توندوتیژی دژی ئافرەتان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

توندوتیژی دژی ئافرەت یان توندوتیژی ڕەگەزیی بریتییە لەو کردە توندوتیژییانەی بە شێوەیەکی سەرەکی دژی ژنان و کچان ئەنجام دەدرێت و ئەم جۆرە توندوتیژییانە بە جۆرێک لە جۆرەکانی تاوانی کینەیی دادەنرێت[١] کاتێک بە تایبەتی ئاراستەی ژنان و کچان دەکرێت لەبەر ئەوەی کە رەگەزی مێن. توندوتیژییەکانی دژی ئافرەت مێژوویەکی دوورودرێژی ھەیە، ڕووداو و ڕادەی توندێتی کردەکان لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر و لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تریش دەگۆردرێت. ئەم کردە توندوتیژییە بە ڕێکار و شێوازێکی چەوساندنەوە و داپلۆسینی ئافرەت دادەنرێت چ لە کۆمەڵگە یان پەیوەندی تاکەکەسی دا بێت و دەکرێت ھۆکارەکەی بگەرێتەوە بۆ ھەستی (خاوەندارێتی، باڵادەستی، سروشتێکی دەروونی توندوتیژانە و کینەیەکی زکماکی) بەرامبەر بە ئافرەت لەلایەن کەسی توندوتیژەوە.

ڕاگەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەڵێت "توندوتیژی دژی ئافرەتان بریتییە لە بەرجەستەبوونی پەیوەندییە مێژوویە نایەکسانەکانی نێوان ژن و پیاو وە توندوتیژی دژی ئافرەتان یەکێکە لە رێکار و شێوازە سەرەکییەکان کە ژنان بەزۆر و ناچاری دەخرێنە ئاستێکی نزمتر و کەمتر بە بەراورد بە پیاوان."[٢] سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆفی ئەنان لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٦ کە لە ئابوونەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئافرەتان بڵاوکرابۆوە ڕایگەیاند: توندوتیژی دژی ژنان و ئافرەتان کێشیەکی گشتگیرە و لە جیھان دا بەلایەنی کەمەوە ھەموو سێ ئافرەتێک دانەیەکیان ڕووبەڕووی لێدان، سێکسی زۆرەملێ یان دەستدرێژی بۆتەوە لە خاڵێک لە خاڵەکانی ژیانی دا کە زۆرجار کەسی دەستدرێژیکەر کەسێکی ناسراوی ژیانی ئافرەتەکە بووە.[٣]

توندوتیژی دژی ژنان دەچێتە خانەی چەند پۆل و بوارێکەوە وە توندوتیژی لەلایەن تاکەکەس و دەوڵەتیشەوە ئەنجام دەدرێت. ھەندێک لە جۆرەکان کە لەلایەن تاکەکەسەوە ئەنجام دەدرێت (لاقەکردن، توندوتیژی خێزانی، دەستدرێژی سێکسی، منداڵخستنەوەی زۆرمڵێ، کوشتنی کچە ساواکان، دیاریکردنی ڕەگەز پێش لەدایکبوون و توندوتیژی پێش لە دایکبوون) و ھەروەھا کردە باو و نەریتییەکان وەک (کوشتن لەسەر نامووس، توندوتیژی لە کاتی دەستگیرانی دا، خەتەنەکردنی ئافرەتان، ھاوسەرگیری لەڕێی فڕاندن و ھاوسەرگیری زۆرەملێ). ئەو توندوتیژییانەی لەلایەن ھەندێک لە دەوڵەتانەوە ئەنجام دەدرێت (لاقەکردن لە کاتی جەنگ دا، توندوتیژی سێکسی و کۆیلەکردنی سێکسی لە کاتی ناکۆکییەکان دا، نەزۆک کردنی زۆرەملێ، منداڵ لەباربردنی زۆرەملێ، توندوتیژی لەلایەن پۆلیس یان کەسانی دەسەڵاتدار، بەردبەباران کردن و بەقامچی لێدان) و چەند شێوەیەکی تری توندوتیژی وەک بازرگانی کردن بە ئافرەتان و لەش فرۆشی زۆرەملێ کە ڕێکخراوە لەلایەن تۆرە تاوانکارییەکانەوە.[٤]

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (World Health Organization - WHO) لە لێکۆڵینەوەکانی دەربارەی توندوتیژی دژی ژنان ھەستاوە بە ھەڵسەنگاندن و پۆلێن کردنی شێوازە جیاوازەکانی توندوتیژییەکە کە ڕوودەدات بە درێژای قۆناغەکانی ژیانی ئافرەتان لە پێش لە دایکبوونییەوە تا تەمەنی پیری.[٥]

دەستکەوتی جوڵانەوەکانی دژی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان[دەستکاری]

یەکەم کاریگەرترین بەڵگەنامە کە ھەڵدەستێت بە ناساندنی توندوتیژی دژی ئافرەتان وەک سەرپێچییەک دژی مافەکانی مرۆڤ بریتیی بوو لە (ڕاگەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان) لە ڤێنا لە ساڵی ١٩٩٣ دا. ئەم دەستکەوتە بەشێک بوو لە ھەوڵێکی کۆکراوەی جیھانی جوڵانەوە ئافرەت دۆستان (فێمنیستەکان - Feminist) بە گۆرینی ئاراستەی کۆبوونەوەی ڤێنا لە کۆبوونەوەیەکی گشتی و باو دەربارەی مافەکانی مرۆڤ بۆ کۆبوونەوەیەک تایبەت بە مافەکانی ئافرەت لەبەر ئەوەی ڕێکخراوەکانی لێبووردەی جیھانی و چاودێری مافی مرۆڤ پێداگیریان نەکردبوو لەسەر بابەتەکە، لاقەکردن و توندوتیژی خێزانیان بە سەرپێچی بۆ سەر مافی مرۆڤ ھەژمار نەدەکرد سەرەڕای ھەبوونی کارنامەیەک دەربارەی مافی ئافرەتان لە ھەردوو ڕێکخراوەکەدا.

جۆرەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان

  • لاقەکردن
  • لاقەکردنی ھاوسەرگیری
  • توندوتیژی خێزانی
  • کوشتنەکان لەسەر نامووس
    • توندوتیژی لە کاتی دەستگیرانی دا
    • ھاوسەرگیری زۆرەملێ
    • خواردن پێدانی زۆرەملێیانە
    • توندوتیژی لەسەر بنەمای باشتربوونی کوڕ لە کچ
  • تێزاب پێداکردن
  • منداڵخستنەوەی زۆرمڵێ
  • دەستدرێژی لە کاتی ژوان دا
  • توندوتیژی سێکسی لەناو زانکۆدا
  • سنووردارکردنی ئازادی جوڵانەوەکان
  • ڕەت کردنەوە و نەدانی خزمەتی تەندروستی
  • بەدواکەوتن یان شوێنکەوتن
  • دەستدرێژی سێکسی
  • بازرگانی مرۆڤ و لەشفرۆشی زۆرەملێیانە
  • ھەڵسوکەوتی خراپ لەگەڵ بێوەژن
  • تاوانبارکردن بە جادوگەری
  • توندوتیژی لەلایەن دەوڵەتەوە
  • نەزۆک کردنی زۆرەملێ
  • سوتاندنی مەمکی ئافرەتان
  • و توندوتیژی پێش لە دایکبوون
  • توندوتیژی دژی ئافرەتانی ڕەسەنی ناوچەیەک
  • توندوتیژی دژی ئافرەتانی کۆچبەر و پەنابەر
  • توندوتیژی پەیوەست بە وەرزشەکانەوە
  • توندوتیژی و دەستدرێژی لە ئینتەرنێت دا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Russo، Nancy Felipe؛ Pirlott، Angela (November 2006). "Gender-based violence: concepts, methods, and findings". Annals of the New York Academy of Sciences. Taylor and Francis and Oxfam. 1087 (Violence and Exploitation Against Women and Girls): 178–205. Bibcode:2006NYASA1087..178R. PMID 17189506. doi:10.1196/annals.1385.024. 
  2. ^ Sexual and Gender-based Violence (WHO)
  3. ^ Citations:
  4. ^ "A/RES/48/104 - Declaration on the Elimination of Violence against Women". United Nations General Assembly. لە ڕێکەوتی ٠٦ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  5. ^ Moradian، Azad (10 September 2010). "Domestic Violence against Single and Married Women in Iranian Society". Tolerancy.org. The Chicago School of Professional Psychology. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە 25 April 2012. لە ڕێکەوتی ٠١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.