ڕۆژی جیهانیی ڕاگرتنی تووندووتیژی بەرانبەر ژنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ڕۆژی نێودەوڵەتی ڕاگرتنی تووندووتیژی بەرانبەر ژنان
بیرۆکەھۆشیاری لەسەر تووندووتیژی بەرانبەر ژنان
ڕێکەوت٢٥ی تشرینی دووەم

کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی وەک ڕۆژی نێودەوڵەتی ڕاگرتنی تووندووتیژی بەرامبەر ژنان دەستنیشانکرد.[١] گرنگی ڕۆژەکە بۆ بەرزکردنەوەی ھۆشیارییە لەسەر ئەوەی ژنان لە سەرانسەری جیھان ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی، توندوتیژی خێزانی و چەندین جۆری دیکەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەبنەوە.

مێژوو[دەستکاری]

رۆژی یادەکە دانراوە بەپێی رۆژی کوشتنی سێ چالاکەوانی سیاسی لە کۆماری دۆمۆنیکا لە ساڵی ١٩٦٠ کە فەرمانی کوشتنەکە لەلایەن دیکتاتۆری دۆمۆنیکی (ڕافایئل ترۆخیلیۆ ١٩٣٠ – ١٩٦١). لا ساڵی ١٩٨٠ دا، چالاکەوانانی ئەمریکای لاتینی و دوورگەکانی کاریبی رۆژی ٢٥ تشرینی دووەمیان دەستنیشان کرد وەک ڕۆژی بەرەنگاری و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دەربارەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەشێوەیەکی بەرفراوانتر و دواتر لە ڕێکەوتی ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ بە فەرمی لەلایەن بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ناسێنرا.[٢]

نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی ھەستاون بە ھاندانی حوکمەتەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە ڕێکخستنی و ئەنجامدانی چالاکیی بەمەبەستی پشتگیری کردن لە رۆژەکە وەک یادێکی نێودەوڵەتی.[٣] بۆ نموونە (یەکەی نەتوە یەکگرتووەکان بۆ یەکسانی ڕەگەزیی و بەھێزکردنی ئافرەتان) ھەموو ساڵێک چاودێری ڕۆژەکە دەکات و پێشنیار بۆ ڕێکخراوەکانی دی دەکات بۆ ئەنجام دانی ھەمان چاودێری.

لە پەیامەکەی دا بەڕێوبەری جێبەجێکاری (یەکەی نەتوە یەکگرتووەکان بۆ یەکسانی ڕەگەزیی و بەھێزکردنی ئافرەتان) فومزیلی ملامبوو نیگوکا لە یادی ٢٥ تشرینی دووەمی ٢٠١٤ دا وتی:

«نزیکەی بیست ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی ١٩٩٥ دا، ١٨٩ حوکمەت لە پەکین کۆبوونەوە. ڕێکەوتن بە پەیڕەوکردنی کۆمەڵە کردەیەک کە دەستنیشانکەری چەند ڕێکارێکی گرنگی بوو بۆ کۆتای ھێنان بە توندوتیژی دژی ئافرەتان، بەھێزکردنی ئافرەتان و بەدیھێننانی یەکسانی ڕەگەزیی. بەڵێنامەکانی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر ھێشتا کارپێکراوە ئەمڕۆ. ھەموومان پێکەوە دەبێت ساڵی ٢٠١٥ بکەین بە دەستپێکی کۆتایی نایەکسانی ڕەگەزیی و ئێستا کاتی کردارە.»[٤]

لە پەیامەکی دا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بانکی مۆن لە رۆژی یادەکە لە ساڵی ٢٠١٣ دا وتی:

«پێشوازی ئەو کۆمەڵە دەنگە دەکەم بانگەشەی کۆتایھێنانی توندوتیژی دەکەن کە لە کۆی ھەر سێ ئافرەتێک کاریگەری ھەیە لەسەر یەکێکیان لە ماوەی ژیانی دا. دەستخۆشی دەکەم لەو سەرکردانەی یارمەتیدەرن بۆ جێبەجێکردن و سەپاندنی ئەو یاسایانە و گۆرینی بیروڕاکان. ھەروەھا ستایشی ھەموو ئەو قارەمانانە دەکەم کە یارمەتی قوربانیان دەدەن چاک ببنەوە و بوونەتە بریکار و نوێنەری گۆران لە سەرتاسەری جیھان دا.»[٥]

زانیارییە کۆکراوەکان لەسەر توندوتیژی دژی ئافرەتان[دەستکاری]

وتارێکی ئازاری ساڵی ٢٠١٣ لەسەر تۆری ڕاگەیاندنی ئینتەرنێتی (The Conversation) بە ناوی (کۆتایی ھێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان بۆ ھەمووانە - Ending violence against women is good for everyone) کە لەو ساڵەدا پەیوەست بوو بە یادی رۆژی جیھانی ئافرەتانەوە. وتارەکە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ھەرچەندە ڕای گشتی ئوستراڵی پێی وایە توندوتیژی دژی ئافرەتانی ئوستراڵی کەمتر سەختە بە بەراورد بە نەتەوەکانی تر بەڵام دەزگای ئاماری ئوستراڵی دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە لە کۆی ھەر سێ ئافرەتێک یەک ئافرەت دووچاری توندوتیژی جەستەیی دەبێتەوە لە ماوەی ژیانی دا و ڕێژەی ٢٣٪ - ٢٨٪ ئافرەتان ڕووبەروی ئازاری سێکسی یان سۆزداری دەبنەوە[٦] و ئامارەکان لە ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوەی ساڵی ٢٠٠٥ وەرگیرابوو بە ناونیشانی (توێژینەوەی سەلامەتی تەندروستی ئوستڕاڵی).[٧]

وتارەکەی لیندا مورەی و لێسڵی پریوت زانیاری زیاتری خستەڕوو لەسەر ئوستڕاڵیا بەوەی کە توندوتیژی ھۆکاری سەرەکی مردن، نەخۆشی و کەمئەندامی ئافرەتانی ئوستراڵییە لەنێوانی تەمەنی ١٥ بۆ ٤٤ و بەرپرسیاری سەرەکییە بۆ بارەکانی مردنی پێشوەختە وەک لە ھەر ھۆکارێکی تری بەرپێگیراوی وەک قەڵەوی، جگەرەکێشان و بەرزی پەستانی خۆێن.

نەخشەڕێگەی نەتەوەی ڕێکارێکی کردەیی دادەنێت بۆ ١٢ ساڵی داھاتوو. ئەم نەخشەیە پابەندبوونی ئوستراڵیا پیشان دەدات بە پشتگیری کردنی مافەکانی مرۆڤی ئافرەتانی ئوستراڵی لەڕێی (پەیمانی بنبڕکردنی ھەموو جۆرەکانی جیاکاری کردن دژی ئافرەتان)، (ڕاگەیاندنی کۆتایی توندوتیژی دژی ئافرەتان) و (ڕاگەیاندنی پەکین و پەیڕەوی کردەیی).[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "International Day for the Elimination of Violence against Women". United Nations. United Nations. 2013. لە ڕێکەوتی ٢١ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  2. ^ "International Day for the Elimination of Violence against Women". United Nations. United Nations. 2013. لە ڕێکەوتی ٢١ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  3. ^ "How Parliaments Can and Must Promote Effective Ways of Combating Violence Against Women in All Fields" (PDF). The 114th Assembly of the Inter-Parliamentary Union. IPU. لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  4. ^ "International Day for the Elimination of Violence against Women". UN Women. UN Women. 2014. لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  5. ^ "Secretary-General's Message for 2013". United Nations. United Nations. 2013. لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  6. ^ "The Latest: Tense women's march in Turkey ends peacefully". Washington Post. Associated Press. 25 November 2017. لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  7. ^ "PHOTOS: International Day for the Elimination of Violence against Women 2017". The Denver Post. 26 November 2017. لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  8. ^ ""Non una di meno", migliaia di donne in piazza a Roma contro la violenza". La Repubblica (بە زمانی ئیتالی).