John Gray (Oxford: Oxford University Press, 1991)
- Robert Nozick, Anarchy, State, and Utopia (Oxford: Blackwell, 1974)
- Amartya Sen (٢٠١١). The Idea of Justice. Cambridge: Belknap Press of Harvard University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٧٤-٠٦٠٤٧-٠.
- Marek Piechowiak, Plato's Conception of Justice and the Question of Human Dignity (2nd edition, revised and extended, Berlin: Peter Lang Academic Publishers, 2021), ISBN 978-3-631-84524-0.
- C.L. Ten, Crime, Guilt, and Punishment: A philosophical introduction (Oxford: Clarendon Press, 1987)
- Plato, Republic trans. Robin Waterfield (Oxford: Oxford University Press, 1994)
- David Schmidtz, Elements of Justice (New York: Columbia University Press, 2006)
- Peter Singer ed. , A Companion to Ethics (Oxford: Blackwell, 1993), Part IV
- Telford Taylor, Constance Baker Motley, and James Feibleman (1975) Perspectives on Justice, Northwestern University Press ISBN 0-8101-0453-9
- Catharine Titi, The Function of Equity in International Law (Oxford University Press, 2021), ISBN 9780198868002
- Reinhold Zippelius, Rechtsphilosophie, §§ 11–22 (6th edition, Munich: C.H. Beck, 2011), ISBN ٩٧٨-٣-٤٠٦-٦١١٩١-٩ Parameter error in {{ISBN}}: invalid character