بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕۆژژمێری ھیجری ھەتاویەوە ڕەوانە کراوە)

ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی لە سەر بنەمای ڕۆژژمێری جەلالی دانراوە و ساڵی کۆچی پێغەمبەری ئیسلام کراوە بە دەستپێکی ئەم ڕۆژژمێرە.

یەکەم ڕۆژی بەھار (نەورۆز) دەستپێکی ساڵە و لە ئێستادا تەنیا ل ئێران و ئەفغانستان بە فەرمی کاری پێ دەکرێت. ناوی مانگەکان لە ناوی خواوەندەکانی ئایینی زەردەشتی وەرگیراون.

سەرەتای دەستپێکردنی ڕۆژژمێر

[دەستکاری]

سەرەتای ئەم ڕۆژژمێرە، وەک هیجری مانگی، لە ساڵی هیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام لە مەککە وە بۆ مەدینە ، کە بریتیە لە ساڵی ٦٢٢ز ، ڕۆژی ١٣ی مانگی ئەیلوول.

ساڵ، وەرز، مانگ و ڕۆژەکان

[دەستکاری]

ئەم ڕۆژژمێرە هاوشێوەی ڕۆژژمێری گریگۆری لە ٣٦٥ ڕۆژ و ١٢ مانگ، پێک هاتوە.

بە واتایەکی تر ساڵێک بریتیە لە ٣٦٥،٢٤٢١٩٨٧٨ڕۆژ؛ بۆ ڕیک خستنی لە گشت چوارساڵ جارێک، ساڵێکیان بە ٣٦٦ ڕۆژ ئەژمار دەکرێت.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «گاه‌شماری هجری خورشیدی»، ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی)، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە