ڕۆمیۆ لاڤیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆمیۆ لاڤیا
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٢- وۆلوێ
٢٠١٢-٢٠٢٠ ئەندەرلەخت
٢٠٢٠-٢٠٢١ مانچێستەر سیتی
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٢١-٢٠٢٢ مانچێستەر سیتی ٠ (٠)
٢٠٢٢- ساوسامپتۆن ٥ (١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٩ بەلجیکای خوار ١٥ ساڵان ١ (٠)
٢٠١٩ بەلجیکای خوار ١٦ ساڵان ١ (١)
٢٠٢١- بەلجیکای خوار ١٩ ساڵان ١٠ (٠)
٢٠٢٢- بەلجیکای خوار ٢١ ساڵان ١ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٣٠ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢١

ڕۆمیۆ لاڤیا[١] (لەدایکبووی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری بەلجیکیە کە وەک یاریزانێکی ناوەڕاست یاری دەکات لە خولی پرێمیەرلیگ دا بۆ یانەی ساوسامپتۆن.

کاروانی یانە[دەستکاری]

ئەندەرلەخت[دەستکاری]

لاڤیا بەرهەمێکی لاوانی یانەی ئەندەرلەختی بەلجیکیە. لە تەمەنی هەشت ساڵیدا گەیشتە ناوەندی ڕاهێنانەکانیان لە نیرپێد لە نزیک برۆکسل.

لە پاڵەوانێتیەکی ناوخۆیی لاوان بۆ یاریزانانی خوار ١٥ ساڵان سەرنجی پێپ گواردیۆلای بەلای خۆیدا ڕاکێشا. ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لەوێ بوو لەسەر بانگهێشتی یاریزانی مانچێستەر سیتی کێڤن دی بروین کە هاو ڕێکخەری ئەم پاڵەوانێتیەیە و هەروەها بە ناوی خۆیەوەیەتی ، جامی KDB (کورتکراوەی کێڤن دی بروین).[٢]

مانچێستەر سیتی[دەستکاری]

لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، لاڤیا لە هاوینی ٢٠٢٠دا ئەندەرلەختی بەجێهێشت بۆ مانچێستەر سیتی کە لەوێ یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری خۆی واژۆ کرد. بە خێرایی چووە پێکهاتەی خوار ١٨ ساڵان، لە تشرینی دووەمی ئەو ساڵەدا دوای تەنها ١١ یاری، بەرزکرایەوە بۆ خوار ٢٣ ساڵان. لەگەڵ تیمی ئی دی ئێس لاوە بەلجیکیەکە پاڵەوانێتی پریمەرلیگ ٢ ی بردەوە لە نیسانی ٢٠٢١ و هەڵبژێردرا بە باشترین یاریزانی وەرزەکە.

لە هاوینی ٢٠٢١ەوە، لاڤیا دەستی بە ڕاهێنان کرد لەگەڵ پێکهاتەی یەکەم. هەروەها ناوی لە پێکهاتەی یاریزانانی سیتیزن هەبوو کە یاریان کرد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ٢٠٢١-٢٢، ڕۆمیۆ لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١، لە سێیەم قۆناغی جامی ئی ئێف ئێڵ ٢٠٢١-٢٢ بەرامبەر وەیکۆمب واندەرز، یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکهاتەی یەکەم ئەنجامدا.[٣] و لە یاریەکدا کارتی زەردی وەرگرت.

ساوسامپتۆن[دەستکاری]

لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٢، لاڤیا چووە بۆ یانەی ساوسامپتۆن و گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆ کرد.[٤] لە ٦ی ئابی ٢٠٢٢، لاڤیا یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە دۆڕاندنی ٤٠١ کە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر تۆتنهام هۆتسپێر.[٥] یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ لە بردنەوەی ساینتسەکان ٢-١ بەرامبەر چێڵسی، کە بووە یەکەم یاریزان کە لە ساڵی ٢٠٠٤ لەدایک بووە و گۆڵ تۆمار بکات لە پریمەرلیگ.[٦][٧]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

لە بەلجیکا لەدایکبووە، لاڤیا ڕەچەڵەکی کۆنگۆییە.[٨] لە ساڵی ٢٠١٩، یەک یاری فەرمی بۆ پێکهاتەی لاوانی بەلجیکای خوار ١٥ ساڵان کردووە و هەروەها یەک یاری بۆ پێکهاتەی بەلجیکای خوار تەمەن ١٦ ئەنجامدا کە یەک گۆڵى تۆمارکردووە.[٩] لەو کاتەوە چەندین یاری دۆستانەی ئەنجامداوە کە زۆر جار کاپتنی تیپەکە بووە.

شێوازی یاریکردن[دەستکاری]

لۆڤیا یاریزانێکی ناوەندی بەرگرییە. ئەو ڕایگەیاند کە ئیلهامی یاریکردنی لە یاریزانی بەرشەلۆنە سێرجیۆ بۆسکێتس و هاوڕێی پێشووی لە مان سیتی فێراندینۆ وەرگرتووە. ئەو بە شێوەیەکی ئاشکرا دەڵێت کە ئاسوودە دەبێت لە کاتی وەگرتنەوەی تۆپ لە تیمی بەرامبەر ، بە بەکارهێنانی فشارێکی بەهێز و بەکارهێنانی زیرەکی، خۆڕاگرتن، لەگەڵ خێرایی، و کاتێک کە هێڵێکی قورسی تێپەڕین ئەنجام دەدات.[١٠]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

ھەتا ٣٠ ئابی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا ئەوروپا کۆی گشتی
ئاست یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان
مانچستەر سیتی ٢٠٢١-٢٢ پرێمیەرلیگ 0 0 1 0 1 0 0 0 2 0
ساوسامپتۆن ٢٠٢٢-٢٣ پرێمیەرلیگ 5 1 0 0 0 0 - 5 1
تەواوی کاروانی وەرزشی 5 1 1 0 1 0 0 0 ٨ 1

خەڵاتەکان[دەستکاری]

مانچێستەر سیتی

  • پاڵەوانی خوار ٢٣ ساڵان : وەرزی ٢٠٢٠-٢١ی پرێمیەرلیگ ٢

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Romeo Lavia Profile, News & Stats | Premier League". www.premierleague.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-23.
  2. ^ "Romeo Lavia: Man City wonderkid aiming to follow in Fernandinho's footsteps | Goal.com". www.goal.com. Retrieved 2021-09-23.
  3. ^ "Manchester City v Wycombe Wanderers". BBC Sport. Retrieved 21 September 2021.
  4. ^ "Saints swoop for Lavia". Southampton FC. 6 July 2022. Retrieved 6 July 2022.
  5. ^ "Confident Tottenham recover to thrash Southampton". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-10.
  6. ^ "Teenager Lavia scores for Southampton". Best 4 Seo.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ Bysouth, Alex (30 August 2022). "Southampton 2–1 Chelsea". BBC Sport. Retrieved 31 August 2022.
  8. ^ "Ghana's Romeo Lavia opens up on Manchester City move - Kickgh.com". www.kickgh.com. ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Royal Belgian FA". www.rbfa.be. Retrieved 2021-09-23.
  10. ^ Kulig, Jacek (2021-07-04). "Analysis: Why Romeo Lavia is turning heads at Manchester City by The American Cityzen". Football Talent Scout (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-23.