ڕێ: زێرۆ - دەسپێکردنی ژیان لە جیھانێکی تر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
رێ:زێرۆ دەسپێکردنی ژیان لە جیھانێکی تر
بەرگی یەکەمی کتێبی یەکەمی ڕۆمانێکی سووک
Re:ゼロから始め 異世界生活
(Re:Zero kara Hajimeru Isekai Seikatsu)
چەشنئەکشن، سەرکێشی، خەیاڵ
مانگا
بڵاوکەرەوەشوستوکا نێ نارۆ
دێمۆگرافیاسێینن
بڵاوکراوەتەوە۲ + ٦ چیرۆکی لاوەکی
مانگا
نووسەرتاب ناجاتسۆکی
وێنەکێششینچیرۆ ئۆتسوکا
بڵاوکەرەوەمیدیا فاکتەری
دێمۆگرافیانێر
چاپمەنم.ف بۆنکۆ
وەشانی ڕەسەن۲٥ی کانوونی دووەمی ۲۰۱٤ئێستا
بەرگەکان۱۱ + ۲ چیرۆکی لاوەکی
مانگا
بەشی ۱: ڕۆژێک لە پایتەخت
نووسەرتاب ناجاتسۆکی
وێنەکێشدایچی ماتسۆسی
بڵاوکەرەوەمیدیا فاکتەری
دێمۆگرافیاسێینن
گۆڤارگێکان کۆمیک ئەلایڤ
وەشانی ڕەسەن٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤٢٧ی شوباتی ٢٠١٥
بەرگەکان۲
مانگا
بەشی ۲: هەفتەیەک لە کۆشک
نووسەرتاب ناجاتسۆکی
وێنەکێشماکۆتۆ فیوجیتسۆ
بڵاوکەرەوەسکوار ئێنیکس
دێمۆگرافیاسێینن
گۆڤارگانگان کۆمیکس
وەشانی ڕەسەن۲٥ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤۲٥ی کانوونی دووەمی ۲۰۱۷
بەرگەکان٤
مانگا
بەشی ۳: ڕاستی سفرەکە
نووسەرتاب ناجاتسۆکی
وێنەکێشدایچی ماتسۆسی
بڵاوکەرەوەمیدیا فاکتەری
دێمۆگرافیاسێینن
گۆڤارگێکان کۆمیک ئەلایڤ
وەشانی ڕەسەن۲٥ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤٢٧ی ئایاری ٢٠١٥
بەرگەکان٥
زنجیرە تەلەفیزیۆنی ئەنیمێ
دەرھێنەرماساهارۆ واتانابێ
بەرھەمھێنەرشۆ تاناکا
ماساهیتۆ ئیکتۆبۆ
یۆشیکازۆ بنیا
ئایا ئیزوکا
کازۆ ئۆنۆکی
ئێرکۆ ئۆکی
نووسەرماساهیرۆ یۆکۆتانی
ئاوازدانانکێنچیرۆ سویهیرۆ
ستودیۆوایت فۆکس
پەخشی ڕەسەن ٤ی نیسانی ۲۰۱٦ ۱۹ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱٦
ئەڵقەکان۲٥
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

رێ:زێرۆ دەسپێکردنی ژیان لە جیھانێکی تر (بە ژاپۆنی: Re:ゼロから始める異世界生活) بریتییە لە مانگایەکی ژاپۆنی لە نووسنی تاب ناجاتسۆکییە، و کتێبی یەکەم لە گۆڤاری مانگانەی کۆمیدیای زیندوو لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ بۆ ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥ بڵاو کرایەوە، و کتێبی دووەم لە گۆڤاری بیگ گانگان لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاو کرایەوە، و کتێبی کۆتایی لە لە گۆڤاری مانگانەی کۆمیدیای زیندوو لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٥ ژمارەی ٤٣ لە ٢٠٠٠دا بۆ ٤٨ لە ٢٠٠٢دا بڵاو کرایەوە و لە ھەشت بەشدا کۆکرایەوە. لە مانگاکە ئەنیمێیەک وەرگیراوە، و لە شێوەی ٢٥ ئەڵقە ڕێکخراوە و لەسەر تەلەڤیزیۆنی تۆکیۆ، و تەلەڤیزیۆنی ئۆساکا، و تەلەڤیزیۆنی ئێچی، و ئات-ئێکس لە نیسان بۆ کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ پەخشکراوە.

چیرۆک[دەستکاری]

ژیانی سوبارو دەگۆڕدرێت کاتێک بۆ جیهانێکی تر بانگ دەکرێت. وە لەوەش خراپتر، هێرشی دەکرێتە سەر، بەڵام کچێکی قژ زیوی ڕزگاری دەکات، بۆیە دوای دەکەوێت تا چاکەکەی بداتەوە، ئەو کاتەش بە شێوەیەکی نادیار دەکوژرێن، و سوبارو بۆی دەردەکەوێت هێزێکی تایبەتی هەیە، ئەویش ئەوەیە کاتێک دەمرێت کات دەگەڕێتەوە دواوە.

کەسایەتییە سەرەکییەکان[دەستکاری]

سوبارو ناتسکی[دەستکاری]

سوبارو ناتسکی (بە ژاپۆنی: ناتسکی سوبارو) ڕۆڵەکەی لە لایەن یوسوکێ کۆبایاشییەوە گێڕدراوە. هیکیکۆمۆرییەک و یاریکەرێکە بینی لەپڕ لە کاتی ڕۆشتنەوەی بۆ ماڵ لە دووکان بۆ جیهانێکی تر دەگوازرێتەوە، و لەوێ کچێکی نیوە ئیلایفی قژ زیویی بە ناوی ئێمیلیا دەبینێت، و زۆر خۆشیدەوێت. لە کاتی گەیشتنیدا، سوبارو هێزێکی وەرگرت کە ناوێ لێنا "گەڕانەوە بە مردن"، کە وای لێ دەکات بگەڕێتەوە بە کات ئەو کاتەی دەمرێت لەگەڵ هەڵگرتنی بیرەوەری لە هێڵە کاتییەکەی پێشوو، بەڵام ناتوانێت دەربارەی هێزەکەی بە کەس بڵێت، ئەمەش چونکە هەر کاتێک هەوڵ بدات بۆ ساتێک بێ هۆش دەبێت و چەند دەستێکی شاراوە دەردەکەوێت کە هەڵدەستن بە گوشینی دڵی، و تەنانەت لەوانەیە ئەوانەی دەوروبەری بکوژێت، هەروەها دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی "بۆنی جادووگەرە خراپەکە" لێی، کە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی مابێست (بوونەوەرە جادوویەکان)، ئەوەش شایەنی باسە کە ئەو کەسانەی بۆنەکە ئاشکرا دەکەن بە بۆگەنی دەبینن. لەگەڵ ئەوەی ئەو کەسێکی ئاساییە، سوبارو ماوە ماوە مەشق و ڕاهێنان دەکات، و هەروەها وادیارە سەرەتاییەکانی شەڕ بە دەست دەزانێت، کە وای لێدەکات بە تەواوی بێکەڵک نەبێت، هەروەها کەمێک تایبەتی بە جادووی "یین" پیشان داوە، بەڵام بە ئاستێکی زۆر سادە، لە کەوانی سێیەمدا، بە فەرمی لە تەنینەی زەوی ئەسمەر کە پێی دەوترێت باتریش وەک سوارچاکێکی تایبەت. و لە کەوانەی چوارەم لە ڕۆمانێکی ویبدا، لەگەڵ ئەوەی سوبارو ڕێکەوتنی لەگەڵ بیاتریسدا کرد، سوبارو هەروەها بارکۆر و شێوازی بەکارهێنانی قامچی وەک چەک بۆ چەند مانگێک فێر بوو، کە بووە هۆی بەهێزکردنی. و لە کۆتایی کەوانەی چوارەمەوە، بە فەرمی سوبارو بوو بە سوارچاکی ئێمیلیا.

  • کەسایەتییەکە خەڵاتی نیوتایپ بۆ باشترین کەسایەتی نێری بردەوە.

ئێمیلیا[دەستکاری]

ئێمیلیا (بە ژاپۆنی: ئێمیریا) ڕۆڵەکەی لە لایەن رێ تاکاهاشییەوە گێڕدراوە. کچە پاڵەوانی ڕۆمانەکەیە، و کچێکی نیوە ئیلفی قژ زیوییە، هەروەها ئەو یەکێکە لە پاڵێوراوەکان لە هەڵبژاردنە شاهانەییەکاندا، کە دەیکات بە بە شاژنی چل و دووەمی لۆگینیکا. سوبارو بۆ یەکەم جار کاتێک فێلت نیشانەکەی (کە ئپێویستی پێی هەیە بۆ چوونە ناو هەڵبژاردنەکانەوە) دزی چاوی پێکەوت. ئەو لە دارستانە بەستووەکەوە هاتووە، و تەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵە (لەگەڵ ئەوەی زۆربەی تەمەنی بە بەستوویەتی لە دارستانەکەدا بەسەر بردووە). هێشتا حاڵەتی مێشکی لە هەرزەکارەکان دەچێت. ناوی "ساتێلا" کە ئێمیلیا لە سەرەتادا کاتێک بۆ یەکەم جار سوباروی بینی بەکارهێنا ناوی چادووگەرە خراپەکەیە، کە خاوەنی شێوەیەک هاوشێوەی ئەوە، هەروەها ئەو بەرپرسە لە جیاکارییەکان دژی ڕەگەزی ئێلف. هیجان و ڕەگەزەکانی تر و خەڵکی وەک هیوایان بۆ داهاتوو باشتر سەیری دەکەن لەبەر ئامانجەکانی لە یەکسانی و دیموکراتی. زۆربەی کات خەڵکی ڕقیان لە ئێمیلیا بوو، ئەمەش لەبەر لێکچوونی لەگەڵ ساتێلادا، کە بە هۆیەوە هیچ هاوڕێیەکی نەبوو تا چاوی بە سوبارو کەوت. لە سەرەتادا ئێمیلیا وەک منداڵێکی هاروهاج سەیری سوباری کرد کە پێویستە هەموو کات ئاگەداری بێت، بەڵام دوای ئەوەی لە ڕێبازخوازانی جادووگەرەکە ڕزگاری کرد ئێمیلیا کەم کەم دەکەوتە داوی خۆشەویستییەوەی، ئەمەش چونکە سوبارو یەکەم کەسە وای لێبکات کە هەست بە خۆشەویستی و دڵخۆشی و قوبڵکردن بکات.

رێم[دەستکاری]

رێم (بە ژاپۆنی: رمۆ) ڕۆڵەکەی لە لایەن ئینۆری میناسێوە گێڕدراوە. ئەو یەکێکە لەو دووانە شەیتانەی کە لە کوشکی رۆزوال کار دەکەن. رێم خوشکی بچووکی رامە و خاوەنی قژێکی شینە.

رام[دەستکاری]

رام (بە ژاپۆنی: رامۆ) ڕۆڵەکەی لە لایەن رێ مورکاواوە گێڕدراوە. ئەو یەکێکە لەو دووانە شەیتانەی کە لە کوشکی رۆزوال کار دەکەن. رام خوشکی گەورەی رێمە و خاوەنی قژێکی سوورە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]