ڕێکخراوەی ئیزیرتوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێکخراوەی ئیزیرتوو، (Izirtu NGO) لە ژێر ناوی تەواوی لایەنگرانی یادگارە مێژووییەکانی ئیزیرتوو-وە، (بە فارسی: انجمن دوستداران یادگارهای تاریخی ایزیرتو‎) ڕێکخراوەیەکی ناحکوومی (NGO)یە و لە بواری فەرھەنگی‌دا چالاکە. بنکەی سەرەکیی ئیزیرتوو لە شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، بەڵام چالاکییەکانی ھەر بە شاری بۆکانەوە نەبەستراوەتەوە.

ڕابردوو[دەستکاری]

ڕێکخراوەی ئیزیرتوو نەورۆزی ساڵی ٢٠٠٤ چالاکییەکانی خۆی بە ڕێکخستنی ڕیزە کاروانێک بۆ گوازتنەوەی گەشتیارانی گردی قەڵایچی لە ناوچەی بۆکان، دەست پێ کرد. ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ٢٠٠٦ بەشێوەیەکی ڕەسمی ئیزن‌نامەی چالاکی لە سازمانی وەرزش و لاوانی ئێران وەرگرت.

ژمارە و ڕێکەوتی تۆمارکرانی ڕەسمی: ٢٠٠٦/٤/١٠- ٠٦٠٢١٤٠٧٣/٢١٠٠

لکەکان[دەستکاری]

ڕێکخراوەی ئیزیرتوو ٤ لکی سەرەکی لێ‌دەبێتەوە و ھەر کامیان لە بواری خۆی‌دا خاوەن چالاکی و بەرھەمی خۆیەتی:

  1. لکی مێژووناسی؛ لە بواری پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان بە شێوەی دەرخستنی گۆڤار و چاپی کتێب و بابەتەوە چالاکە.
  2. لکی منداڵان؛ لە بواری ئەدەبیاتی منداڵان‌دا (بڵاوکردنەوەی کتێب و پووستێڕ و... ی منداڵانە) چالاکە.
  3. لکی کتێبخانەکان؛ لە بواری دانانی کتێبخانە لە دێھاتەکانی کوردستان و یارمەتی بۆ پەرەسەندنی فەرھەنگی خوێندنەوەوە چالاکە.
  4. لکی تۆژینەوە؛ لە بواری لێکۆڵینەوە بە شێوەی چاپی کتێب و فیلمی بەڵگەییەوە چالاکە.


لکی مێژووناسی[دەستکاری]

  • تا ئێستا ئەم کتێبانەی بڵاوکردۆتەوە:
  1. یادگارھای تاریخی بوکان/ سە زبانە؛ کردیٰ فارسی، انگلیسی (بەکوردی دەبێتە: یادگارە مێژووییەکانی بۆکان، دوو زمانە؛ فارسی و ئینگلیسی)[١]
  2. کۆمەڵە شوێنەواری مێژوویی-کلتووریی مەھاباد/ سێ زمانە؛ ئینگلیسی، کوردی و فارسی[٢]
  • تا ئێستا ئەم پووستێڕانەی بڵاوکردۆتەوە:
  1. پووستێڕی تاق وەسان لە ٥٠٠٠ بەرگدا بۆ نەورۆزی ٢٠١٠


٭ ساڵی ١٣٨٨ی ھەتاوی بە پێشنیاری ڕێکخراوەی ئیزیرتوو بە نیازی ناساندنی شوێنەواری مێژوویی گردی قەڵایچی، لە ڕێگەی شارەوانیی بۆکانەوە، لە لایەن ھونەرمەند "ھێمن قارەمانی"-یەوە مۆنیۆمێنتێکی دووبەر لە ڕووی نەخشی سەر خشتێکی دۆزراوەی قەڵایچیەوە دروست کرا و لە مەیدانی ئەسکەندەری شاری بۆکان چەقێنرا. ئەو خشتەی کە مۆنیۆمێنتەکەی لە ڕووەوە دروست کراوە ئێستا لە مووزەی تۆکیۆی ژاپۆن پارێزراوە. شایانی باسە کاتی خۆی لە گردی قەڵایچی ھەزاران خشتی نەخشێنراو و قاپ و قاچاغ و چشتی دەسکردی مێژوویی دۆزرانەوە و دەرھێنران و بەتاڵان چوون.

٭ ھەر وەھا حەول دان بۆ پاراستنی ئاسەوارە مێژووییەکانی وەک گردی قەرەکەند و قەڵای سەرداری بۆکان، قەڵای ھەوشاری تیکاب، تاق‌وەسانی کرماشان، گردی تەرخان‌ئاوای مەریوان، گردی زێویەی سەقز، مەحموودئاوای ساین‌قەڵا، حەمامی خدریی بانە، چوارتاقیی سەردەمی ساسانیی دەرەشاری ئیلام و... بەشێک لە کردەکانی لکی مێژووناسیی ڕێکخراوەی ئیزیرتوو بووە لە ساڵانی ڕابردوودا.

لکی منداڵان[دەستکاری]

بە ناوی زارۆکەوە دەناسرێ. تا ئێستا ئەم چالاکی و چاپ کراوانەی ھەیە:

  • چالاکی زارۆک:
  1. بەڕێوەبردنی ھەمایشی یەک ڕۆژەی مناڵ. ئەندێشە و میراتی فەرھەنگی لە شاری بۆکان لە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژی ٢٠٠٧دا
  2. بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێنی جیھانیی مافی مرۆڤ بە زمانێکی ساکار بۆ زارۆکان لە شێوەی پووستێڕدا
  3. بڵاو کردنەوەی رۆژژمێری ھێلکەی نەورۆز بۆ منداڵان لە شێوەی پووستێڕدا بۆ نەورۆزی ٢٠٠٩
  4. بڵاوکردنەوەی بانگەوازییەکی سەرتاسەری بۆ گەیاندنی یارمەتی بە مناڵانی زیان‌لێکەوتووی بوومەلەرزەی پاییزی ۲۰۱۷ ی پارێزگای کرماشان، دوابەدوای بوومەلەرزەکە؛ کە بەدەنگەوەهاتنی جوامێرانەی خەڵکی لێ‌کەوتەوە.


  • کتێبی بڵاوکراوەی زارۆک :
  1. شایی مشکەبۆر[٣]
  2. کەڵەشێری ورگن[٤]
  3. کووپە قاورمە[٥]
  4. ماسی کۆلکەزێڕینە[٦]
  5. ژیلان[٧]

لکی کتێبخانەکان[دەستکاری]

ڕێکخراوەی ئیزیرتوو لەم بوارەدا لەگەڵ زیاتر لە ٣٠ کتێبخانەی دێھاتەکانی ڕۆژاوای ئێران پەیوەندی ھەیە و لە بواری کەل و پەل و ڕاھێنانی شێوازی بەڕێوەبردنی کتێبخانەوە یارمەتییان دەدات.[٨] بنیات نانی نەریتی ھەمایشی ساڵانەی کتێبخانەی دێھاتەکان و بەڕێوەبردنی ھەمایشی ساڵانەی کتێبخانەی دێھاتەکانی ڕۆژئاوای ئێران بە یارمەتیی ڕێکخراوە و لایەنە خەمخۆرەکانی فەرھەنگ و زانست، تا ئێستا لە پێنج نۆرەدا، چالاکییەکی دیکەی لکی کتێبخانەکانە. ئەو ھەمایشانەی تا ئەلان بەڕێوە چوون بریتین لە:

  1. ھەمایشی یەکەم، شوێن: ڕەبەت، ڕێکەوت: ٢٥ خەزەڵوەری ٢٠١٢
  2. ھەمایشی دووھەم، شوێن: ھەورامان (پاوە)، ڕێکەوت: ٣٠ خەزەڵوەری ٢٠١٣
  3. ھەمایشی سێھەم، شوێن: بۆکان، ڕێکەوت: ٢٠ خەرمانانی ٢٠١٤
  4. ھەمایشی چوارەم، شوێن: شنۆ، ڕێکەوت: ١١ سەرماوەزی ٢٠١٦
  5. ھەمایشی پێنجەم، شوێن: سەقز، ڕێکەوت: ١٦ خەرمانانی ٢٠١٧
  6. ھەمایشی شەشەم، شوێن: مەهاباد، ڕێکەوت: ۸ سەرماوەزی ٢٠۱۸

لکی تۆژینەوە[دەستکاری]

  • دەرخستنی گۆڤاری زانستیی "پژوھش ھای زاگرس" (بەکوردی دەبێتە: تۆژینەوەکانی زاگرۆس) کە گۆڤارێکی زانستییە و لە بواری زانستی و تۆژینەوەی سەر بە دەڤەرەکانی زاگرۆس دەردەچێت.[٩]

تا ئێستا ٥ ژمارەی دەرچووە. دوا ژمارەی ڕەزبەری ساڵی ٢٠١٥ بڵاو بۆتەوە.[١٠]


گانامەی ئیزیرتوو[دەستکاری]

گانامەی ئیزیرتوو گۆڤارێکە کە بە پێی پێویست لە کات و ساتی گونجاودا دەردەچێت و بەرنامە و پلان و چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە بڵاو دەکاتەوە و تا ئێستا ٤ ژومارەی بڵاو بۆتەوە.[١١]

گانامەی ڕووناکی[دەستکاری]

گانامە ڕووناکی گۆڤارێکی پەیوەست بە ھەمایشەکانی کتێبخانەوەیە و بۆ ھەر ھەمایشێک بڵاو دەبێتەوە و کاکڵی وتار و بەرنامەکانی ھەمایش دەخاتە ڕوو. تا ئێستا ٤ ژومارەی بڵاو بۆتەوە:

  1. گانامەی ڕووناکی ژمارە ١ تایبەت بە دووھەمین ھەمایشی کتێبخانەکان لە ھەورامان[١٢]
  2. گانامەی ڕووناکی ژمارە ٢ تایبەت بە سێھەمین ھەمایشی کتێبخانەکان لە بۆکان[١٣]
  3. گانامەی ڕووناکی ژمارە ٣ تایبەت بە چوارەمین ھەمایشی کتێبخانەکان لە شنۆ[١٤]
  4. گانامەی ڕووناکی ژمارە ٤ تایبەت بە پێنجەمین ھەمایشی کتێبخانەکان لە سەقز[١٥]


ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ یادگارھای تاریخی بوکان/ فارسی، انگلیسی، انجمن دوستداران یادگارھای تاریخی ایزیرتو، ٢٠٠٦
  2. ^ کۆمەڵە شوێنەواری مێژوویی-کلتووریی مەھاباد/ سێ زمانە؛ ئینگلیسی، کوردی و فارسی، انجمن دوستداران یادگارھای تاریخی ایزیرتو، ٢٠٠٨
  3. ^ سەلیمی بابامیری، سەعید (وەرگێڕ)، سوان، سووزن (نووسەر) شایی مشکە بۆر، ڕێکخراوەی ئیزیرتوو، ڕەزبەری ٢٠٠٩
  4. ^ گەردیگلانی، ئەمین، کەڵەشێری ورگن، ڕێکخراوەی ئیزیرتوو، ڕەشەمەی ٢٠٠٩
  5. ^ بەختازەر، سیامەند، کووپە قاورمە، ڕێکخراوەی ئیزیرتوو، ڕەشەمەی ٢٠١٠
  6. ^ ساڵحی، لەیلا (وەرگێڕ)، فیستێڕ، مارکووس (نووسەر)، ماسی کۆلکەزێڕینە، ڕێکخراوەی ئیزیرتوو، پووشپەڕی ٢٠١٢
  7. ^ عابدی، عەلی (ئامادەکار و ئاوازدانەر)، ژیلان (شێعری کۆمەڵێک شاعیر)، ڕێکخراوەی ئیزیرتوو، ڕەشەمەی ٢٠١٢
  8. ^ «ایزیرتو» با بیش از ٣٠ کتابخانە روستایی در چھار استان غربی کشور ھمکاری دارد سایتی: ھنرنیوز http://www.honarnews.com/vdcb9fb0.rhb0wpiuur.html
  9. ^ فصلنامە پژوھش ھای زاگرس، سال اول، شمارە ١، انجمن دوستداران یادگارھای تاریخی ایزیرتو، 2013، ISSN:2345-2595
  10. ^ فصلنامە پژوھش ھای زاگرس، شمارە ٤ و ٥. انجمن یادگارھای تاریخی ایزیرتو. پاییز و زمستان 2014، انتشار در مھر 2015. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)
  11. ^ گاھنامە ایزیرتو، شمارە ٤، سال چھارم، انجمن دوستداران یادگارھای تاریخی ایزیرتو، نوروز ٢٠١١
  12. ^ ڕووناکی ژمارە ١. ڕێکخراوەی ئیزیرتوو. 30 خەزەڵوەری 2013. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)
  13. ^ ڕووناکی ژمارە ٢. ڕێکخراوەی ئیزیرتوو. 20 خەرمانانی 2014. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)
  14. ^ ڕووناکی ژمارە ٣. ڕێکخراوەی ئیزیرتوو. 11 سەرماوەزی 2016. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)
  15. ^ ڕووناکی ژمارە ٤. ڕێکخراوەی ئیزیرتوو، ڕێکخراوەی ھیوای زانست. 16 خەرمانانی 2017. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)