بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:ڕاوەش

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

هەستدەکەم ناوەڕۆکی ئەم وتارە تۆزێک لە حاڵەتی زانستنامەیی دەرچووە و حاڵەتی فێرکاریی بە خۆیەوە گرتووە. ئەگەر وایە یان وانیە تکایە لێرە ڕاتان دەربڕن.سپاس--Aza ١٤:٥٩, ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

منیش وا هەستدەکەم - --برووسک ١٨:٥٧, ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
وشەی ڕاوەش بۆ «momentum» گونجاو نییە. ئەم وشەیە واتای (جووڵە) و (تەکان) دەدات. من لە سەر زمانی فارسی پێداگری ناکەم، بەڵام وشەیەکی باشیان بۆ ئەم مەبەستە هەڵبژاردووە. لە کوردی خۆشماندا هەر ئەم باسەیە: «ئەوندەتان پاڵ پێوە نا، تەکانی خوارد/ هیچ شتێک تەکانی نایا / تەک دانە بەر/ تەک دانە دوا و.. »

من لە جیاتی (ڕاوەش) کە پێویستی بە پاسا هێنانەوە و لێکدانەوەی زۆرە بۆ گەیشتن بە «momentum» ، وشەی تەکان پێشنیار دەکەم. Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جارێک لە بەکارھێنەر جووتیار -م پرسی بەمە لە باشوورا ئەڵێن چی، باش لە بیرم نەماوە بەڵام وتی "زەبر" یا شتێکی لەو چەشنە. بە ھەر حاڵ بە لای منەوە ڕاوەش باشترە. تەکان ئاکامی ڕاوەش -ە.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش وتەی "Aza"م پێ درووس ترە. مادیوتووێژ (٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢)٢٠:١٥، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و Aminijian: پێم وا نەبێ راوەشان/ڕاوەشاندن بەرامبەرێکی باش بێ بۆ momentum بەڵام بەبڕوای من تەکان بۆ en:Impulse (physics) گونجاوترە.--چالاک وتووێژ١٤:٢٢، ٦ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە پەرتووکی زانست لە باشوور بەرامبەر Momentum (تەوژم) و لە بەرامبەر Angular Momentum (گۆشە تەوژم) بەکارھێنراوە، جا نازانم بە کەڵکتان دێت. سوپاس. گێژەڵووک (لێدوان) ‏٢١:٣٤، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]