ڕاپەرین (گۆرانیبێژ)
ڕاپەرین | |
---|---|
لەدایکبوون | وان، تورکیا | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥
زمانەکانی ئاخاوتن | کوردیی باکووری، زمانی تورکی |
پیشە | گۆرانیبێژ |
دیلەک دەمیر ناسراو بە ڕاپەرین[١] (لە دایکبووی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٥ لە وان؛ بە کوردیی باکووری: Raperîn) خانمە گۆرانیبێژی باکووری کوردستانە. ئەو لەوەتەی ساڵی ٢٠١١ەوە خەریکی کاری مۆسیقییە و تا ئێستاش بەردەوامە. ڕاپەرین خەڵکی شاری وانە. ئەو مامۆستای باخچەی ساوایانیشە.[٢]
گیران
[دەستکاری]ڕاپەرین لە کاتی کارکردنی لەگەڵ فۆتۆگرافەرێکدا بەناوی جونەید پالا تووشی کێشەیەک بوو، ئەوان سەرەتا لە ئینستاگرام یەکتریان ناسی.[٢][٣] بەپێی قسەی ڕاپەرین ئەوا فۆتۆگرافەرەکە فێڵی لێی کردەوە بەوەی سەرەتا وەک کەسێکی پیشەگەری ھونەری خۆی ناساندووە بەڵام ھەڕەشەی بڵاوکردنەوە و وێنەی دەستکاریکراوی ئەوی کردووە کە لە ھوتلێدا بۆ کاری ھونەری گرتبووی. دواتر لەبەرامبەر پارەدا ڕێککەوتوون کە وێنەکانی پێبداتەوە. لە ڕۆژی دیدارەکەیان ئەوا ئەو کەسە ھەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتە سەر ڕاپەرین، ئەویش لەبەرامبەر بەرگریکردن لەخۆی ئەوا تووشی کووشتنی ئەو کەسە ھاتووە. لە ئەنجامدا دادگا ١٢٫٥ ساڵ زیندای بۆ دەرکردووە.[٤] لە ساڵی ٢٠٢٠، بەشێوەیەکی کاتی بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ڕاپەرین ئازاد بوو.[٥]
دیسکۆگرافی
[دەستکاری]ئەلبووم
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Sancak، Sadet (٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «Sanatçı Dilek Demir (Raperîn) cezaevinden izinli çıktı!». haber (بە تورکی). لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ ئ ا ب پ ت «Hem kariyeri hem hayalleri yarım kaldı». www.haberturk.com (بە تورکی). ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ odatv4.com. «"Onunla beraber benim anneliğim de öldü"». www.odatv4.com (بە تورکی). لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ ڕاپەرین: زۆرم چاوەڕێ کرد، بەڵام دادپەروەری بەدی نەهات. ماڵپەڕی bianet، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ Duvar، Gazete (٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «Müzisyen Dilek Demir'e korona izni». gazeteduvar (بە تورکی). لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |