بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕووداوەکانی قامیشلۆ ٢٠٠٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووداوەکانی قامیشلۆ ٢٠٠٤
وڵاتسووریا
جێقامیشلۆ
کاتی ڕوودان١ی ئازاری ٢٠٠٤

ڕووداوەکانی قامیشلۆ ٢٠٠٤ شێوە ڕاپەڕینێکی کورد بوو دوای ئاژاوەگێڕییەکانی یارییەکی تۆپی پێی قامیشلۆ، کاتێک بەشێک لە ھاندەرانی عەرەبی تیپی (ئەلفەتوا) دەستیان کرد بە بەرزکردنەوەی وێنەی سەددام حوسێن، کارێک کە ھاندەرانی کوردی تیپی (ئەلجیھاد)ی تووڕە کرد،[١] [٢] بەھۆی شاڵاوی ئەنفال کە سەددام دژی کوردەکانی عێراق دەستی پێکرد. ئەم ڕووداوانە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ی زایینی لە شاری قامیشلۆی ڕۆژاوای کوردستان ڕوویاندا، کە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توندوتیژ لە نێوان کورد و ھەندێک لە ھۆزەکانی عەرەبدا ڕوویدا، ھێزە ئەمنییەکانی سووریا بەخێرایی دەستوەردانیان کرد، پاشان نائارامییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی تریش بڵاوبووەوە و بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام بوو.

ئەو دوو کۆمەڵەیە دەستیان کرد بە بەردبارانکردن بەسەر یەکتردا و خۆپیشاندەرانی کورد نووسینگەی ناوخۆیی حیزبی بەعسیان سووتاند، ئەمەش وایکرد ھێزە ئەمنییەکان دەستوەردان بکەن. سوپای سووریا بەخێرایی وەڵامی دایەوە و ھێزەکانی بە پاڵپشتی تانک و ھەلیکۆپتەر جێگیرکرد و سەرکوتکردنیان دەستپێکرد. ڕووداوەکان گەیشتنە لوتکە کاتێک کورد لە قامیشلۆ پەیکەری حافز ئەسەدی ڕوخاند.لایەنی کەم ٣٠ کورد کوژران کاتێک دەزگا ئەمنییەکان کۆنترۆڵی شارەکەیان دووپاتکردەوە.[٢]

ئەم ڕووداوانە لە خراپترین نائارامییەکان دادەنرێت کە ناوچەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لەو ماوەیەدا شاھیدی بوون و ئاماری ڕووبەڕووبوونەوەکان بەپێی سەرچاوە کوردییە ناحکوومییەکان ٤٠ کوژراو و بەپێی ئاماری فەرمی سووریا ٢٥ کوژراو و سەدان بریندار و نزیکەی دوو ھەزار دەستبەسەرکراوی کورد، و دەنگۆی ئەشکەنجەدانیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە، و پاشان ھێرشی میدیایی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ web.archive.org. 2017-03-13 https://web.archive.org/web/20170313230515/http://www.kurdistanabinxete.com/Berxwedana_KB/3salya12Avdare/PirtukaYDKS_Yaserhildana_12AVdare110307.htm. لە ڕەسەنەکە لە 13 مارس 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-01-06 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا web.archive.org. 2008-09-17 https://web.archive.org/web/20080917223313/http://www.jamestown.org/terrorism/news/article.php?articleid=2370250. لە ڕەسەنەکە لە 17 سبتمبر 2008 ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-01-06 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)