چەک فینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەک فینی

لەدایکبوون٢٣-٤-١٩٣١
نەتەوەئێرلەندی-ئەمریکی
پیشەخاوەنی گرووپی بازاڕکەرانی ئازاد لە باج


چارڵز فرانسیس فینی (لەدایکبووی ٢٣ی نیسانی ١٩٣١)[١] خاوەنکار و خێرخوازێکی ئێرلەندی-ئەمریکییە کە سەروەتەکەی بە «گرووپی بازاڕکەرانی ئازاد لە باج» کۆکردەوە. ئەو دروستکەری دەزگای خێرخوازی ئەتڵەنتیکە، کە یەکێ لە گەورەترین دەزگا خێرخوازییە تایبەتەکانی دنیایە. فینی تەواوی سەروەتەکەی بەخشی بەنھێنی بۆ چەندین ساڵ بێ ئەوەی بھێڵێ کەس ناوی بزانێ یان ھیچ شتێک بکرێت بەناویەوە، تا لە کێشەیەکی بازرگانیدا ناچارکرا ناوی بزانرێت لە ١٩٩٧دا.[٢][٣]

خێرخوازی[دەستکاری]

لە ١٩٨٢دا، فینی دەزگای ئەتڵەنتیکی خێرخوازی دروستکرد، و لە ١٩٨٤دا، بەدزییەوە تەواوی پشکی ناو کۆمپانیاکە (DFS) کە بریتی بە لە ٣٨٫٧٥٪ی و ئەوکاتە بە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە ئەکرا خستە سەر حیسابی دەزگا خێرخوازییەکە بێ ئەوەی بھێڵێ شەریکەکانیشی بزانن. چەندین ساڵ ئەم کاری خێرخوازی ئەکرد بێ ئەوەی ناوی بھێنرێت و بھێڵێ ناوی ئەم بزانرێت. زانکۆی کۆرنێڵ یەکەم و گەورەترین وەرگری خێرەکانی ئەم بوە کە زیاتر لە یەک ملیاری پێداون.

لە بەڵگەنامەیییەکدا[٤] باس لەوە ئەکرێ کە فینی دەستی تەواوی ھەبووە لە گۆڕینی ئێرلەندا بۆ ئەو ناوبانگەی ئێستا ھەیەتی کە باج ھەڵگرێ لەسەر کۆمپانیا گەورەکانی دنیا تا بنکەکانیان بگوازنەوە ئەوێ ئەویش بە گەشەپێدان بە کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە تا ئامادەکردنی بەڵگەنامییەکە نزیک ١٫٢ ملیار دۆلار بوە. ھەروەھا ڕاستەوخۆ کاریگەری ھەبووە لەسەر ئاشتکردنەوەی ھەردوو ئێرلەنداکە و ئامادەکاری بۆ سەردانی بەناوبانگی کلینتن بۆ ئێرلەندا لە ١٩٩٩دا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dwyer, Jim (2007-09-26). "Out of Sight, Till Now, and Giving Away Billions (Published 2007)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-01-31.
  2. ^ Miller, Judith (1997-01-23). "He Gave Away $600 Million, and No One Knew (Published 1997)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-01-31.
  3. ^ Dwyer, Jim (2017-01-05). "'James Bond of Philanthropy' Gives Away the Last of His Fortune (Published 2017)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-01-31.
  4. ^ RTE Factual (2010). "ملیاردێرە نھێنییەکە: چیرۆکی چەک فینی". یوتیوب (بە ئینگلیزی). Retrieved 31-1-2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)